بەکارھێنەر:Srusht raouf

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

--Srusht raouf (لێدوان) ٢١:٥٩, ١٠ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

لە بیربوونی لاری بورۆوس (Larry Burrows)

مانگی ٢ ی ٢٠٠٣

نوسینی هۆرست فاس ( Horst Faas)

کاتێک "لاری بورۆوس ڤێتنام" (بڵاوکراوەتەوە لەلایەن Johnathan Cape ، Random House Group ، لەندەن، ٢٠٠٢، پێشکەشکردنی لەلایەن David Halberstam) بڵاوکرایەوە، لارری ٧٦ ساڵ بوو؛ تەمەنێک کە وێنەگرانی دیکە کە یارمەتی بنیاتنانی پەیامنێریی وێنە ئەدەن لە سەدەی ٢٠ دا ، بڵاوکراوەی کۆکراوەی ئیش و چالاکیەکانی ژیانیان ئەبینی.

The Chronology وە Selected Bibliography خستیەڕوو کە لاری بورۆوس سەدەها گەشتی کاری بە دەوری جیهاندا کردووە بۆ LIFE Magazine (گۆڤارێکە). هەمەجۆریان ئەکرد لە جەنگی پڕنهێنی "Inscrutable War" ی ساڵی ١٩٦٢ لە هیندستان-چین، سنوری ناوچەی هیمالایا، توندوتیژی لە کۆنگۆ وە شوێنی کێشەداری تری ئەوروپا، ئەفەریقا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وە ئاسیا لە دەساڵە داهاتوەکانی دوای جەنگی جیهانی دووەم بۆ گرتنی باڵندەی قەشەنگی بەهەشت یا پەپولەی کۆمۆدۆ لە جەنگڵەکانی دورگەکانی هیندۆنێزیا بە کامێرا نیکۆن یا لێیکا.

لاری بۆورۆس هەمەکارترین وێنەگری ڕۆژنامەیە ناسیبێتم وە هەموو کار و چیرۆکەکان بە هەمان زانخوازی و وردیەوە لێی ئەچوە پێش، پەرۆش بۆ فێربوون و تێگەشتن دەربارەی ئەوەی ئەیویست گوزارشتی لێوەبکات و پیشانی بدات لە وێنەکانیدا.

هەرچۆنێک بێت، ئەم کتێبە قەشەنگ بەرهەمهاتووە (دیزاینی لەلایەن لێهاتوی بەڕیتانی Mark Holborn و چاپکردنی Tipocolor لە فلۆرێنس، ئیتاڵیا) تەنها دەربارەی ڤێتنامە، ئەو جەنگەی-وەک دەیڤد هاڵبێرستام ڕونی ئەکاتەوە لە پێشەکەشکردنەکەیدا – "ئەو کارە مەزنە بوو کە لاری بۆرۆوس هەمیشە ویستویەتی" وە ئەو جەنگەی کە زۆر بنەچەیی بوو بۆخۆی.

لە خوێندنەوەی بەدوایەکی کارەکانی لاری لە ١٩٤٥ەوە، ناتوانم خەمڵاندنی ئەوە بکەم لەکوێوە ڕاپۆرتی کردوە وە ئایا ئەوەی وێنەی گرتووە ماوەتەوە لە ژیاندا- بیرکردنەوەیەکی بێواتایە بەدڵنیاییەوە. ئەی وت و ئەیوتەوە کە ئەیەوێت جەنگی ڤێتنام ببینێت وەک ئەوەی هەمیشە هیوای بۆ خواستبوو بیبینێ، وەک کۆتاییەکی ئاشتیانە نەوەکو سەرکەوتن و دۆڕاندن. ئەو ژیا لە جەنگی ڤێتنامدا، بەدڵنیایەوە لەنێوان کەسە کۆتاکاندا بووە کە بمێنێتەوە و دەرکرابێت لەلایەن براوەکانی ڤێتنامیە باکوریەکانەوە، بە ماوەکاتی فشاری دەروونیدا تێپەڕبووە، خەمۆکی و دڵتەنگی لەدەستدانی زۆرێک هاوڕێ وە وڵاتێک و کەسانێک کە خۆشیویستوون. هەندێک کات باسی ژیانی ئیسپانیای ئەکرد و سەرچاوەگرتنەوەی جیهان لەوێوە.

گەر لەژیاندا بمایەتەوە،پێشبینیم ئەکرد ببیبینم لە دوبارە یەکگرتنەوەی پەیامنێرانی پێشوی ڤێتنام لە شاری Ho Chi Minh City ((Saigon لە نیسانی ٢٠٠٠، لە بەیادکردنەوەی یادی ٢٥ ساڵەی کۆتاهێنانی جەنگەکە. لەوێ بوو وەک"هاوڕێیەکی نائامادەبوو" کە کاریگەری پرۆفیشناڵانەی گەیاندووە بە نزیکەی هەموو ئەوانەی کە لە HCMC بوون بۆ یادەکە. گەر دەنگدان بۆ بەڕێزترین و خۆشەویسترین هەواڵبەر بکرایە لە ڤێتنام، لارری زۆر بە دڵنیایەوە لە لوتکەکاندا ئەبوو، بەدوای ئەویشدا Henri Huet لە The Associated Pressەوە، کە لەگەڵ ئەودا مرد لە تێکشکانی هەلیکۆپتەر لە ١٠/٠٢/١٩٧١، وە Dang Van Phuoc، مەزنترین وێنەگری جەنگیی بەڕەچەڵەک ڤێتنامیی، کە بۆزۆرێک ساڵ لاری سەرسامی بووە. Phuoc ئیستا لە نزیک لۆس ئەنجڵۆس ئەژی (٢٠٠٣).

گەر لە ژیاندا بمایەتەوە ، ئەیبینی کە زۆربەی کارەکانی خراونەتە پێش لەسەر دیوارەکانیWar Remnants Museum"" لە Saigon. ئەتوانم بیهێنمە پێشچاوی خۆم، زەردەخەنەیەک بکات ئەو زەردەخەنە تایبەت و بەڕەوشتانەیەی لاری بورۆوس، سەیری کۆمەڵێک گەنجی ڤێتنامی بکات کە لە نزیکەوە وێنەکانی بخوێنن، تێبینی لەسەربدەن، "شتێکی جوانە ئەو کوڕانە سەیری وێنەکانم ئەکەن. هیوادارم گەورەبن و ژیانێکی باشتریان هەبێت". وێنەکانی، زۆربەی دوبارە بڵاوکراونەتەوە لە کتێبدا، ئێستا بە داییمی پەخش ئەکرێن لە Ho Chi Minh City وە لە Hanoi کە بەشێکە لە نمایشگای "Requiem" ، بۆ ڕێزلێنانی وێنەگران لە هەردوو لایەنی جەنگەکەوە کە لە جەنگەکانی Indochina (هند و چین) دا گیانیان لەدەستدا.

ڕاستیە گرانەکەی کە لاری بۆرۆوس گیانی لەدەستدا لە هەلیکۆپتەرێکی گڕگڕتوودا بەتەواوی لێیدام، کاتێ پارچەی درێژی شریتی فیلم، پارچەی گەورەکەر و کامێرای لێیکا، تێکشکاوبوون بە هێزی چەکووشی تەقاوە، سیکراپ ببوون لە گردی جەنگەڵێک لە Laos لە مارسی ١٩٩٨. هاوکارەکەم لە AP، Richard Pyle، و من سەیری کارکەرەکانی Laotian و تیمی چارەسەری ئەمەریکیمان ئەکرد ئەگەڕان بۆ لا بەرکەوتەوەکە، ٢٧ ساڵ دوای ڕوداوەکە. لێکۆڵینەوەی مێژووی Leica (لێیکا) بە پشبەستنی ژمارەی سڕیاڵەکەی، ڕاستوەخۆ بردینیەوە بۆ ١٩٦٠، لەندەن، گۆڤاری ڵایف مەگەزین. زیاتر وەک ئەوە وابوو کە لاشەی لێیکا جێگرەوەیەک بێت بۆ کەلوپەلەکانی لاری لەدەستیدا کاتێک پەشۆکانەکەی کۆنگۆی بەوێنە ئەکرد لە مانگی ٧ ی ١٩٦٠، دوای ئەوەش ڕۆژی سەربەخۆبونی کۆنگۆ.

چاوپێکەوتنی لاری-م لەبیرم نایەت لە کۆنگۆ، یەکەم کاری دەرەوەی وڵاتم بۆ AP، بەڵام زۆرجار دواتر باسی بەوێنە هەواڵکردنی شەڕە ناوخۆکانمان ئەکرد لەوێ وە چەند ئاسانتربوو ئیشکردن لە ڤێتنام.

زۆر دواتر فێربووم کە پیشەی پڕۆفیشناڵیمان بەدوای چەند شێوازێکی هاوشێوەوە کەوتووە. لاری وەک یارمەتیدەرێکی ژووری تاریک دەستی پێکرد لە Keystone Photographic Agency لە Red Lion Court لە Fleet Street ی لەندەن لەکاتی جەنگی جیهانی دووەم، پێش ئەوەی بگوێزێتەوە بۆ ڵایف مەگەزین، ١٩٤٤. کەسێک پێویستە کتێبێک بنوسێت لەسەر هەموو فۆتۆگرافەکان کە کاریان لەگەڵ Keystone کردووە لەگەڵ بنچینەی برایانی گارای، کە زۆرێکیان کردووە لە بنیاتنانی بریکاری بازرگانی وێنە: من سەرەتا کارم لە Red Lion Court کرد لە ١٩٥٣ وە هەنگاوێکی گەورەم نا بە دەستپێکردنی پیشەی ژیانم لە AP لە ١٩٥٦.

ڕەسمە کۆنەکان پیشانی ئەدەن لاری کامێرایەکی Speed Graphic ی بەدەستەوەیە، دواتر Rolleiflex. دواتر بە دڵنیاییەوە Leicas وە Nikons. وێنەی هاوشێوەم هەن لە ئەلبومەکانمدا.

من و لاری ڕێگامان کرد لە Saigon بۆ یەکەم جار، هاوینی ١٩٦٢، هەردوکمان لەلایەن بەڕێوبەرە بەڕێزەکانی وێنە ی نیۆرکەوە نێردرابووین بۆ ڤێتنام "بۆ زانینی ئەوەی چی ڕوودەدات لەوێ".

لاری بەشێوەیەکی ڕێکخراو لە هۆنگ کۆنگەوە بە تەیارە فڕی، جێگەیەکی ٢ نەفەری بەکارئەهێنا، لە هەردوو هۆتێلی Caravelle و Continental، جێگای دوهەممی بۆ دانانی کامێرا و گەورەکەرەکانی تەرخانکردبوو بۆ پاککردنەوە و پاراستنی نەریتی ڕۆژانەی خۆی (زۆر پێی سەرسام بووم).

هاوبەشیم بە ڤیللایەکی بەکارهاتوی زۆر خۆش کرد لەگەڵ David Halberstam، لەلایەک باڵوێزی ئەڵمانیاوە بەکرێمان گرتبوو، بە تەواوی بە خزمەتکار و باخەوانەوە. شوێنێکی نایاب بوو بۆ ئێوارەخوان، بەشی ئەوە گەورەبوو بانگهێشتی هەموو US Special Forces A-team بکەین(١٢ کەسبوون). لاری، هەمیشە لە کراس و بۆینباخێکی تازە شۆراودا، زۆرجار میوانی ئێمە بوو. تەنها دوای بڵاوبوونەوەی بڵاوکراوەکەی لاری لە ١٩٦٤ لە ڵایف، "Alert in Vietnam, US Special Forces"، بۆم دەرکەوت پەیوەندی لاری لە یەکێک لە خوانەکانماندا بووەهۆی مانەوە لەدوایەکەکانی لەگەڵ Special Forces لە Central Highlandsوە هەروەها وتارە وێنەکانی پێشوتری کە دەربارەی هاوڕێ تایبەتەکانمانبوو.

لاری بوو بە هاوڕێ و سەردانکەرێکی هەمیشەیی ئۆفیسی AP وە ئێمە ئاڵوگۆڕی بیرۆکەی چیرۆک و بابەتمان ئەکرد بەبێ دوودڵی، ڕێنماییی دەربارەی نەشتەرگەریە سەربازییە داهاتووەکان. ئەمزانی کە لەم ڕۆژانەدا لاری سودی لە دەوروپشتی ڕۆژانەی ئەگرت تا لە هەمووکەسێکەوە فێرببێت چی ڕوودەدات: سەردانی بریکارەکانی تری ئەکرد بۆ گفتووگۆ کردن لەگەڵDave Halberstam و Neil Sheehan (کە لە ئۆفیسی UPI بەیەکەوە ئیشیان ئەکرد)، لە لا هەواڵەکانی تەلەفیزۆنەوە لە Caravelle، لە Givral Café و لە پەیامنێرە بەڕیتانیەکانەوە کە نیشتەجێی Hotel Royal بوبون. لاری بەتەواوەتی بە ئاگا بوو، ئەوەندە بەئاگاو پڕنهێنی کە کەس بەتەواوی نەیئەزانی خەریکی چیە تا ئیشێکی گەورەیتری لە ڵایف بەدەرئەکەوت.

شتێک بوو ڕێی تێنەئەچوو لەگەڵ لاری کاربکەیت، وە بەبیرم نایەت لەنزیک ئەوەوە بووم لەکاتی نەشتەرگەری گەورەی سەربازیدا. وەک هەمیشە لاری چۆن بە سەیری دیارنەئەما لە Saigon ئاوهاش دەرکەوتەوە، هەموو کەسی بە سەرسوڕماوی بەجێهێشت کە ئایا بەتەمای چیە. تەنانەت زۆر قسەکەر و زانخوازەکانی تایم ماگەزین و سەردانی جارجارەی نێردراوەکانی ڵایف یاخود وێنەگرەکان، سودمەند نەبوون بۆ بەشوێن کەوتن و دۆزینەوەی لاری.

بەدڵنیایەوە، چالاکیی تر هەبوون کە لاری ئەبوو تێکەڵ بە کۆمەڵەکە ببێت، سەردانەکانی McNamara ، و نائارامی پۆلیسی و هەندیک چیرۆکیتر کە کۆمەڵەی پەیامنێرانی بۆلای خۆی ڕا ئەکێشا. لەم جۆرە بۆنانەدا لاری درێژ و قیت ئەوەستا و تەنانەت نەیئەتوانی پاڵنەربێت، تەنها ئینچێکیشی کەم نە ئەکردەوە لەو چوارچێوەیەی لە مێشکیدا هەیبوو. یەکەم گەورە چیرۆکی ڤێتنامی لاری بۆرۆوس( ١٤ ڵاپەڕە، پەڕەیەکی دیوێک کراوە و ڕەسمی نوشتاوە کە ئەکرێنەوە، زۆربەی لە رەنگی بڕیقەداردا)، "The Vicious Fighting in Vietnam"لە مانگی یەکی ١٩٦٣ وەک گەورەلێزانی ڕێپۆرتاژی ڤێتنام لە قەڵەمیدا. لە بەشێکی گەورەیدا تێڕوانین و ئاڵۆزیەکانی جەنگ لە ڤێتنامی بە شێوەیەکی لێزانانە خستبووە ڕوو. ئامۆژگاریکەرەکانی ئەمەریکی جیهان و ڕینماییکەرەکانی ناوخۆ بچووک بوون لەم ڕۆژانەدا، وە کاتێک زانیمان لاری لە دێلتاکەدا بوو لەگەڵ Vietnamese Rangers (سەربازانی ڤێتنام) ، یا Air Force(هێزی دەریایی) لە Bien Hoa، هەموو ئەوانە واتایەکیان نەئەبەخشت بۆ ئێمە کاتێک زۆر ئاشکرابوو کە ئەو خێرا ڕاینەکردووە بۆ فڕۆکەخان و فیلمەکان ڕەوانەبکات لادوای گەڕانەوەی بۆ Saigon.

ئەو بیری لە وتاری و بابەتی گەورەو زۆر ئەکردەوە و وێنەی ئەگرتن بۆ نزیکەی ٦ مانگ، وە کاتێک بابەتەکەی مانگی یەکی ٦٣ گەشتە Saigon هەموومان کەمێک زیاتر فێری چیرۆکی هاوبەشمان بووین.

بۆ ساڵانێکی زۆر داوام لە وێنەگران ئەکرد Quiet American" "ی Graham Green و""Street Without Joy ی Bernhard Fall بخوێننەوە لە گەشتی فڕۆکەدا بۆ Saigon. وە دواتر، لە ئۆفیسەکە، کتێبێکی وێنەی ١٩٥٤-م پیشاندان "La Guerre Morte" لەگەڵ وێنەی زۆر نایابی جەنگی ئیندۆنیزیا و فەڕەنسا، وە "The Vicious Fighting" ی لاری بۆرۆوس. تەنها بۆ بیرۆکە وەرگرتنێک لەسەر ئەو ئاستانەی پێویستمانە بەدەستیبهێنین تا واتایەک لە شتەکاندا بەدەستبهێنین.

کاتێک David Halberstam بەباشی لە پێشکەشکردنەکەدا ڕونی ئەکاتەوە، شێوازی بۆرۆوس لە مامەڵەکردندا زۆر جیاوازە لە ئێمەوە، لە بریکاری هەواڵی وێنەگرانەوە. لارری "چێژی لە کات و مەودا وەر ئەگرت... گەر جەنگت نەدۆزیەوە، جەنگ ئەتدۆزێتەوە". لاری شێوازی خۆی هەبوو بۆ قوڵبوونەوەی فیکری بەتەواوەتی لە چیرۆکێکدا، لێکۆڵینەوە و هەوڵدان بۆ تێگەشتنی هەموو سوچەکان و گوێ گرتنی بێ کۆتایی، بەبێ لاکردنەوە لە بابەتەکە (A Ride with Yankee Papa 13) ئەنجامی ئەم جۆرە هەوڵانەی بوو.

بە هەندێک ئیرەییەوە ئێمەی بریکاری وێنەگران بە هەلیکۆپتەرئەهاتین و ئەچوین لە هەرچ کردار و ڕوداوێکدا (یان بەبێ ڕووداو) بە خێراترین کات و زۆرترین جار گەر بکرایە، بۆ بەرهەمهێنانی بەشی وێنەیی جەنگی ڤێتنام بۆ ڕۆژنامە ڕۆژانەییەکان.

کاتێک لاری خاوەنی چیرۆکەکانی خۆی بوو، ئەشیزانی چی چاکە بۆ ڵایف مەگەزین. کاتێک Henri Huet لەلایەن دەستەی U.S. First Cavalry ەوە گیرابوو لە Central Highlands، لاری گوێی لەمە بوو و لە ئۆفیسی AP چاوەڕێی گەڕانەوەی Henri Huet بوو. "دڵنیا بوو لەوەی هێنری بە بابەتی بەسودەوە ئەگەڕێتەوە".

لاری سەیری سەرنوسەری AP ی ئەکرد کە کۆکراوەی فیلمەکانی هاری دروست ئەکرد و دواتر ئاماژەی وێنەیەکی کرد و وتی:" ئەمە ئەبێتە وێنەی دەرەوەی ڵایف". واشدەرچوو، لەگەڵ کۆمەڵێک لاپەڕەدا کە وێنای چارەسەری پزیشکیان ئەکرد کە Bill Cole چارەی برینەکانی ئەکرد هەرچەندە خۆی بریندار بوبوو لە سەریدا لەگەڵ ئەو شەڕەی ئەو و هێنری بەناویدا ژیابوون.

دوای ئەوەی AP دەسنیشانکردنی خۆیان کرد، فیلمەکە نێردرا بۆ ڵایف لە نیویۆرک. لاری خۆی بۆ فڕۆکەخانە چوو تا ببینێت پاکەتەکە ئەنێردرێت.

شتێکی تری لاری کە ئیرەییم پێئەبرد ئەو چیرۆکە زۆرانەبوو کە کردبوونی لەنێوان سەردانەکانی ڤێتنامیدا. تەنانەت ئەوانەی ڤێتنام ئەتوانرا کۆن ببێت لای. بەڵام AP بە دەگمەن وەدوی ئەو جۆرە پێشنیارانە بوون، هەمیشە تامەزرۆی هەواڵە قورسەکانی جەنگیان ئەکرد .

لە ١٩٦٢ جەنگی نێوان هیندستان و چین بوو لە ناوچە جوان و کارتێکەرەکانیی هیمالایا. لە ١٩٦٤ یاری ئۆڵۆپیک و چیرۆکی Hirohito. لە ١٩٦٥ باڵدارەکانی بەهەشت لە هیدۆنیزیا، Birds of Paradise. لە ١٩٦٨ و ١٩٦٩ پارچەیەکی مێژویی لەسەر East India Company، کە پێش ٢٠٠ ساڵ هینستانی داگیر کردوە. لە ١٩٧٠ کاتێک کامبۆدیا بە خێرایی کرایە ژێردەستە، ئەو وێنەی پەرستگاکانی Angkor ی کرد، لەگەڵ دیمەنێکی نایابی پەرستگا سەرەکیەکە لە مانگی پڕدا. بیرمیەت لەگەڵیدابووم لە خێمەدا لە پەرستگای Borobodur ، پەرستگایەک لە دورگەیەک لە Java ، لەچاوەڕوانی مانگی پڕدا بووین. لە مانگی ١٢ ی ١٩٧٠ بەهێڵکاریترین (گرافیک) وێنەی گێژەڵوکە و تۆفانەکەی Ganges Delta گرت لە ڕۆژئاوای پاکستان، کە بوبووە هۆی لەدەستانی دەهەزار ژیان.

کۆتاجار لاری بۆرۆوسم لە Calcutta بینی لە کۆتایی مانگی یاکی ١٩٧١. نێردرابووم بۆ ئەوێ بۆ بەوێنەکردنی هەژاریەکەی Calcutta و Mother Theresa . لاری ئیشی لەسەر کارێکی "تەواونەکراوە" ئەکرد دەربارەی Calcutta. ئەو ڕۆژانەی یەکترمان ئەبینی ئەو کاتی لە مۆزەخانەکەدا بەسەر ئەبرد بۆ کۆپی کردنی تابلۆی کۆنی مێژوی شارەکە. باسیبۆ ئەکردم چەندێک کاتی پێچووە تا فێری وێنەگرتنی تابلۆیەک ببێت. بە دووبارە بەرهەمهێنانەوەی ڕەنگە ڕاستەکان، بەبێ هیچ ڕوناکیدانەوەیەک و بە ڕوناکیەکی یەکسان. بۆی گێڕامەوە چۆن جارێک وێنەی هونەری ئەوروپای گرتووە بۆ زنجیرەیەکی ڵایف لەگەڵ Dimitri Kessel. ڤێتنام دووربوو، بەڵام وەک هەمیشە لە بەشی پشتەوەی مێشکماندا هەیە، هەتاوەکوو هەردوکمان نامەمان بۆهات بچین بۆ Saigonبە خێراترین کات کە ئەکرا. داگیرکاری Laos نزیکبوو لە ڕوودانەوە. لاری زەردەخەنەیەکی کرد: ڤیسای هەبوو لەسەر پاسپۆرتەکەی. ئەبوو من لە سینگاپور بووەستم بۆئەوەی ڤیسا وەرگرم. لارری لە ئۆفیسی AP ی دابەزی و بیستی کە Henri Huet لەپێشبوو لە سەرەوە بۆیە ئەمیش بەرەو باکور بەڕێکەوت. من گەشتمە ئۆفیسی AP لە Saigon چەند رۆژێکی دواتر لە ١٠ ی مانگی ٢، هەمان ڕۆژ کە لاری و هێنری و ئەوانیتر کۆچی دواییان کرد.

ژیام و هەرگیز کاری وێنەگرتنەکەی Laos م نەکرد.

© Horst Faas HorstFaas@compuserve.com

وەرگێڕانی بێدەستکاری لە ئینگلیزیەوە: سروشت عەبدڵڵە ڕووف.

سەرچاوە http://digitaljournalist.org/issue0302/faas.html