بەکارھێنەر:Tolaz Shalaw Ismael

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شۆوگرن سیندرۆم


شۆوگرن سیندرۆم ناو نراوە لە دوای زانای سویدی هێنریک شۆوگرن کە لە ساڵی ١٩٣٣ز دۆزیەوە. ‌حالەتێکە کە بەرگری لەش هێرش دەکاتە سەر خانەکانی لەش، ئەمەش لە دۆخی ئاسایدا دەبێت دژی ڤایرۆس و بەکتریا کار بکەن. باوترین نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە بریتین لە وشکی چاو یان وشکی دەم یاخود هەردووکیان و هەست بە هیلاکی و ئازار دەکات.   ئەم نەخۆشیە ئەگەری هەیە کار بکاتە سەر ئەندامەکانی لاشەی مرۆڤ وەک کلیە، سییەکان، جگەر، موولولەی خوێن، پەنکریاس و مێشک. شۆوگرن سیندرۆم دەبێتە هۆی زۆری ڕێژەی

CSF لە (IL-RA) کە مانای زۆری کارکردنی ئینتەر لوکین ١، وە ئەمەش دەبێتە هۆی ئازار و هیلاکی لە سایتۆکین دا.

ئەو نەخۆشانەی شۆوگرن سیندرۆمی دووەمیان هەیە، نیشانەی نەخۆشی رۆماتیزم نەشان دەدەن، زۆربەشیان نیشانەی

یان لێ بەدەر دەکەوێت، کە ئەمەش کێشە لە زگ و ریخەڵۆکە و غازاتی لێ دەکەوێتەوە.




نیشانەکانی نەخۆشیەکە

نەخۆشی شۆوگرن بە زۆری بە هێواشی تەشەنە دەکات و لەوانەیە چەند ساڵێکی بوێت تاوەکو بە تەواوی گەشە بکات و نیشانەکانی بە دیار بکەون. لە ٥٠٪ ئەو کەسانەی تووشی ئەم نەخۆشیە بوونە، نیشانەکانیان بە نەخۆشی و کێشەی ئاسای هەیە، وەک هیلاکی و تا و کێشە لە ئەندامەکان. کێشە لە هەناسە دان و پەردەی سیەکان زۆر جار روو دەدەن بەڵام مەترسیان نیە. ئەمەش زۆر جار دەبتە هۆکەری کۆخە بە هۆی بچووکی رەگای هەناسە دان.

زۆر جار ئەو کەسانە زەحمەتیان لە قووت دان هەیە، ئەمەش بە هۆی وشکی قورگ و سۆرچیک، هێرنجیش ئەگەری هەیە روو بدات. بۆ ئەمە فەحسێکی کۆمپیوتد تۆمۆگرافی دەکەین بە دیقەی بەرز بۆ سییەکان، کە ئەمەش زۆر جار ئەستووری بۆڕی هەناسە، بایۆپسیش ئیلتیهاب نیشان دەدات. زەحمەتی لە بەردەوامی قسە کردن، گۆڕان لە هەستی تامکردن، هەستێکی سووتان لە دەم، کێشە لە ددان و دانانی ددانیشی لێ دەکەوێتەوە. کەمی لە درووست کردنی گریانی چاو زۆر جار دەبێتە هۆی لەناو چوونی گلێنەی چاو و سپێنەی چاو، نەخۆشەکان هەست بە سووتان و وشک بوون و برژانەوە و خووران و سوور بوونەوەی چاو و وە ترس لە سەیر کردنی رووناکی دەکەن. نیشانەکانی ئەمانەش برەیتین لە گەورە بوونی سپێنەی چاو و نا ئاسای بوونی گلێنەی چاو و گەورە بوونی ئەو گلاندەی کە گریان درووست دەکات.





ڤاسکولیتیس بە نزیکەی لە ٥٪ ئەو نەخۆشانەی کە شۆوگرن سیندرۆمیان هەیە دەدۆزرێتەوە،

کارەگەری لەسەر موولولەی بچووک و گەورە هەیە و زیاترەش بەم شێوانە دەر دەکەون:

(palpable purpura, recurrent urticaria, skin ulcerations, mononeuritis multiplex)

ئەو ‌‌حاڵەتانەی کە باو نین لە ڤاسکولیتیس کە کاریگەری لەسەر کلیە و سییەکان و بۆڕی گاستریۆ ئینتێستینال و سپڵ (هەناو) و مەمک و دەزگای زاوزێ بوون باس کراون.



دیاری کردنی نەخۆشیەکە

دیاری کردنی نەخۆشی شۆوگرن دەگەرێتەوە سەر چەند پێوەرێکی جیهانی کە دانراون. بە هۆی هەستیاری و تایبەتمەندێتی پێوەرەکان، دەتوانین جیاوازی نێوان نەخۆشەکان بکەین و کۆنترۆل کردنیان دیاری بکەین. هەرچەندە تاقی کردنەوەی لێو و لیکە ڕژێن و هەڵکێشانیان باو ترین رێگان بۆ دۆزینەوەی هۆکاری ئەم نەخۆشیە، دیاری کردنی زیاتر دەگەڕێتەوە سەر مێژوو و تاقی کردنەوەی سەر نەفەرەکەو زانیاری تاقیگەکە.  

یەک درۆپ لە مادەیەک بە ناوی فلۆرۆسین دەخرێتە نێو چاو، وە ئەو کاتەی نێوان دواین چاو نوقان و تاریک بوونی ئەو شوێنانەی کە ئەو مادەی تێدا نیە تۆمار دەکرێت. گەر دلۆپەی گریان لە رادە بەدەر زۆر بوو، ئەوا دەکاتە کێشەیەک هەیە.

دژە تەن وەک بەشێکی کرایتێریای دیاری کردنی نەخۆشیەکە دادەنرێت و هاموو نەخۆشێک دابێت ئەم فەحسە بکەن. بایۆپسی لێو کێشەی لیکی لێو دڵنیا دەکاتەوە. کۆبوونەوەی ٥٠ خانەی لیمفۆسایت و پلاسما لە ناوەڕاست دا دەبینرێت لەو کەسانەی کە نەخۆشی شۆوگرنیان هەیە. بەڵام ئەو لیمفانەی ناوەڕاست لە هەموو گلاندێکی دا نییەو هەر بۆیەش چەند گلاندێک دەبێت پشکنین یان بۆ بکرێت تا وەکوو دڵنیا ببنەوە و گوومانی تێدا نەمێنێت کە ئام حالەتە روویداوە یا خوود نا. ئەم پشکنینەش دەقیقترین جۆرە کە بەردەست بێت هەرچەندە پێویستیش نیە بۆ دیاری کردنی نەخۆشیەکە. کاتێک ئەم تێستە لەگەڵ تێستی چەند لیک دەڕژێت تێکەڵ دەکرێت، دیقەتی دیاری کردنی نەخۆشیەکە دەبتە ٩٥٪. سەرجەمی ئەو لیکەی دەڕژێت سەرچاوەکەی لە هەردوو حالەتی وەستان و کار لە سەر کردنی سەر گلانی لیکە ڕژێن هەژمار دەکرێت – ئەم کردارە ئەنجام دەدرێت لە لایەن پڕۆسەیەکی کیمیای وەک جووینی پێرافین، یان بە شێوەی کیمیای لە شێوەی ٢٪ ترشی سیتریک، وەک نموونە.




چارەسەر و کۆنترۆل کردن

ڕاگرتن و چارەسەرکردنی وشکیەکە و هێماکانی یەکێکە لە سەرەکی ترین ئامانجەکانی کۆنترۆل کردنی شۆوگرن سیندرۆمە. ئەو ئەنجامانە بە زۆری دەتوانین بهێنینە دی بێ ئەوەی چاودێری دکتۆری پسپۆڕ پێویست بکات، لەبەر ئەوەی شۆوگرن سیندرۆم نەخۆشیەکی درێژ خایەنە و نیشانەکانی زۆرن و بە ناخۆشی دی دەچێت، هەی بۆیە نەخۆش دەبێ زوو زوو سەردانی دکتۆر بکات نەوەک تووشی هەندێک حاڵەت ببێت وەک سەڕەتانی لیمف یان کێشە لە گلاندەکانی نەخۆشەکە.

دۆزینەوەی ڕەگای وەستاندنی وشکیش زۆر گرنگە، تەڕ کردنی چاوەکان بە دڵۆپە گریان کە درووست کراوە، دەبێ زۆر بە کار بێت، تەنانەت چەند کات ژمێر جارەک گەر پێویست بکات. نەخۆش دەبێت چەند جۆرە مادەی جیاواز بەکار بێنێت تاوەکو ئەکێک دەدۆزێتەوە کە زۆرترین کەڵکی بۆی هەبێت. دوور کەتنەوە لە ژینگەی ماڵ و دەرەوە کە شێدارن و بای ).oral tolicorpineزۆریان لە دێت پێویستە. جگەرە و مادەی هۆشبەر کە دژە کۆلینەرگیکیان تێدایە دەبێ تەرک بکرێت(


٥ مگ، ٤ جار ڕۆژانە نیشانی داوە کە هێماکانی نەخۆشی شۆوگرن سیندرۆم کەم بکاتەوە بێ ئەوەی هیچ مەترسیەک بخاتە سەر نەخۆشەکە.  لەو نەخۆشانەش کە وشکی چاویان گەلێک زۆرە پەنکتال کاوتیرایزەیشن دەبێت بەکار بێت. کاتێک گلێنەی چاو غێم دەبێت یان گلێنەی چاو کون ببێت و کێشە بۆچاو درووست بکات، زەرعی گلێنەی چاو پێوەستەو دەبێت بکرێت.

ئەو مادانای کە دەتوانی لە جێی ئاوی چاو بەکار بێنی:

• Hydroxyethyl cellulose Adsorbotear

• White petrolatum Duratears, Lacrilube


پوختە

شۆوگرن سیندرۆم نەخۆشیەکە کە بە خاوی گەشە دەکات، بەوە دەناسرێتەوە کە حیلتیهابێکی درێژ خایەن رودەدات لە رژێنی جۆگەدار. هەروەها بەمانەش دەناسرێتەوە: وشکی دەم، وشکی گلێنەی چاو و ژێر پێڵووی چاو و لەگەڵ زۆر چالاکی لیمفە خانەی ب. لیکە ڕژێنی چاو لەگەڵ زمان زۆرترین کاریگەریان لەسەرە، هەر بۆیە دەم و چاوەکان هیشک دەبن.

ژمارەی ئەو کەسانەی شۆوگرن سیندرۆمیان هەیە لە ڕێژەی ١ بۆ ٣٪ دەگرتەوە، لە دە کەس نۆیان ئافرەتن و وە بە زۆری لە تەمەنی ٤٠ سالیەوە توش دەبن، بەڵام لە هەموو تەمەنێکو ڕەگەزێک ئەگەری توش بوون هەیە.

چارەسەر کردنی شۆوگرن سیندرۆم ئەنجام دەدرێت لەکاتی سەر هەڵدانی نیشانەی نەخۆشیەکە، ئەنجام دەدرێت بە زیاد کردنی گیراوەیەک کە شوێنی لیکی زمان و چاو دەگرێتەوە و لێ ناگەرێت وشک بن،

دەبێتە هۆکاری کارا کردنی ڕژێنە شانەکان. وە بەو ئاخیرانە، ئیدارە کردنی ئەو مادانەی pilocarpine وەک cholinergic agents

کە دژی سەر ڕووبەری دژە پەیداکەری لیمفۆسایتی ب دەوەستن وەک

بەکار دێن anti-CD20 and anti-CD22


سەرچاوە: https://www.globalresearchonline.net/journalcontents/volume5issue1/Article-014.pdf