بەکارھێنەر:Warzerd/ئەزموون
=== ئەگەر بۆ ماوەی ١ خولەک ئۆکسجین لە سەر هەسارەی زەوی نەمێنێ چی روودەدات
===
1- هەموو ئەو کەسانەی کە لە کەناری دەریاکنن پێستیان دەسوتێت. هۆکار/ تەنۆلکەکانی ئۆکسجین لە بەرگەهەوادا چینی ئۆزۆنی دروستکردووە کە ناهێڵێت تیشکە زیانبەخشەکانی وەک تیشکی سەروو بنەوشەی بگاتە سەر ڕووی هەسارەی 2- ئاسمان ڕەنگە شینەکەی لەدەستدەدات و تاریک دەبێت و بە نزیکەیی ڕەش دەبێت. هۆکار/ تەنۆلکەکان لە بەرگەهەوادا کەمدەبنەوە و تیشکی خۆر بەپێی پێویست بڵاونابێتەوە. 3- توێکڵی زەوی تێکدەشکێت. هۆکار/ ئۆکسجین ٤٥% توێکڵی زەوی پێکهێناوە. 4- هەموو زەریاکانی سەر ڕووی هەسارەی زەوی لە ناودەچن. هۆکار/ بە نەمانی ئۆکسجین تەنها گازی هایدرۆجین لە زەریاکاندا دەمێنێتەوە و ئەو گازەیش سەرەتا بە بەرگەهەوای زەوی و دواتریش بە بۆشاییدا بڵاودەبێتەوە. 5- هەموو کانزاکان پێکەوە دەنوسێن. هۆکار/ ئۆکسجین ڕێگرە لە پێکەوە نوسانی کانزاکان پێکەوە ئەویش بە کارلێککردن لەگەڵیاندا و پەیدابوونی ئۆکسانی ئەو ماددانە. 6-گوێی ناوەوەی هەموو زیندەوەرەکان دەتەقێت. هۆکار/ گازی ئۆکسجین ٢١%ی بەرگەهەوای پێکهێناوە و بە نەمانی پەستانی بەرگەهەوای زەوی کەمدەبێتەوە. 7- هەموو ئەو بینایانەی کە لە کۆنکرێت و چیمەنتۆ دروستکراوە دەڕوخێت و دەبێت بە تۆز. هۆکار/ ئۆکسجین بەستەرەوەیەکی باشی چیمەنتۆ و ماددە کۆنکرێتییەکانە.