تاھیر عارف

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تاھیر عارف :(١٩٢٩-٢٠٠٢) پسپۆڕی بواری كشتوكاڵ

سەرەتای ژیان و خوێندنی[دەستکاری]

تاهير عارف

تاھیر کوڕی عارف کوڕی ئەمینە، ١٩٢٩ لە سلێمانی ھاتووەتە دنیاوە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە سلێمانی و ئامادەییی کشتوکاڵی ١٩٤٨-١٩٥٠ لە (ئەبووغرێب)ی بەغدا تەواوکردووە. سەردەمی قوتابێتیی، بەشداریی خۆپیشاندانەکانی سلێمانی و بەغدای کردووە و بیری چەپخوازیی لا پەیدا بووە. یەکەم جار بە بەرپرسی کشتوکاڵی پێنجوێن دامەزراوە. پاشان گواستراوەتەوە بۆ حەویجە و ئەمجا ھەولێر. ١٩٥٦ چووەتە قوبرس بۆ خوێندن لە پەیمانگای بریتانیاییی دارستان. ١٩٥٨ گەڕاوەتەوە و دەوری لە بەڕێوەبەرایەتیی دارستانی سلێمانی دا گێڕاوە بۆ بەجێھێنانی سەرەتای سەوزکردنی شاخی گۆیژە.[١][٢]

هەڵویستی سیاسی[دەستکاری]

ئەو ماوەیە شوێن و پایەی لە حیزبی شیوعیی عیراقدا دیار بووە و جۆرێ لە ناکۆکیی بۆچوونی لەگەڵ سیاسەتی حیزب ھەبووە. دواتر گواستراوەتەوە بۆ شاری چەمچەماڵ و بە ھۆی ھەڵوێستی فیکرییەوە، تەقە لە ماڵەکەی کراوە. ١٩٦٢-١٩٦٣ گواستراوەتەوە بۆ شاری (حللە) و ماوەیەکی درێژی تێدا ماوەتەوە. لەوێ کۆمەکی لە کوردانی وەزیفەدار کۆکردووەتەوە بۆ شۆڕشی کورد. پاشتر گواستراوەتەوە بۆ کەرکووک، تا ١٩٧٥ لەوێ ماوەتەوە. پاش شکستی شۆڕشی ئەیلوول، دیسان گواستراوەتەوە بۆ شاری حللە. پاش ماوەیەک بێزار بووە لە وەزیفە، خۆی خانەنشین کردووە و گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی. ئیدی لە پاڵ ئەوەدا، دووکانێکی کەرەستەی کارەباییی داناوە و ژیانی خۆیی پێ بەڕێوەبردووە. پاش ڕاپەڕینی ١٩٩١، وازی لەو دووکانەیش ھێناوە و دانیشتووە.[١][٢]

ژیانی هاوسەرگیری[دەستکاری]

تاھیر عارف، ساڵی ١٩٦٠ ژنی ھێناوە و پێنج کوڕ و دوو کچی لێ بووە.[١][٢]

كۆچی دوایی[دەستکاری]

لە ٢٠/٧/٢٠٠٢دا کۆچی دواییی کردووە.[١][٢]

نووسینەكانی[دەستکاری]

نووسینی لە "گەلاوێژ" و "دەنگی گێتیی تازە"دا بڵاوبووەتەوە .[١][٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ ت گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .ل 8116-8117
  2. ^ ئ ا ب پ ت دوو لاپەڕەی ژیاننامەکەی، ئامادەکراوی بەڕێز سیروان عارف.