تاھیر بەھجەت مەریوانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تاهير بەهجەت مەریوانی : (١٩٠٢ - ١٩٧١ ) ، پزیشکی وتاری پزیشکی-نووس و خاوەندێکی پڕۆژەی "نەشرییاتی کوردی- مەریوانی

سەرەتای ژیان و خوێندنی[دەستکاری]

تاهير بەهجەت مەریوانی

تاھیر بەھجەت کوڕی مەلا مەحموود کوڕی مەلا محەمەدئەمینی مەریوانییە، ١٩٠٢ لە سلێمانی لەدایک‌بووە. بە ھۆی ئەمین زەکی‌بەگەوە لە بەیتاڵخانە دامەزراوە. لە بەغدا خەیرییە ئیبراھیم دەباغی پوورزای زەکی بەسیمی ھێناوە. ساڵانی ١٩٣٠-١٩٣٨ پڕۆژەی (نەشرییاتی کوردی- مەریوانی)ی لەتەک مستەفا صائیب بنیات‌ناوە و سەرجەم ١٥ کتێب و نامیلکەی کوردییان بڵاوکردووەتەوە. ھەر بە کۆششی ئەمین زەکی‌بەگ خراوەتە ڕیزی ئەو قوتابییانە کە حکوومەت لەسەر حسێبی خۆی ناردوونیە دەرەوە بۆ خوێندن.[١][٢]

ژیانی لە ئەمەریكا[دەستکاری]

لە ئەمریکا ڕشتەی نۆشداری (الطب)ی خوێندووە و ١٩٤٨ گەواھینامەی دکتۆرای لە بواری بەکتریۆلۆجی‌دا ھێناوە. دوو جار (١٩٥١ و ١٩٦٨) ھاتووەتەوە بۆ وڵات. لە ئەمریکا، دوو جار ژنی ھێناوە، سەرەتا ڕۆزالین، لەوەی دوایی (کاترین) کچێکی پەری ناوی بووە.[١][٢]

بابەتی پزیشکیی[دەستکاری]

بابەتی پزیشکیی لە ١٩٤٨ بەدواوە لە (گەلاوێژ، ھەتاو، نزار، ژین)دا بڵاوکردووەتەوە . [١][٢]

كۆچی دوایی[دەستکاری]

دووەم سەفەر تووشی نەخۆشیی لەبیرچوونەوە ھاتووە. ڕۆژی ٣٠/١٠/١٩٧١ لە ئەمریكا کۆچی‌دواییی کردووە.[١][٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ گۆڤاری نزار ١٩٤٨-١٩٤٩، ل١٤-١٥.
  2. ^ ئ ا ب پ گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ل 8028 ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .