بەکارھێنەر:Yousifjabbar

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لەیکە، سەگەکەی بۆشایی ئاسمان

یەکێک لە خۆشەویسترین گەشتکەرانی بۆشایی ئاسمان لەیکە بوو. سەگێکی پێگەیو بوو، لەبەر ئەوە کەس ئامادە نەبوو بیگرێتە خۆی. پێویست بوو خۆی ڕابێنێ لە بەبێ خۆراکی.

لە یەکەم تاقیکردنەوەی كه‌شتی موشەکی لە ڕووسیا،زاناکان بیریان لەوە کردوە، لەیکە بەکار بهێنن لە گەشتێک بۆ بۆشایی ئاسمان و  دەیان ویست بزانن کە گیانلبەران توانی مانەوەیان هەیە لەوێ. هەرچەندە ڕاستیەکی زۆر زانرا لەسەر ئەوە. بەڵام بوێری ئەوە نەبوو کەس بنێردرێتە بۆشایی ئاسمان. پێشتریش گیانلەبەران بۆ چەندین تاقیکردنەوەی زانستی بەکارهێنراون. دواجار، لەیکە و دوو سەگی تر هەڵبژێردران لە توێژینەوەیە بەکاربهێنرێن.

لە کۆتایدا، لە ٣ـی نۆڤەمبەری ١٩٥٧ تەنها لەیکە بڕیاری لەسەردرا بۆ تاقیکردنەوەکە و ڕۆشتن بۆ بۆشایی ئاسمان.

زاناکان بەوریایەوە لەیکە یان خستە ژێرچاودێری، هەروەها قایشێکشی لەمل دابوو، چونکە بەبێ ئەوە نەیدەتوانی جێگیر بێت لەناو کەشتیەکە.

لەوکاتەدا شتێکی زۆر خەمناک ڕوویدا، لە کاتێکدا زاناکان لە زەوی  چاوەڕوانی زانیاری بوون، لەیکەش لەژێر قەلەقیکەی  زۆردابوو، پلەی گەرمی کەشتیەکە وەکو پلەی گەرمی فڕنێکی لێهاتبوو، لەوكاته‌دا یارمه‌تیدانی سه‌گه‌كه‌ زۆر ئه‌سته‌م بوو، دوای پێنج کاتژمێر لەیکە مرد. زۆر کەس ناڕەزایەتی ئەوەیان دەربڕی کە سەگێکی ئاوا بچوک نەدەبوو لە تاقیکردنەوەیەیەکی وادا بەکارهێنرابا. دواجار لەیکە هەرگیز نەگەڕایەوە، بەڵام بووبە یادەوەریەک لەلای دانیشتوانی مۆسکۆ. لەیکە چەندین گۆرانی بۆ گوتراوە و لەگەڵ نوسینی چەندان کتێب.

لای زۆرینەی خەڵک وەکو قارەمانێک دەردەکەوێت.

به‌مه‌ش له‌یكه‌ بووبه‌ یه‌كه‌م ئاژه‌ڵ كه ڕەوانەی‌ بۆشایی ئاسمان کرابێ.‌

ئامادەکردنی:-یوسیف جبار


سەرچاوە:

http://www.hasanboy.uz/wp-content/uploads/2017/08/4000.Essential.English.Words-4.pdf