ترازکردنی سەرچاوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نموونەیەکی تەختکردنی سەرچاوەکانی پرۆژەیەک بە کەڵکوەرگرتن لە نەرمامێرێکی کۆمپیوتەری. لێرە سەرچاوەکە خەڵکە.

تەختکردنی سەرچاوەکان (بە ئینگلیزی: Resource Leveling) یا تەرازکردنی سەرچاوەکان تەکنیکێکی بەڕێوەبردنی پرۆژەیە بۆ پێشگری لە خواروژوورکردنی نائاسیی سەرچاوەکان لە ماوەی پرۆژەیەکدا. ئەم کارە بە جێبەجێ کردنی کاتی دەستپێک یا تەواو بوونی چالاکییەکان بەڕێوە دەبرێت.[١] واتە، بۆ نموونە دەستپێکی دوو کار یا چالاکی کە پێویستیان بە یەک جۆر سەرچاوە ھەیە، بە یەکەوە دەبەسترێنەوە تا سەرچاوەکە بۆ ھەردووکیان بە کار بھێنرێت. بۆ نموونە ئەگەر لە پرۆژەیەکی ماڵ کردنەوەدا لە شوێنێکی پرۆژەکەدا پێویست بە تراکێک بێت بۆ بردنە دەرەوەی خەوش و خاڵ و ڕۆژێک دوای ئەوەش پێویست بە تراک بێت بۆ چالاکییەکی لە ھەمان شێوە، ئەو دوو چالاکییە دەبەسترێنەوە بە یەکەوە کە تراکەکە ھەموو کارەکان پێکەوە بکات و پرۆژەکە بە جێ نەھێڵێت تا کارەکە دوایی دێت. بەم جۆرە خەرجێکی کەمتر دەکەوێتە ئەستۆی خاوەن پرۆژەکە. تەختکردنی سەرچاوەکان پرسێکی ئاپتیمیزەیشنە. بۆیە دەکرێت ئەلگۆریتمەکانی ئاپتیمیزەیشن بە کار بھێنرێت بۆ دۆزینەوەی وڵامەکەی.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "6.6.2.4 Resource Optimization Techniques". A Guide to the Project Management Body of Knowledge (PMBOK® Guide) (5th ed.). Project Management Institute. 2013. p. 179. ISBN 978-1-935589-67-9.
  2. ^ "«Piryonesi, S. M., Nasseri, M. , & Ramezani, A. (2018). Resource leveling in construction projects with activity splitting and resource constraints: a simulated annealing optimization. Canadian Journal of Civil Engineering, 46(999), 81-86»".