جابۆتیکابا
Jump to navigation
Jump to search
دار ترێی بەڕازیلی یان جابۆتیکابا دارێکی ترێی بەڕازیلییە کە بە ھۆی جیاوازییەکەیەوە لە تەواوی دارەکانی دیکە لە شێوازی بەرگرتنیدا، نازناوی سەیرترین داری جیھانی لە لایەن پسپۆڕانەوە پێبەخشراوە. ناوە زانستیەکەی ئەو دارە "جابۆتیکابا"یە و ساڵانە جارێک یان دوو جار بەر دەگرێت. جیاوازیی ئەو دارە لە سەرجەم دارەکانی دیکە ئەوەیە، کە میوەکەی لەبری لە سەر لق و گەڵاکانی بڕوێت، لە سەر قەد و شالقەکانی دارەکە گەشە دەکات. بەرھەمی ئەو دارە بۆ دروستکردنی شلەمەنییەکانی مادە دژە ئۆکسیدەکان کەڵکی زۆری لێوەردەگیرێت، بۆ چارەسەرکردنی کەمخوێنی، سکچوون و شێرپەنجەش بەسوودە.