تی-٢٨
تانکی تی-٢٨ | |
---|---|
![]() | |
لقی | تانکی مامناوەند |
ناکۆکی | جەنگی جیھانیی دووەم |
لە دوای | تی-٣٤ |
وڵاتی بنەڕەت | یەکێتیی سۆڤیەت |
دروستکەر | Kirov Plant |
بزوێنەر | بزوێنەری ڤی |
چوونە خزمەت | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٣ |
خانەنشینبوون لە خزمەت | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٥ |
تی-٢٨ تانکێکی مامناوەندی فرە تاوەری سۆڤیەت بوو. نموونەی سەرەتایی لە ساڵی ١٩٣١ تەواو بوو، و بەرھەمھێنانی لە کۆتایی ساڵی ١٩٣٢ دەستی پێکرد، تانکی پشتیوانی پیادە بوو کە مەبەست لێی شکاندنی بەرگرییە بەھێزەکان بوو. تانکەکە بە شێوەیەک دیزاین کرابوو کە تەواوکەری تی-٣٥ی قورستر (ھەروەھا فرە تاوەری) بێت، کە لەگەڵیدا دیزاینی تاوەرەکانی ھاوبەش بوو. ئەم مۆدێلە سەرکەوتنێکی گەورەی لە شەڕدا بەدەست نەھێنا، بەڵام ڕۆڵێکی گرنگی ھەبوو وەک پڕۆژەیەکی پەرەپێدان بۆ دیزاینەرانی تانکی سۆڤیەت. زنجیرەیەک بیرۆکە و چارەسەری نوێ کە لەسەر تی-٢٨ تاقیکرانەوە دواتر خرایە ناو مۆدێلەکانی داھاتووەوە.
تانکی تی-٢٨
[دەستکاری]
تانکی تی-٢٨ (Tank-28) تانکێکی میدییەمی دروستکراوی سۆڤیەتە، ڕۆڵێکی بەرچاوی بینی لە جەنگی جیھانی دووەم، لە کۆتایییەکانی ١٩٣٠ دەرکەوت، جیاواز بوو لە تانکەکانی پێش خۆی.
چەک
[دەستکاری]چەکی سەرەکی تانکی T-28 پێکھاتبوو لە چەکێکئ L-10 بە قەبارەی ٧٦٫٢ملم، ھەروەھا چەندین دۆشکەی لاوەکیشی تیا بوو
زرێپۆشەکەی
[دەستکاری]درعەکەی (زرێپۆشەکەی) ھەرچەندە بەھێز بوو بۆ کاتی خۆی، بەڵام دواتر لە جەنگەکەدا لە بەرامبەر تانکە پێشکەوتووترەکانی ئەڵمانیا ڕووبەڕووی ئاستەنگ بووەوە
دیزاین
[دەستکاری]دیزاینی تانکی تی-٢٨ لەلایەن بەڕێوبەری ئەندازیار(S.ginsburg)لە کارگەی کیرۆڤ،(بێلشەڤیک) لە لینینگراند لە ساڵی ١٩٣٠ کرا.
لە ساڵی ١٩٣٢ لە ھەموو تاقیکردنەوەکان بە سەرکەوتووی دەرچوو، لە مانگی ئابی ١٩٣٣ سوپای سوور تانکەکەی وەرگرت

جووڵە وبزوێنەر
[دەستکاری]لە ڕووی جووڵەیییەوە، تانکی تی ٢٨(T-28(تا ڕادەیەک خێرا بوو بۆ سەردەمەکەی بزوێنەرێکی
V-2کاردەکات، بەڵام کێشەی میکانیکی باوی ھەبوو.
کۆتایییەکانی تانکەکە
[دەستکاری]لەگەڵ پێشکەوتنی شەڕدا، تانکی تی-٢٨ بەھۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیای تانکەکانی ترەوە ڕووبەڕووی بەسەرچوون بووەوە، وردە وردە دیزاینی مۆدێرنتر وەک T-34 جێگەی گرتەوە، سەڕای سنوورداربوونی تانکی تی-٢٨ بەشداری کرد لە پەرەپێدانی ھێزە زرێپۆشەکانی سۆڤیەت و تێڕوانینێکی بە نرخی بۆ دیزاینکردنی تانکی داھاتوو پێشکەش کرد.
لەە کۆتاییدا تانکی تی-٢٨ تانکێکی میدییەمی سۆڤیەتی سەرنجڕاکێش بوو، ھەرچەنە بەسەرچوو و لە کۆتاییدا تووشی ئاستەنگ بوو، ئەوەی وای لێدەکات جێی بایەخ بێت ئەوەیە ڕۆڵێکی بەرچاوی بینی لە سەرەتاکانی جەنگی جیھانی دووەم و کاریگەرییەکی لەسەر پەرەپێدانی تانکی دواتر.
جەنگەکان
[دەستکاری]- جەنگی زستانە(١٩٣٩–١٩٤٠)فینلاند و سۆڤیەت
- جەنگی جیھانی دووەم(١٩٣٩–١٩٤٥)
جۆرەکان
[دەستکاری]- T-28، تی ٢٨ی ئاسایی
- T-28A
- T-28B
- T-28E
T-28M
سەرچاوەکان
[دەستکاری]https://wiki.warthunder.com/T-28
https://tank-afv.com/ww2/ussr/T-28.php