بەکر عومەر دلێر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەکر عومەر دلێر : ( ١٩٢٦ - ١٩٨١) گۆڤاری "پەیام" کە (کاروباری ئاڵوگۆڕی خوێندەواریی ئەمریکا) ساڵانی ١٩٤٩-١٩٥٨ ئەم سەرپەرشتیی کردووە و بەڕێوەبەری نووسینی بووە.

سەرەتای ژیان و خوێندنی[دەستکاری]

بەكر عومەر دلێر

بەکر کوڕی حاجی عومەر کوڕی یەحیایە، ١٩٢٦ لە کۆیە لەدایک بووە. تا قۆناغی ناوەندیی لەوێ خوێندووە. ١٩٤٥ قوتابخانەی ئەندازەی لە بەغدا تەواوکردووە. ھەم لە کۆمپانیای بەغدادی جدیدە دامەزراوە و ھەم خۆیشی نووسینگەی کاری ئەندازەییی داناوە. [١][٢]

گەواھینامەی بەکالۆریۆس[دەستکاری]

١٩٥١ گەواھینامەی بەکالۆریۆسی ئەندازەی لە زانکۆی فوئاد لە قاھیرە وەرگرتووە. ١٩٥٩ ماوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی عیراق دانراوە و وازی لێ ھێناوە. ئەمجا نووسینگەی پڕۆژەی ئەندازەیی (مکتب المشاریع الھندسیە)ی لە بەغدا کردووەتەوە. [١][٢]

پڕۆژەی (خوێندەواریی کوردی)[دەستکاری]

لە ١٩٥١ بەدواوە پڕۆژەی (خوێندەواریی کوردی)ی ھەبووە و شەش کتێبی کوردی و عەرەبیی خۆی لەو پڕۆژەیەدا لەچاپ داوە ، نووسینی دانراو یا وەرگێڕدراوی لە (گەلاوێژ، نزار، دەنگی گێتیی تازە، ھنا بغداد، ھەتاو، پێشکەوتن، التآخی، ڕۆژی کوردستان- شمس کردستان)دا بڵاوبووەتەوە. [١][٢]

گۆڤاری پەیام[دەستکاری]

گۆڤاری "پەیام" کە (کاروباری ئاڵوگۆڕی خوێندەواریی ئەمریکا) ساڵانی ١٩٤٩-١٩٥٨ (٣٩٣) ژمارەی لە بەغدا لێ دەرکردووە، ئەم سەرپەرشتیی کردووە و بەڕێوەبەری نووسینی بووە. [١][٢]

كۆچی دوایی[دەستکاری]

ڕۆژی ١٠/١١/١٩٨١ بە ڕووداوی ھاتوچۆ لە نێوان بەغدا و ھەولێردا کۆچی دواییی کردووە. [١][٢]

بەرهەمەكانی[دەستکاری]

  1. ئەشکەوتەکەی گۆندۆک، چاپخانەی المعارف- بەغدا، ١٩٥١
  2. ھەرەوەزی، چاپخانەی المعارف- بەغدا، ١٩٥٣
  3. دادی کۆمەڵایەتی، چاپخانەی المعارف- بەغدا، ١٩٥٤
  4. أزمة المساكن و طرق معالجتها، مطبعة المعارف- بغداد، ١٩٥٦
  5. ئامۆژگاری دڵداری (شانۆنامەی وەرگێڕدراو)، چاپخانەی الجامعة - بەغداد، ١٩٦٨[١][٢]

سەرچاوەكان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب پ ت ج   جمال بابان، ڕعلام کرد العراق، ێ١٦٨؛ گۆڤاری نزار، ل١٢-١٣؛ مصطفى نەریمان، فەرھەنگی ئەدیب و نووسەرانی کورد، چاپخانەی ئەسعەد- بەغداد، ١٩٨٦، ل٢٣-٢٤؛ کەمال ڕەئووف محەممەد، مێژووی ڕادیۆی کوردیی بەغداد ١٩٣٩-١٩٥٨، بەرگی یێکھەم - جزمی یێکھەم، ھەولێر، ٢٠١٤، ل٦٠١-٦٠٣.
  2. ^ ئ ا ب پ ت ج گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ل 8010 ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .