نەخۆشیی سەدەف: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب Reverted edits by 212.237.118.225 (talk) to last version by Aram: reverting vandalism
تاگەکان: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد دەستکاریی مۆبایل بە وێبی مۆبایل دەستکاری کراوە
ھێڵی ١٠٨: ھێڵی ١٠٨:

'''چارەسەری زارەکی و دەرزی و دەرمان'''
'''چارەسەری زارەکی و دەرزی و دەرمان'''

[[پەڕگە:Psoriasis on back1.jpg|وێنۆک|جۆری پەڵەی سەدەف لە ڕووی دواوەی جەستە]]
ئەگەر هەموو جۆرە چارەسەر و دەرمانەکانی تر بۆ ئەم نەخۆشیە وەرگیرا بەڵام کاریگەریەکی ئەوتۆی نەبوو. ئەوا پزیشکەکان ئەم ڕێییە هەڵدەبژێرن بۆ چارەسەر. بە هۆی ئەوەی کە کاریگەریەکی زۆری هەیە، ئەوا هەندێکیان بۆ ماوەیەکی کورت بەکاردێن و هەندێکیشیان دەگۆڕدرێن  بۆ جۆری دەرمانی تر.

'''چارەسەری سروشتی'''
'''چارەسەری سروشتی'''

هەندێک لە جۆری چارەسەرە سروشتیەکان یارمەتیدەرن بۆ نەهێشتنی نیشانەکانی نەخۆشی سەدەف وەکو رێجیمی تایبەت، کرێمی سروشتی، خۆراکە بەهێزکەرەکان و هەروەها گژ و گیاکان. هیچ کام لەمانە بە بەڵگە نەسەلمێندراوە کە کاریگەریان هەیە، بەڵام هەندێکیان زۆر سەلامەتن و دەبنە هۆی نەهێشتنی خووران و نەهێشتنی تۆشکە. چارەسەرە سروشتیەکان برییین لە: کرێمی ئەلۆڤێرا، روونی ماسی، باربێری (رووەکێکی زەردی درکاویە) و روونی ئەسێنشڵ کە لە ئەرۆماوە هاتووە. پێش بەکارهێنانی هەر دەرمانێکی سروشتی وا باشترە کە پزیشک ئاگادار بکرێتەوە چونکە ئەو دەتوانێت رێژەی بەکارهێنانەکەت بۆ دیاری بکات.

== خۆپارێزی و ڕێگریکردن لە نەخۆشی سەدەف ==
== خۆپارێزی و ڕێگریکردن لە نەخۆشی سەدەف ==

وەک پێداچوونەوەی ‏١٨:٣٦، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣

سەدەف نەخۆشیەکی پێستە کە دەبێتە هۆی سووربوون، خووران و قلیش بوونی پێست. ئەگەری ڕوودانی زۆرە لە ئەژنۆ، ئانیشک، بەشی خوارەوەی پشت و ناو سەر. سەدەف نەخۆشیەکی باو و درێژخایەنە و بێ چارەسەرە. ئەگەری نوێبوونەوەی هەیە، خراپ دەبێت بۆ چەند هەفتەیەک یان چەند مانگێک و پاشان بەرەو کەم بوون و باش بوون دەچێت. چارەسەر هەیە بۆ نەهێشتنی نیشانەکانی. دەتوانی ژیانی ئاسایی خۆت بەردەوام بی بە خۆ گونجاندن لەگەڵ چارەسەرکردنەکانی تاکو نەخۆشییەکە نەبێتە هۆکاری نارەحەتبوونت. نیشانەکانی نەخۆشی سەدەف لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆرێت.

هۆکارەکان

وا بیردەکرێتەوە کە نەخۆشی سەدەف تێکچوونی بەرگری لەش بێت کە ئەمەش ببێتە هۆی ئەوەی پێست زۆر زیاتر چالاک ببێت. لە دیارترین نەخۆشیەکانی سەدەف کە (پەڵەی سەدەف)ە خانەکانی لەش زۆر بە خێرایی زیاد دەکەن کە دەبێتە هۆی سوور بوونەوە و (إلتهاب)ی زۆر لەو شوێنە. هەتا ئێستا ڕوون نیە کە چ دەبێتە هۆکاری تێکچوونی بەرگری لەش بەڵام زانایان پێیان وایە کە فاکتەری بۆ ماوەیی و ژینگەیی ڕۆڵیان هەیە. هەروەها نەخۆشیەکی نەگوازراوە.

کارابوونی نەخۆشی سەدەف

زۆر لەتوشبوانی نەخۆشی سەدەف بێ نیشانەن بۆ ماوەی چەند ساڵ پاشان ئەم نەخۆشیە کارا دەبێت بە هۆی چەند فاکتەرێکی ژینگەیی. دیارترین کارا بوونەکان ئەمانەن:

  • هەوکردن، بەتایبەتی قورگ و پێست
  • ئاوهەوا، بەتایبەتی جەوی وشک و سارد
  • برینداربوونی پێست وەکو برین، سووتان لەبەر ڕۆژ، گازی مێروو
  • بوونی فشاری زۆر
  • جگەرە کێشان وە هەڵمژینی دووکەڵەکەی
  • زۆر بەکارهێنینی ماددە کحولیەکان
  • بەکارهێنانی دەرمانی زۆر وەکو (لیثیوم) و بەرزی پەستانی خوێن وە هەروەها دەرمانی دژە (مەلاریە)
  • خێرا کێشانەوەی (کۆرتیکۆستیرۆیدس)ی زارەکی و سیستەمی.

هۆیە  مەترسیەکان

لاوان زیاتر تووشدەبن و هەموو کەسێک 1/3 ئەگەری تووشبوونی بە نەخۆشی سەدەف هەیە، بەڵام ئەم چەند هۆیەش کاریگەری مەترسیان هەیە بۆ تووشبوون بەم نەخۆشیە:

  1. بۆ ماوەیی: یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەت ئەم نەخۆشیەی هەبێت ئەوا ئەگەری تووشبوونت هەیە بەڵام ئەگەر دوو ئەندام هەمان نەخۆشیان هەبێت ئەوا ئەگەری تووشبوونت زۆر زیاتر دەبێت.
  2. فشار: چونکە فشار کاریگەری دەکاتە سەر بەرگری لەشت، ئەوا زۆر بوون و بەرزبوونەوەی مەترسی نەخۆشی سەدەف زیاد دەکات.
  3. جگەرە کێشان: کێشانی جگەرە تەنها مەترسی نەخۆشی سەدەف زیاد ناکات بەڵکو هۆکارێک و دەستپێکەکە بۆ زۆر نەخۆشی تر.

ئاڵۆزکاری

ئەگەر تووشبووی نەخۆشی سەدەفی، مەترسیت زیاترە لە کەسێکی تووشنەبوو بۆ ئەم نەخۆشیانە:

  • سەدەفی جومگەکان، کە دەبێتە هۆی ژان و ئەستووربوونی ناوەوە و دەورووبەری جومگەکان
  • نەخۆشی چاو
  • قەڵەوی
  • نەخۆشی شەکرە جۆری دووەم
  • بەرزی پەستانی خوێن
  • نەخۆشی دڵ
  • نەخۆشیەکانی بەرگری دژبەخۆ، وەکو نەخۆشی (سلیاک)
  • تێکچوونی باری دەروونی

نیشانە باوەکانی نەخۆشی سەدەف

نەخۆشی سەدەف لە سەرەتادا بە شێوەیەکی  بچووک و کەم دەردەکەون وەکو تۆشکەی سەر پاش تێپەربوونی کات شوێنی گەورە داگیر دەکات لە جەستەدا. لەو شوێنانەش کە زۆر کاریگەری تێدەکات وەکو خوارەوەی پشت، ئانیشک، قاچ، بنی پێ، ناو سەر، دەموچاو و ناو لەپی دەست.

  •  دروست بوونی پەڵەی سوور کە رووپۆش کراوە بە چینێکی ئەستووری سپی یان رەساسی.
  • خاڵی سوور (بەتایبەتی لە منداڵان بە دیدەکرێت).
  • وشک و قلیش بوونی پێست کە لەوانەیە خوێنی لێ بێت.
  • خوران، سووتان یان ئازاری زۆر لە پێست.
  • ئەستوور بوون و تێکچوون و دەرهاتنی نینۆکەکان.
  • هەڵئاوسان و وشکبوونەوەی جوومەکان.

جۆرەکانی نەخۆشی سەدەف

  1. لەکەی سەدەف(Plaque Psoriasis): دیارترین جۆری سەدەف کە دەبێتە هۆکاری وشکبوون و ئەستووربوون و سووربوونەوەی پێست کە بە پارچەیەکی رەساسی ڕووپۆش کراوە. ئەگەری خوران و هەستیار بوونی پێستی هەیە، هەندێک کات کەمە بەڵام هەندێک کاتیش زۆرە. زۆرجار لە ئانیشک، ئەژنۆ، خوارەوەی پشت و ناو سەر بەدەردەکەون.
  2. سەدەفی نینۆک(Nail Psoriasis): کاریگەری لەسەر نینۆکەکانی پەنجەی دەست و پێ هەیە. کارگەری دەکاتە سەر درێژبوونی نینۆک و دەبێتە هۆکاری تێکچوونی. هەروەها ئەگەری جیابوونەوەی نینۆک هەیە لە شوێنی خۆی, وە هەندێک جار دەبێتە هۆی شکان و پارچە بوونی نینۆک.
  3. پەڵەی سوور(Guattate Psoriasis): بەتایبەتی کاریگەری لەسەر منداڵان هەیە بە هەوکردنی بەکتریا دەست پێ دەکات بۆ نموونە ئەستوور بوونی لوزتین. وەکو دڵۆپ دڵۆپی سوور بە جەستەدا بڵاو دەبێتەوە بەتایبەتی لە قۆڵ، قاچ و خوارەوەی جەستە.
  4. ئینڤێرس(Inverse Psoriasis): زۆر زیاتر کاریگەری لە بەشی ژێرەوەی مەمک و ناو لاق هەیە. پەڵە سوورەکانی لووسن و هۆکارەکەشی ئارەقە و لێکخشانە، هەروەها (فطریات)یش دەبێتە هۆی ئەم نەخۆشیە.
  5. پووستولەر(Pustular Psoriasis): سەدەفێکی دەگمەنە دەبێتە هۆکاری (إلتهاب)ی پێست و دروست بوونی پەڵەی وەکو زیپکە کە رەنگیان زەردە. لە ناو لەپی دەست یان ژێر پێ روودەدەن.
  6. ئێریثرۆدێرمیک(Erythrodermic Psoriasis): کەمترین جۆری سەدەفە. ئەو کەسەی هەیبێت هەموو لاشەی دادەگرێت و دەبێتە هۆی خورانی زۆر، سوور بوون و سووتانی پێست.
  7. سەدەفی جومگەکان(Psoriatic Arthritis): دەبێتە هۆی ئەستوور بوون و ژانی زۆر لۆ جومگەکانی لەشی مرۆڤ کە ئەمەش یەکێکە لە إلتهاب المفاصل. هەندێک جار یەکەم نیشانەی سەدەف لە جومگەکان بەدیاردەکەوێت و لەو کاتەشدا گۆڕان لە نینۆکەکان روودەدەن. نیشانەکان لە کەمەوە بەرەو زیادبوون دەڕۆن و بەم جۆرەش کاریگەری زۆر دەکاتە سەر جومگەکان کە دەبێتە هۆکاری تێکچوونی جومگەکان.

کەی پێویستە بچیت بۆ لای پزیشک؟

ئەگەر هەستت کرد کە ئەم نەخۆشیە لە پێستت سەدەفە ئەوا بڕۆ بۆ لای پزیشک. قسەی لەگەڵ بکە ئەگەر نەخۆشیەکەت:

  • زۆر بوو و زۆر بڵاو بوویەوە.
  • بووە هۆی ژانی زۆر و نارەحەتیبوون.
  • زۆر هەستیار بوونی پێست.
  • بووە هۆی دروستبوونی کێشەی جومگەکان وەکو ژان و ئەستووربوون.
  • نەدیتنی هیچ چارەسەرییەک لە دەمارەکان.

دەستنیشان کردنی نەخۆشیەکە

پزیشک هەندێک پرسیار دەکات لە نەخۆشەکە دەربارەی تەندروستی و سەیری پێست و ناو سەر و نینۆکەکان دەکات. پزیشک لەو کاتەدا نموونەیەکی بچووک لە پێستی نەخۆشەکە وەردەگرێت و دەیبات بۆ تاقیگە بۆ ئەوەی تاقیکردنەوەی لەسەر بکرێت لەژێر مایکرۆسکۆپ. بەم شەوەیە پاش دەرچوونی ئەنجامەکان پزیشک دەزانێت کە کامە جۆری نەخۆشی سەدەفە.

چارەسەر بۆ نەخۆشی سەدەف

ئامانجی چارەسەرکردنی نەخۆشی سەدەف بریتیە لە ڕاگرتنی زیادبوونی خانەکانی جەستەی مرۆڤ کە زۆر بە خێرایی لە زیادبووندان لە کاتی ئەم نەخۆشیە. سێ جۆر چارەسەری هەیە لەوانەش چارەسەری سەرپێست، چارەسەر بە رووناکی و تیشک، چارەسەری زارەکی و دەرمان. بەکارهێنانی هەر چارەسەرێک پشت دەبەستێت بە ڕاددەی نەخۆشیەکە و هەستیاری نەخۆشیەکە بە چارەسەرکردنەکانی پێشتر. دەتوانیت دەرمانی جیا جیا یان کۆمەڵێک چارەسەر بەکاربهێنیت پێش ئەوەی هەست بکەیت کە کاریگەری لەسەرت هەیە واتا دەتوانی دەرمانەکان و چارەسەرەکانت بگۆریت. بەڵام تووشبوان بەم نەخۆشیە دەبێت ئاگاداربن کە نەخۆشی سەدەف نوێ دەبێتەوە.

چارەسەری سەرپێست

بریتیە لە بەکارهێنانی کرێم، شامپۆ، مەرهەم، ڤیتامین D...هتد کە چەندی تریشن. ئەم چارەسەرانە بە گوێرەی جۆری نەخۆشیەکە دەگۆڕێن و بەردەستن.

چارەسەری بە رووناکی و تیشک

یەکەم چارەسەری پێشکەوتووی نەخۆشیە جۆراوجۆرەکانی سەدەف، نەخۆش چ بە تەنها ئەو چارەسەرە وەربگرێت چ ئەو چارەسەرە لەگەڵ دەرمان وەربگرێت، کاریگاری باشی هەیە. تیشکی سروشتی و دەستکرد بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی سەدەف. نەخۆشەکە دەبێت بەردەوام بێت لە چارەسەر وەرگرتنی و دەشتوانێت لە پزیشکیش بپرسێت کە ئایا دەتوانێت لە ماڵەوە ئەم جۆرە چارەسەرە وەربگرێت. چارەسەرەکانی وەکو (تیشکی خۆر) کە سروشتیە و (لێزەر) کە دەستکردە.

چارەسەری زارەکی و دەرزی و دەرمان

ئەگەر هەموو جۆرە چارەسەر و دەرمانەکانی تر بۆ ئەم نەخۆشیە وەرگیرا بەڵام کاریگەریەکی ئەوتۆی نەبوو. ئەوا پزیشکەکان ئەم ڕێییە هەڵدەبژێرن بۆ چارەسەر. بە هۆی ئەوەی کە کاریگەریەکی زۆری هەیە، ئەوا هەندێکیان بۆ ماوەیەکی کورت بەکاردێن و هەندێکیشیان دەگۆڕدرێن  بۆ جۆری دەرمانی تر.

چارەسەری سروشتی

هەندێک لە جۆری چارەسەرە سروشتیەکان یارمەتیدەرن بۆ نەهێشتنی نیشانەکانی نەخۆشی سەدەف وەکو رێجیمی تایبەت، کرێمی سروشتی، خۆراکە بەهێزکەرەکان و هەروەها گژ و گیاکان. هیچ کام لەمانە بە بەڵگە نەسەلمێندراوە کە کاریگەریان هەیە، بەڵام هەندێکیان زۆر سەلامەتن و دەبنە هۆی نەهێشتنی خووران و نەهێشتنی تۆشکە. چارەسەرە سروشتیەکان برییین لە: کرێمی ئەلۆڤێرا، روونی ماسی، باربێری (رووەکێکی زەردی درکاویە) و روونی ئەسێنشڵ کە لە ئەرۆماوە هاتووە. پێش بەکارهێنانی هەر دەرمانێکی سروشتی وا باشترە کە پزیشک ئاگادار بکرێتەوە چونکە ئەو دەتوانێت رێژەی بەکارهێنانەکەت بۆ دیاری بکات.

خۆپارێزی و ڕێگریکردن لە نەخۆشی سەدەف

  1. بەردەوام بەکارهێنانی مەرهەم و شامپۆی تایبەت بە نەرم کردنەوەی پێست
  2. گرینگیدان بە پێست بەتایبەتی پێستی سەر
  3. دوورکەوتنەوە لە هەوای سارد و وشک
  4. بەکارهێنانی ئامێری شێدارکەرەوە
  5. دوورکەوتنەوە لەو چارەسەرانەی کە پێست بە ڕادەیەکی زۆر هەستیار دەکەن
  6. خۆپاراستن لە بریندار بوون و بڕینی پێست
  7. وەرگرتنی تیشکی خۆر بە ڕادەی پێویست (زۆر نەبێت)
  8. دوورکەوتنەوە لە فشار
  9. دوورکەوتنەوە لە ماددە کحولیەکان
  10. گرینگیدان بە وەرزش، خواردنی دروست و ڕاگرتنی کێشی لەش

سەرچاوەکان

  • بابەتی Psoriasis، ماڵپەڕی mayoclinic، ڕۆژی ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ هێنراوە.