بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بەکارھێنەر:Xurmatu/پرۆسه‌ی‌ سه‌رژمێریی‌ و ترسی‌ توركمان و عه‌ره‌ب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پرۆسه‌ی‌ سه‌رژمێریی‌ و ترسی‌ توركمان و عه‌ره‌ب - مه‌لا ته‌حسین گه‌رمیانی‌


له‌ دوای‌ پرۆسه‌ی‌ ئازادی‌ عیراقه‌وه‌ كه‌ بۆخۆی‌ كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری‌ به‌ دوای‌ خۆیدا هێنا و ده‌روازه‌یه‌كی‌ نوێ‌ به‌ ڕووی‌ عیراقێكی‌ تردا كرایه‌وه‌ كه‌ تیایدا بۆ كورد مه‌زنترین ده‌ستكه‌وت بووه‌ له‌ مێژوودا، كه‌ركوك ئه‌و شاره‌یه‌ كه‌ به‌ مانا ڕاسته‌قینه‌كه‌ی‌ و جوگرافیا مێژینه‌كه‌ی‌ شارێكی‌ كوردستانییه‌، ئه‌گه‌ر چی‌ ئه‌م شاره‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی‌ سڕینه‌وه‌ی‌ ئاسه‌واری‌ كوردی‌ تیایدا ئه‌نجام دراوه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا له‌ دوای‌ ئه‌و هه‌موو پرۆسه‌ به‌ عه‌ره‌بكردنه‌ ته‌رحیلكردن ته‌بعیس كردنه‌ لێره‌وله‌وێ‌ و به‌ ئاشكرایی‌ چه‌ند لایه‌نێكی‌ عه‌ره‌بی‌ و توركمانی‌ هه‌مان سیاسه‌تی‌ نكۆڵیكردنییان گرتۆته‌ به‌ر و نایانه‌وێ‌ ئه‌م شاره‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بارودۆخی ئاسایی‌ و هۆكاری‌ ئه‌مه‌ش ڕوون و دیاره‌ كه‌ ده‌بێ‌ شتێك هه‌بێ‌ وا له‌م ئاراستانه‌ بكات كه‌ سیاسه‌تی‌ ڕێگری‌ و تێكدان و ناسه‌قامگیری‌ ده‌گرنه‌ به‌ر؟ چونكه‌ چۆن وه‌ك خۆری‌ ڕووناك دیاره‌ كه‌ ڕۆژێك دێت كه‌ركوك شاره‌ دێرینه‌كه‌ی‌ كوردستان دێته‌وه‌ باوه‌شی‌ نیشتمان ئاوهایش لای‌ توركمان و عه‌ره‌بیش ڕوونه‌، به‌ڵام وه‌ك عه‌قڵیه‌تی‌ ڕابردوویان سیاسه‌تی‌ نكۆڵیكردن ده‌گرنه‌ به‌ر بۆ به‌ ڕێكردنی‌ كات، ئه‌مه‌ش به‌رژه‌وه‌ندی‌ بۆ كورد نییه‌ كه‌ قبوڵی‌ ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ئه‌م مانگ و ئه‌و ساڵی‌ پێ قبوڵ بێ‌، مادده‌ی‌ (140) ئه‌گه‌ر به‌ نموونه‌ بێنینه‌وه‌ كه‌ چۆن ساڵانی‌ پێشوو ده‌ستاوده‌ستی‌ ڕۆژیان پێكردین و له‌ كات و ساتی‌ خۆیدا نه‌چووه‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و ئێستایش یه‌ك له‌و بڕگانه‌ی‌ كه‌ ده‌بێته‌هۆی‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ ئاساییبوونه‌وه‌ی‌ شاره‌كه‌ پرۆسه‌ی‌ سه‌رژمێرییكردنه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری‌ عیراقدا كه‌چی‌ لایه‌نی‌ توركمانی‌ و عه‌ره‌بی‌ ڕایانگه‌یاند كه‌ ئه‌وان دژی‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ن له‌ كه‌ركوك بكرێت و داوای‌ دواخستنی‌ ده‌كه‌ن، وه‌ك چۆن پێشتر كه‌ركوكیان جیاكرده‌وه‌ له‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پارێزگاكانی‌ تر! ئه‌مه‌ش دووره‌ له‌ مادده‌ ده‌ستووری‌ و یاسایه‌كانه‌وه‌ و له‌ هه‌مان كاتدا هه‌نگاوێكه‌ له‌ دژی‌ ئاساییبوونه‌وه‌ی‌ شاره‌كه‌ و دوورخستنه‌وه‌ و دابڕانه‌ له‌ هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی‌ سیاسی‌، لایه‌كی‌ تر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ ئه‌نجامدانی‌ سه‌رژمێریی‌ ڕێژه‌ی‌ توركمان ئاشكرا ده‌بێ‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ ئێستا باسی‌ ده‌كه‌ن و وڵاتانی‌ ده‌وروبه‌ریشیان واتێگه‌یاندووه‌ كه‌ ڕێژه‌یان ئه‌وه‌نده‌ زۆره‌ كه‌ به‌م پرۆسه‌یه‌ ڕووی‌ ڕاسته‌قینه‌ ده‌رده‌كه‌وێ‌ لایه‌نی‌ عه‌ره‌بیش هه‌روه‌ها، خاڵێكی‌ تر وه‌ك وتم له‌ دوای‌ پرۆسه‌ی‌ سه‌رژمێریی‌ شاری‌ كه‌ركوك بۆ خۆی‌ زه‌مینه‌سازییه‌كه‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ پرۆسه‌ی‌ ڕیفراندۆم له‌و شاره‌ تا له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ چاره‌نووسی‌ خۆی‌ دیاری‌ بكات ئه‌مه‌ش لایه‌نێكی‌ ئه‌ساسی‌ ترسی‌ عه‌ره‌ب و توركمانه‌ له‌م شاره‌ له‌ كاتێكدا گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كه‌ركوك بۆ توركمان جگه‌ له‌ قازانج هیچ ترس و زه‌ره‌ر ناكه‌ن و بگره‌ له‌ سایه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا ژیانی‌ سیاسی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و ڕۆشنبیرییان زامنتر و باشتر ده‌بێ‌ و زووتر ده‌گه‌ن به‌ مافه‌كانی‌ خۆیان، توركمانه‌كان ئه‌م ڕاستییه‌ ده‌زانن به‌س به‌هۆی‌ ده‌ستتێوه‌ردانی‌ ده‌وروبه‌ر و په‌یوه‌ستبوونی‌ هه‌ندێ‌ كه‌سی‌ به‌رژه‌وه‌ندخوازی‌ بیرته‌سكه‌وه‌ ئه‌م ڕاستییه‌یان له‌ شه‌قامی‌ توركمان شێواندووه‌، هه‌رچه‌ند نابێ‌ وایش حیساب بكه‌ین كه‌ هه‌موو توركمان و عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ن كه‌ جێبه‌جێكردنی‌ دژی‌ مادده‌ی‌ (140 ) و سه‌رژمێرین، بۆیه‌ ده‌كرێ‌ لایه‌نی‌ كوردی‌ باش درك به‌م مه‌سه‌له‌یه‌ بكه‌ن و له‌ هه‌وڵێكی‌ باشدا بن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ و كاری‌ بۆ بكه‌ن، كارێكی‌ تریش كه‌ زۆر گرنگه‌ سڕینه‌وه‌ی‌ ترس و گومانه‌ كه‌ سیاسه‌تی‌ توركمان و هه‌ندێ‌ له‌ عه‌ره‌به‌كان ڕه‌نگه‌ مانه‌وه‌ی‌ ژیانیان خه‌ڵكیان به‌ مانه‌وه‌ی‌ بوونی‌ چه‌ند كه‌سێكی‌ به‌رپرسه‌وه‌ گرێدابێ‌ و وابزانرێت به‌ له‌ ده‌ستدانی‌ پێگه‌ی‌ ئه‌مانه‌ ئیتر قڕ ده‌كه‌وێته‌ نێو توركمان و عه‌ره‌ب ئه‌مه‌ زۆر گرنگه‌ كورد ئیشی‌ له‌ سه‌ر بكات بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ی‌ ئه‌و گومان و ترسه‌ به‌تایبه‌ت له‌ ڕێگه‌ی‌ ئه‌و حزب و گروپ و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ پاڵپشتی‌ له‌ حه‌قیقه‌تی‌ كه‌ركوك ده‌كه‌ن و ڕێگای‌ ژیانیان له‌گه‌ڵ كورد و كوردستان پێ باشتره‌، لایه‌نێكی‌ تر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێ‌ كورد به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك قایل نه‌بێ‌ پرۆسه‌ی‌ سه‌رژمێریی‌ شاری‌ كه‌ركوك دوابخرێت به‌ ده‌ردی‌ پرۆسه‌كانی‌ تر بچێت به‌تایبه‌ت یه‌ك له‌ خاڵه‌كانی‌ گفتوگۆ له‌ ئه‌گه‌ری‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ نوێی‌ عیراق كورد پێویسته‌ سازش له‌ دواخستنی‌ ئه‌م پرۆسه‌ گرنگه‌ نه‌كات و كاریش بۆ سه‌ركه‌وتنی‌ ڕێژه‌ بكرێت و له‌ ئێستاشه‌وه‌ پێویسته‌ وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی‌ چاره‌نووسساز و ستراتیژ كاری‌ بۆ بكرێت و ئه‌و ڕۆژه‌ بكرێت به‌ كه‌رنه‌ڤاڵی‌ تێكۆشانی‌ خۆسه‌لماندن و گۆڕاندنی‌ هاوكێشه‌ سیاسییه‌كان به‌ گشتی‌ ئه‌ویش سه‌ركه‌وتنی‌ ڕێژه‌ی‌ كورده‌ له‌ شاره‌ زوڵملێكراوه‌كه‌ی‌ خۆمان