بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بەکارھێنەر:Xurmatu/حةمرين

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شارۆچكه‌ پشتگوێ خراوه‌كه‌.. خورماتوو - محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د

له‌به‌ر نه‌بوونی خزمه‌ت گوزارییه‌ گشتێكان و كه‌می كاره‌با، هاوڵاتییان كوردی دانیشتووی خورماتوو هه‌ستان به‌ سازكردنی خۆپیشاندانێكی هێمنانه‌ بۆ ئه‌وه‌ ئاوه‌ڕێك له‌ شارۆچكه‌كه‌یان بدرێته‌وه‌ و حكومه‌ت هه‌ڵسێت به‌ دابینكردكی كاره‌با و ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی خزمه‌ت گوزاری، به‌ڵام له‌ به‌ری ئه‌وه‌ی به‌ده‌نگی خۆپیشانده‌ره‌نه‌وه‌ بێن و گوێ له‌ داواكارێكانیان گیرێت، له‌لایه‌ن پۆلیسی پارێزگای سه‌لاحه‌دینه‌وه‌ ته‌قه‌یان لێكرا و ته‌نانه‌ت نارنجۆكی ده‌نگیش له‌ نێو خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ ته‌قێنرایه‌وه‌ و له‌به‌رده‌م به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی خورماتوودا خۆپیشانده‌ران درانه‌ به‌ر شه‌ق و هه‌ندێكیشان ده‌ستگیر كران، به‌ڕاستی ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی نیگه‌رانی زۆرێك له‌ هاوڵاتیانی كوردی دانیشتووی شارۆچكه‌ی خورماتوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م خۆپیشانده‌ره‌كان به‌ڕه‌گه‌ز كوردبوون و ئه‌وان داوایان ده‌كه‌د گه‌ڕه‌كه‌ كوردێكانی شارۆچكه‌كه‌یان ئاوه‌دان بكرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێ داخبوو به‌رپرسانی ئه‌منی و پارته‌ كوردێكان به‌هانای خۆپیشانده‌ره‌كانه‌وه‌ نه‌هاتن كه‌ كاتێك لێدران، بۆیه‌ هاوڵاتیان زیاتر تووڕه‌ بون و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌شدارینه‌كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوویان ده‌كه‌د.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، لایه‌نه‌كانی غه‌یره‌ كورد به‌پێ پیلان، وردورد به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ كورده‌كانی خورماتوو له‌ پۆسته‌كانیان لاده‌به‌ن و دواترین هه‌وڵیان لادانی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی خورماتوو مامۆستا (ره‌شید فواد) بوو، كه‌ گوایه‌ به‌بیانووی تێنه‌په‌ڕاندنی ئیش و كاره‌كانی غه‌یره‌ كورد له‌و شارۆچكه‌یه‌ تێناپه‌ڕێنێت بۆیه‌ له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی دورخراوه‌ته‌وه‌ و كه‌سێكی عه‌ره‌بیان له‌ شوێنه‌كه‌ی دانیاوه‌، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشتر له‌ هه‌وڵێكدا بڕێوه‌به‌ره‌ كورده‌كی پۆلیسی خورماتوو لادرا له‌پۆسته‌ی و چه‌ند به‌رێوه‌به‌رێكی دیه‌ی فه‌رمانگه‌كان كه‌ كورد بوون به‌بیانووی جۆراوجۆر لادراون و هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامه‌ بۆ لادانی ئه‌وانی دیكه‌یش، ئه‌مه‌ش به‌ هۆكارێكی سیاسی ده‌زانرێت و تائێستا پارته‌ كوردێكانی خورماتوو هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بووه‌ سه‌باره‌ت به‌ لابردنی به‌ڕێوه‌به‌ره‌ كورده‌كانی فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كانی خورماتوو، ئه‌مه‌ له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كه‌ چه‌ندین فه‌رمانگه‌ هه‌یه‌ له‌ خورماتوو ته‌نها كوردێكیشی تێدا نییه‌ له‌وانه‌ (فه‌رمانگه‌ی كتێبخانه‌ی گشتی و كه‌ش و هه‌واو و خه‌زن كردنی ئاو.. چه‌ند دانه‌یه‌كی دیكه‌یش) و چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌یه‌ هه‌ر بۆ ره‌مز چه‌ند كوردێكیات دامه‌زراندووه‌، خورماتوو له‌ هه‌رسێ نه‌ته‌وه‌ی كورد و عه‌ره‌ب و توركمان پێكهاتووه‌ و پێویسته‌ به‌پێی رێژه‌ی قه‌ومییه‌ت فه‌رمانبه‌ر دابمه‌زرێت و پۆسته‌كان دابه‌شبكرێت.

هه‌وه‌هاماوه‌یك پێش ئێستا 80 پارچه‌ زه‌وی له‌ نێو شارۆچكه‌كه‌ دابه‌شكرا كه‌ ته‌نها یه‌ك دانه‌یشی به‌ر كوردێك نه‌كه‌وت.

هه‌وه‌ها ماوه‌ك پێش ئێستا بڕیاری دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 400 قه‌روێڵه‌یی به‌ڵام به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئیداری له‌به‌ر نه‌بوونی شوێن بۆ دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌كه‌ له‌ پارێزگای میسان دروست كراوه‌.

سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ له‌ خورماتوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كۆلیژ نییه‌ و ته‌نها په‌یمانگایه‌كی مامۆستایان كچانی تێدایه‌، ئه‌مه‌ش خۆی بۆخۆی كێشه‌یه‌كه‌ و روبه‌رووی قوتابیانی خورماتوو بووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مانه‌ و چه‌ندین كێشه‌ی دیكه‌ كه‌ باسی لێوه‌ نه‌كراوه‌ له‌ شارۆچكه‌ی خورماتوو هه‌یه‌ و به‌تایبه‌تی رووی كردۆته‌ كوردنشینه‌كان و گه‌ڕه‌كه‌ كوردییه‌كانی شارۆچكه‌كه‌.

جێی باسه‌ به‌پێ راپۆرتێك، له‌به‌ر نه‌بوونی خزمه‌ت گوزاری، زۆرێك له‌ هاوڵاتییه‌ كورده‌كانی شارۆچكه‌ی خورماتوو روویان كردۆته‌ شار و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان.

بۆیه‌ من لێره‌وه‌ داوا له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م له‌ كێشه‌كانی شارۆچكه‌ی خورماتوو بكۆڵنه‌وه‌ و چیدی له‌ كێشه‌ی ناوچه‌ جێ ناكۆكه‌كان بێ ئاگا نه‌بن و په‌راوێز نه‌خرێن.