جەیسن دێرولۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جەسۆن دێرۆلۆ لە بۆنەی خەڵاتی ئێم تی ڤی بۆ باشترین میوزیک ٢٠١٨

جەسۆن دێرولۆ ناوی تەواوی جەیسۆن جۆیل دیسرۆلۆ (بە ئینگلیزیJason Joel Desrouleaux) (لەدایکبووی ٢١ی ئەیلوولی ١٩٨٩)، لە ڕووی پیشەییەوە بەجەیسۆن دێرولۆ ناسراوە ، گۆرانیبێژ و گۆرانی نووسی ئەمریکییە لە بواری پۆپ و ئاڕ ئەند بی کاردەکات. لە سەرەتای دەستپێکردنی کاریتۆمارکردنی  لە ساڵی ٢٠٠٩ دەرکەوتوە، [١]زیاتر لە ٢٥٠ ملیۆن ئەلبومی گۆرانی لە سەرانسەری جیهاندا فرۆشتووە و یازدە گۆرانیپلاتینیۆمی بەدەستهێناوە لەوانە "Wiggle"، "Talk Dirty"، "Want to Want Me"، "Trumpets"، "It Girl". ، "لە سەرمدا"،"Ridin' Solo"، و "Whatcha Say". دوای بەشداریکردن و نووسینی گۆرانی بۆ هونەرمەندان، دێرولۆ واژۆی لەسەر کۆمپانیای تۆمارکردنی گۆرانی Beluga Heights کرد، کەخاوەنەکەی بەرهەمهێنەری تۆمارکردنی گۆرانین لە مێژە لە پیشەسازیدا J. R. Rotem بوو. دوای ئەوەی بێلوگا هایتس بوو بە بەشێک لەگروپی مۆسیقای وارنەر، دێرولۆ بوو بە هونەرمەندی تۆمارکردن و یەکەم گۆرانی خۆی بەناوی "Whatcha Say" لە مانگی ئایاری ٢٠٠٩بڵاوکردەوە، زیاتر لە پێنج ملیۆن  دیجیتاڵی فرۆشرا، بڕوانامەی RIAAی سێ پلاتینیۆمی بەدەستهێنا، و گەیشتە پلەی یەکەم لە... ئەمریکا ونیوزلەندا. دێرولۆ دووەم گۆرانی خۆی بە ناوی "لە سەرمدا" لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ و یەکەم ئەلبوومی ستۆدیۆیی خۆی بە ناوی جەیسۆندێرولۆ بڵاوکردەوە، دواتر لە ٢ی ئازاری ٢٠١٠.[٢] دووەم ئەلبوومی خۆی بە ناوی مێژووی داهاتوو لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١١ بڵاوکردەوە؛ پێشئەلبوومەکە گۆرانی ژمارە یەک لە بەریتانیا بەناوی "Don't Wanna Go Home" بڵاوکردەوە[٣]. سێیەم ئەلبوومی نێودەوڵەتی دێرولۆ بە ناویTattoos لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٣ بڵاوکرایەوە، [٤]دواتر سێیەم ئەلبوومی  بە ناوی Talk Dirty کە لە ١٥ی نیسانی ٢٠١٤ بڵاوکردەوە، [٥]لەساڵی ٢٠١٥دا دێرولۆ گۆرانییەکیتری بەناوی "Want to Want Me" بڵاوکردەوە و چوارەم ئەلبوومی ڕاگەیاند لە  ستۆدیۆ بە ناویEverything Is 4 کە لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٥ بڵاویکردوە. لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٠، دێرولۆ گۆرانی "Savage Love (Laxed – Siren Beat)"ی شانبەشانی بەرهەمهێنەری بیت جەوشبڵاوکردەوە .گۆرانییەکە لە تیک تۆکدا  بەناوبانگ بوو دواتر لەلایەن بی تی ئێسەوە ڕیمیکس کرا، کە ڕیمیکسەکە گەیشتە پلەی یەکەم لەئەمریکا و بووە دووەم گۆرانی دێرولۆ لە پلەی یەکەمی چارتەکە.لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، دێرولۆ گۆرانییەکی دیکەی بە ناوی "Love Not War (The Tampa Beat)" بڵاوکردەوە کە بەرهەمهێنەری بیتی نیو کالیدۆنیا نوکای تێدابوو. ئیلهامەکەی لە تراکەکەیساوندکلاودی  وەرگرتبوو کە گۆرانییەکە بە "The Tampa Beat" ناسراوە کە پێشتر لە ساڵی ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە، و لە زیاتر لە ٢٣ ملیۆنجار لە تیک تۆکدا گۆرانییەکە  بەکارهێنراوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Jason Derulo", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-12-15, retrieved 2023-12-19
  2. ^ "Jason Derulo", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-12-15, retrieved 2023-12-19
  3. ^ "Jason Derulo", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-12-15, retrieved 2023-12-19
  4. ^ "Jason Derulo", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-12-15, retrieved 2023-12-19
  5. ^ "Jason Derulo", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2023-12-15, retrieved 2023-12-19