جووکل ئاغای دزەیی
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
جووكل ئاغاى دزەيى : ( ١٩٠٧ - ١٩٩٢ ) شاعیر و چالاكی سیاسی
سەرەتای ژیان و خوێندنی
[دەستکاری]
ناوی ئەحمەدی سڵێمان حەوێزە و بە ئاغای حاجی جووکلئاغای دزەیی ناسراوە، ١٩٠٧ لە دێیقۆریتانی ناحیەی قوشتەپە)ی ھەولێر ھاتووەتە دنیاوە. بە منداڵی، باوکی مامۆستایەکی تایبەتی عەلی موکریانی ناوی بۆ ڕاگرتووە و فێری فارسی و عەرەبی و پاشان تورکی بووە. ھەر لە زووەوە ھاتووەتە سەر شیعرنووسین و لە مەخموور لە دیوەخانی برایمئاغای بایزی باپیری لە دایکەوە، بە شیعری فارسی پێشوازیی لە کاپتن ھایی حاکمی سیاسیی ھەولێر کردووە. ئیتر لە لاوییەوە خووی داوەتە شیعری دڵداری و ھەندێکی لێکەوتوونە سەر زاری خەڵک لە دەشتی دزەییاتی، بەتایبەت شیعری (بای وەعدە). [١][٢]
چالاكی سیاسی
[دەستکاری]ئەوجا وازی لە شیعرنووسین ھێناوە و خەریکی کاروباری گوند و جووتیاری بووە و دیوەخانەکەی لە (قۆریتان) بەردەوام میوانی لێبووە. سەردەمی حوکمی پاشایەتی، تێکەڵ بە سیاسەت بووە و پێوەندیی لەتەک ساڵح جەبر دامەزراندووە، بووەتە ئەندامێکی حیزبەکەی (حزب الأمة). دۆستایەتیی لەگەڵ زۆر لە شاعیران و ناودارانی کورد و عەرەب ھەبووە. ساڵانی ١٩٦١-١٩٦٥ و دەورانی شۆڕشی ئەیلوول خزمەتی پێشمەرگەی کردووە لە (قۆریتان).[١][٢]
ژیانی هاوسەرگیریی
[دەستکاری]لە ١٩٦٥ بەدواوە لە ھەولێر نیشتەجێ بووە. دوو جار خێزانی پێکھێناوە و خاوەندی چوار کوڕ و چوار کچە.[١][٢]
كۆچی دوایی
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 3 4 چوار لاپەڕەی ژیاننامەکەی، ئامادەکراوی بەڕێز دکتۆر ئەردەڵان دزەییی کوڕی، لە ڕێی بەڕێز عەبدوڵڵا زەنگەنەوە وەرگیراوە.
- 1 2 3 4 گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ل 8047 - 8048 ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |