بەکارھێنەر:Tarek Hamawandi
ڕاڤه‌ی وشه‌ی (ته‌خت)
تەخث وشه‌یه‌کی کۆنه و به‌مانای تەخت (ساف) (عدل) (surface Flat) دێت. به گۆڕانی ده‌نگی ث بۆ ت و ش ، وشەکانی تەخت و تەخش ی لێ‌دروست بووە. ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له‌زمانی کوردی و فارسی‌دا وشه‌ی تەخت چه‌ندین مانا‌و واتای جۆراوجۆری له خۆگرتووه، دووه‌کی (ه) که‌تۆته سه‌ر( ته‌خت) و وشه‌ی تەختە ی لێ‌دروست بووه. هه‌روه‌ها تەخش یش هه‌ندێجار به‌کاردێت، بۆنمونه: تەخش و پەخش یان تەخشان و پەخشان . تاخث دیوێکی دیکه‌ی ئه‌م وشه‌یه‌و به گۆڕانی ده‌نگی ث بۆ ت و ش و س و ز ، وشه‌کانی (تاخت و تاخش و تاخس و تاز) ی لێ‌دروست بووه، وهبهکهوتنی ده‌نگی خ ، ئەم وشانە گۆڕاون بۆ تات و تاش و تاس و تاز . ئه‌م وشانه ئه‌مڕۆ له‌زمانی و کوردی فارسی‌دا هه‌ندێکیان به‌شێوه‌ی ساده و هه‌ندێکیان به شێوه‌ی لێکدراو هه‌ریه‌که‌و مانایه‌کی تایبه‌ت ده‌به‌خشن. وشه‌ی تات ئه‌مڕۆ له زمانی کوردی‌دا به دووشێوه به‌کاردێت . یه‌که‌میان پاش گۆڕانی ده‌نگی ت بۆ د ، وشه‌که گۆڕاوه بۆ داد و به مانای (عدل) ی عه‌ره‌بی دێت. دووه‌میان له‌گه‌ڵ شۆر دا وشه‌ی تاتە شۆر ی لێ‌دروست بووه، وە چەندین واتای دیکەی وەکو تاتە نوێژ و ...هتد. هه‌روه‌ها وشەی تاش ، بەو بەردە دەگوترێت، کە لە چیا‌و دۆڵ و دەشتەکاندا هەیەو پێیدەگوترێت تاشەبەرد هه‌روه‌ها له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م دووناوه زۆر پێکه‌وه هاتوون، تاش یش مانای به‌ردی له خۆ گرتووه‌و وبه گۆڕانی ده‌نگی ت بۆ د بووه به داش ، لای هه‌ندێک که‌س وایه که داش وشه‌یه‌کی تورکییه، به‌ڵام وانییه. ئه‌م داش ه که‌وتۆته نێو یارییه کوردییه‌کان و چه‌ندین مانای دیکه‌ی لێ‌دروست بووه ، وه‌ک ، داشی دامه ، داشهسواره، داش و زار و ...هتد. له کرداری شکاندنی به‌رددا ئه‌و پارچه‌یه‌ی که له‌ده‌می پیکه‌که ده‌په‌ڕێت ، پێیده‌گوترێت تەڵاش که پێکهاتووه له ( ته‌ڵ+ داش) که لێره‌دا ده‌نگی(د) که‌وتووه، شایه‌نی گوتنه له‌کرداری بڕینه‌وه‌ی داریشدا به‌ته‌ور، ئه‌و پارچه‌یه‌ی که له ته‌وره‌که ده‌په‌رێت پێیده‌گوترێت تەڵەزم یان تەڵیزم که بریتیه‌له( ته‌ڵ+ هیزهم) هیزهمیش وشه‌یه‌کی کۆنی کوردییه‌و به‌فارسیش هه‌ر هیزم ی پێده‌گوترێت و به عه‌ره‌بی (حطب) و به ئینگلیزی( Log)ه. شایه‌نی گوتنه که ته‌ڵاشه له فارسی‌دا ده‌بێته تراشە هه‌رلێره‌وه واتای تراشیدن دروست بووه که‌مانای ڕیشتاشینیش ده‌دات و به تراش که‌وتۆته زمانی عه‌ره‌بییه‌وه. وه‌له کوردی‌دا تاشین ی پێده‌گوترێت، که ئه‌مه‌یان دروستتره، چونکه تاشین به‌مانای سافکردن دێت، به‌ڵام تهراشین به‌مانای ته‌ڵه‌زم لێبوونه‌وه دێت ، که به فارسی (ترکش) و به عه‌ره‌بی (شظیة) ی پێده‌ڵێن . هه‌روه‌ها وشه‌ی تاس که له فارسی‌دا به مانای (ساف) یان (لوس) دێت هه‌روه‌ها به مانای (صلع) ی عه‌ره‌بیش دێت .هه‌روه‌ها له کوردیش‌دا هه‌مان مانای هه‌یه بنۆڕه(تاس و لوس)، جگه له‌وه‌ش به‌مانای ده‌فری ته‌نک دێت، وه خواردنێکی کورده‌واریش هه یه پێیده‌گوترێت تاسکەبابی بریتییه له وگۆشتهی که‌ورد ده‌کرێت و له گه‌ڵ پیازو ته‌ماته تێکه‌ڵ ده‌کرێت و له نێو (تاس) دا خۆش ده‌کرێت . جگه له‌وه‌ش تاس بۆ قوڕکاری یان چیمهنتۆکاریش به کاردێت و تەشت یش دیوێکیدیکهی (تاشت)هو ناوه‌که‌ی لێره‌وه دروست بووه . هه‌روه‌ها تاز ئه‌مڕۆ له‌زمانی فارسی‌دا مانای داگیرکردن و تاڵان‌کردنی گرتۆته خۆ، هه‌ندێجار له‌گه‌ڵ وشه ئه‌سڵییه‌که‌دا پێکه‌وه دێن، وه‌ک تاخت و تاز ئه‌ویش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌گرتووه کهداگیرگهران هێرشیان کردۆته سه‌ر هه‌رشوێنێک، ئه‌وشوێنه‌یان تاڵان کردووه و پا شان ته‌ختیان کردووه، هه‌روه‌ها وشه‌ی( تاڵ+ان) یش هه‌ر لێره‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه ئه‌ویش پاش گۆڕانی ده‌نگی( ث) بۆ(ڵ)، بێگومان له کوردیی کۆندا ده‌نگی(ڵ) نه‌بووه ، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌یه له ده‌نگه‌کانی ( ث) و ( ذ) و (ر) ه‌وه دروست بووه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی وشه‌ی تاراج یش لێره‌وه دروست بووه که دیوێکی دیکه‌ی وشه‌ی تاڵان ه بنۆڕه تەخت و تاڵان . هه‌روه‌ها تەخشە به‌دیوێکی دیکه‌دا بووه بە تەخشا له گه‌ڵ (پا) که به‌مانای (لا) یا(ته‌نیشت) یان ( سایه) دێت. وشه‌ی پاتەخشا ی لێ‌دروست بووه. به تێپه‌ڕبوونی کات بووه بە پاتەشا و پاتشا و پادشا هه‌روه‌ها بهلێبونهوهی( پا) که وشه‌ی شا یان شاه ی لێ دروست بووه، شایه‌نی گوتنه که وشه‌ی ( پادشا) له ئاوێستادا به ( پاتهخشا) هاتووه . بێگومان وشه‌ی پایتەخت یش هه‌ر به‌م شێوه‌یه له ( پای +ته‌خت) دروست بووه که له بنه‌ڕه‌تدا هه‌مان مانای ( پادشا) ی هه‌بووه و پاشان واتاکانیان گۆراوه. ( ته‌خت و به‌خت) واتا ( سافکردن و بڵاوکردنه‌وه) وشه‌ی بەخت که ئه‌مڕۆ به‌مانای ( شانس) (حظ) دێت ، له دێرزه‌ماندا به مانای ( توزیع) (تقسیم) هاتووه‌که ئه‌سڵی وشه‌که ( بهخث) ه ،که وشه‌کانی (به‌خش) و (به‌ش) و( به‌خت) ی لێ‌دروست بووه ، هه‌ر ئه‌و (تقسیم)ه که واتای(قسمة- قیسمه‌ت) ی له خۆگرتووه، له‌کوردیشدا هه‌مان واتای له خۆ گرتووه و بۆیه ئێستا به‌مانای (حظ) دێت ، بنۆڕه ( به‌خت و قیسمه‌ت ). تەختی شایی چه‌نده‌ها واتای له‌خۆ گرتووه ، یه‌کێک له‌وانه به مانای ئه‌و شوێنه ته‌خته هاتووه که حوکمڕانیی له‌سه‌رکردووه ، هه‌روه‌ها به مانای ئه‌و کورسییه‌ش هاتووه که له‌سه‌ری دانیشتووه، پاشان ناوی کورسییه‌که گۆڕاوه به تاجی شایی، پاشان مانای تاجیش گۆڕاوه بۆ ئه‌و کڵاوه زێڕه‌ی که (شا) له‌سه‌ری داناوه. وه‌ک له‌سه‌ره‌وه بینیمان که ( تاخت) بووه به ( تاز) (تاس) (تاش)(تات) هه‌ربه و شێوه‌یش بووه به تاج . شایه‌نی گوتنه ناوی سەگی تاژی یان تانجی یش لە تازی یه‌وه هاتووه، چونکه تازی به‌مانای هێرش و دزی و تاڵانی دێت .
17/1/2015--Tarek Hamawandi (لێدوان) ٠٣:٠٨، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)
- REDIRECT ناوی پەڕەی مەبەست