جەمال ئەمین مەحموود

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جەمال ئەمین مەحموود : ( ١٩٢٣ - ١٩٩٥) ئەندازیار و شانۆكار

سەرەتای ژیان و خوێندنی[دەستکاری]

جەمال ئەمين مەحموود

جەمال کوڕی ئەمین‌بەگی ڕێژی کوڕی مەحموودبەگە، ١٩٢٣ لە سلێمانی ھاتووەتە دنیاوە. قۆناغی سەرەتاییی لە قوتابخانەی فەیسەڵییە بڕیوە و ١٩٣٨ چووەتە ناوەندیی سلێمانی و قۆناغی دواناوەندیی ١٩٤٣ لە کەرکووک تەواوکردووە. لە قوتابخانەی ئەندازە (مدرسة الهندسة)ی بەغدا وەرگیراوە و ١٩٤٧ تەواوی‌کردووە و دیپلۆمی لە ئەندازەی مەدەنی ھێناوە.[١]

ئەندازیاری[دەستکاری]

ئەمجا بووەتە ئەندازیار، ساڵانی ١٩٤٩-١٩٥٠ لە ئیشغالی (کووت)، ١٩٥٠-١٩٥٢ لە ئیشغالی (ناسريية)، ١٩٥٢-١٩٥٥ لە ئیشغالی (عيمارة)، ١٩٥٥-١٩٥٧ لە ئیشغالی (ڕومادى) و (ناسريية)، ١٩٥٧-١٩٥٨ لە (کەرکووک)، ١٩٥٨-١٩٦٣ لە دائیرەی ئاو و ئاوەڕۆی بەغدا. بە ھاتنەسەرکاری بەعسییەکان لە ١٩٦٣دا، ساڵێک لەبەر ھۆی سیاسی لە وەزیفە دەرکراوە، بۆیە تا ١٩٦٤ کاری ئازادی ھەبووە. ١٩٦٤-١٩٦٦ لە کۆمپانیایەکی تایبەتی وڵاتی کوێت کاری‌کردووە. ١٩٦٧-١٩٦٨ ئەندازیاری کۆمپانیایەکی لوبنانی بووە لە بەغدا، کە (بەندیخانەی ئەبوغرێب)ی بیناکردووە. پاشان لە ١٩٦٧دا کە ئیحسان شێرزاد بووەتە وەزیری شارەوانییەکان و ئیشغال، گەڕاوەتەوە بۆ وەزیفەکەی لە ئاو و ئاوەڕۆی بەغدا تا خانەنشین‌بووە. ئەمجا بووە بە ئەندازیاری پڕۆژەی بەڵێندەرێتیی ئەھلی لە بەغدا.[١]

چالاكی هونەری[دەستکاری]

جەمال ئەمین، لە لاویدا ھونەری نوواندووە و بەشداری چالاکیی شانۆییی وەک (لە ڕێی نیشتمانا)دا بووە.[١]

ژیانی هاوسەرگیری[دەستکاری]

ساڵی ١٩٥٢ خاتوو "گوزیدەی شێخ حەمەغەریبی شێخ مارفی قازانقایە"ی ھێناوە، (مژدە، ئەمین، تارا، دالیا)ی لێ بووە.[١]

كۆچی دوایی[دەستکاری]

ڕۆژی ١٨/١٢/١٩٩٥یش کۆچیدواییی کردووە.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ ت گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ل 8041 - 8042 ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .