بەکارھێنەر:Shkar121

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نەخۆشی شەکرە[دەستکاری]

نەخۆشی شەکرە ئەو ‌حاڵەتەیە کە لەش لاواز دەبێت بۆ ڕێکخستەوەی ڕێژەی گلوکۆز لە خوێندا. بە واتایەکی تر واتە  لەش ناتوانێ ئەنسۆلینی پێویست بەرهەم بهێنێت بۆ دابەزاندی شەکری خوین یاخود لەش بەرامبەر ئەنسۆلین خۆڕاگری دەکا و بەهۆی ئەمەشەوە ئەنسۆلین ناتوانێ کاری ئاسای خۆی بە ئەنجام بگەیەنێت. نەخۆشی شەکرە دەکرێت بەهۆی ئەوەوە بێت کە پەنکریاس نەتوانێت ئەنسۆلینی پێویست بەرهەم بهێنێت بەهۆی لەناوچوونی بەشێک لە پەنکریاس، یاخود خانەکانی لەش توانای وەڵامدانەوەیان نییە بۆ ئەنسۆلین.

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ژمارەی دەستنیشان کراو و دەستنیشان نەکراوی نەخۆشی شەکرە کە تەمەنیان لە سەرو هەژدە ساڵەوەیە دەگاتە ٣٠.٢ ملیۆن کەس. شەکرە دەتوانێت ببێت بە هۆیەک بۆ کۆبوونەوەی شەکر لە خوێندا، کە ئەمەش وا ئەکات ڕێژەی مەترسیداری ئاڵۆز زیاد بکات، وەکو جەڵتە و نەخۆشی دڵ.

جۆرەکانی نەخۆشی شەکرە[دەستکاری]

جۆری جیاوازی شەکرە دەکرێت ڕووبدات، هەروەها کۆنترۆل کردنی حاڵەتەکە دەکەوێتەوە سەر جۆری شەکرەکە. هەموو جۆرەکانی شەکرە مەرج نییە بەهۆی ئەوەوە بێت کە کەسەکە کێشی زیادە یاخود بەهۆی شێوازی ژیانێکی ناچالاکەوە بێت. لە ڕاستیدا، هەندێک کەس هەر لە منداڵیەوە نەخۆشێ شەکرە بوونی هەیە لە لەشیاندا.

  • سێ جۆری سەرەکی هەیە، جۆری یەک، جۆری دوو، شەکرەی دووگیانی (لە کاتی دوگیان بوندا).

١- جۆری یەک: هەوەها ناسراوە بە شەکرەی گەنج، ئەم جۆرە لەو کاتەدا ڕوودەدات کە لەش شکست ئەهێنێ بۆ دروستکردنی ئەنسۆلین. ئە کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەی یەکیان هەیە پشت دەبەستن بە ئەنسۆلین، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە پێویستە ڕۆژانە ئەنسۆلینی دەسکرد بەکاربهێنن تاوەکو لە زیندوو بمێننەوە.

٢- جۆری دوو: نەخۆشی شەکرەی دوو کاردەکاتە سەر ئەوەی کە چۆن لەش ئەنسۆلین بەکاردەهێنێت. لە کاتێکدا لەش ئەنسۆلین دروست دەکات بە پێچەوانەی جۆری یەکەوە، خانەکانی لەش وەڵامی ناداتەوە بەو شێوە کاریگەرەی کە پێشتر وەڵامی ئەدایەوە. ئەم جۆرە باوترین جۆری نەخۆشی شەکرەیە، بە گوێرەی پەیمانگەی نەتەوەیی نەخۆشی شەکرە و هەرسکردن و نەخۆشیەکانی گورچیلە، نەخۆشێ شەکرە پەیوەندیەکی بەهێزی هەیە لەگەڵ کێش زیادی (قەڵەوی).

٣- شەکرەی دووگیانی: ئەم جۆرەی شەکرە لەو ئافرەتانەدا ڕوو دەدات کە لە ماوەی دوگیانیدان و لەش کەمتر هەستیار دەبێت بەرامبەر ئەنسۆلین. ئەم جۆری شەکرەیە لە هەموو ئافرەتێکدا ڕوونادات هەروەها چارەسەر دەبێت لە دوای لە دایک بوونی کۆرپەلە.

پریدایەبیتییس: دکتۆرەکان ئاماژە بەوە ئەکەن کە هەندێک کەس نەخۆشی پریدایەبیتییسیان هەیە کاتێک ڕێژەی شەکر لە خوێندا لە نێوان ١٠٠-١٢٥ میلی گرام لە دیسیلیترێکدا. لە کاتێکدا ڕێژەی ئاسایی لە نێوان ٧٠-٩٩ میلی گرام لە دیسیلیترێکدایە، لە کاتێدا کە کەسێک نەخۆشی شەکرەی هەبێت بە دڵی ناشتە ڕێرەی شەکر لە خوێنیدا ١٢٦ میلی گرامە لە دیدیلیترێکدا. لەم جۆرەدا واتە ڕێژەی گلوکۆز لە خوێندا بەرزە بەڵام ئەوەندە بەرز نییە کە ببێت بە نەخۆشی شەکرە. ئەو کەسانەی کە ئەم جۆرەیان هەیە، لە ژێر مەترسیدان کە توشی نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو ببن، هەرچەندە ئەزموونی هەموو نیشانەکانی نەخۆشی شەکرە ناکەن.

مەترسیەکانی نەخۆشی پریدایەبیتییس و جۆری دوو هاوشێوەن، کە ئەمانە دەگرێتەوە:

١- زیاد بوونی کێش

٢- مێژووی خێزانی بە هەبوونی نەخۆشی شەکرە

٣- هەبوونی چڕی بەرزی پرۆتینی چەوری، ڕێژەی کۆڵیسترۆلی کەمتر لە ٤٠ یان ٥٠ میلی گرام لە دیسیلیترێکدا.

٤- مێژووی هەبوونی بەرزی فشاری خوێن

٥- هەبوونی شەکرە لە ماوەی سکپڕی یان لەدایک بوونی منداڵێک کە کێشی لە ٩ پاوەند زیاتر بێت.

٦- تەمەنی زیاتر بێت لە ٤٥ ساڵ.


ئەگەر دکتۆرەکان هەستیان بە بوونی پریدایەبیتییس کرد لە کەسێکدا، ئەوا ڕێنوێی دەکەن کە ژیانی لە ڕووی تەندروستییەوە بە شێوەیەک بگۆرێت کە بەرەوپێشچوونی جۆری شەکرەی دوو بوەستێنێت. لە ڕێگەی کێش دابەزاندنەوە بێت یاخود ڕێجیمێکی تەندروست دەتوانێت ڕێ لەم نەخۆشییە بگرێت.

نیشانەکان[دەستکاری]

زۆربەی کات نەخۆشی شەکرە هیچ نیشانەیەکی نییە، بەڵام کاتێک دەردەکەوێت کە ڕێژەی شەکری خوێن بەرز دەبێتەوە، ئەمانەش چەند نیشانەیەکن:

١-میزکردنی زۆر

٢-تینوێتی زۆر

٣- دابەزینی کێش

٤- هەستکردن بە ماندوویی

کەمکردن لە ڕێژەی دەردانی ئەنسۆلین و وەڵامنەدانەوەی خانەکان بۆ ئەنسۆلین کە ئەبێتە هۆی زیاد بوونی ڕێژەی گلوکۆز لە خوێندا.

چۆن کێشەکانی ئەنسۆلین گەشەدەکات؟[دەستکاری]

دکتۆرەکان هۆکاری سەرەکی دروست بوونی نەخۆشی شەکرەی یەک نازانن. بەڵام نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو، ناسراو بە ڕاگری ئەنسۆلین، هۆکاری ڕوونتری هەیە. ئەنسۆلین ڕێگە بەو گلوکۆزە دەدات کە لە ژەمێکەوە دەستت کەوتوە بۆی بگات بە خانەکانی لەش و دابینکردنی وزە. ڕێگرتن لە ئەنسۆلین لە ئەنجامی ئەم سوڕانەوە دروست دەبێت:

١- بەهۆی جینات یان ژینگەوە کە وا دەکات کەسێک ئەگەری زیاتر بێت کە نەتوانێت ئەنسۆلینی پێویست دروست بکات تاوەکو ڕێژەی ئەو گلوکۆزە ئاسایی بکاتەوە کە وەریگرتووە.

٢- لەش هەوڵ دەدات کە ڕێژەی زیاتر ئەنسۆلین دروست بکات تاکو ڕێژەی بەرزی گلوکۆز ڕێکبخاتەوە.

٣- پەنکریاس ناتوانێت هەستێت بە ئەنجامدانی هەموو ئەم داواکاریە زیادەیە، ئەمەش ئەبێتە هۆی ئەوەی کە ڕێژەی زیادی شەکر لە خوێندا بسوڕێتەوە، دەبێتە هۆی زیان گەیاندن.

٤- لەگەڵ کاتدا، ئەنسۆلین کەمتر کاریگەری ئەبێت لە ناساندن و گەیاندنی گلوکۆز بۆ خانەکان، ئەمەش ئەبێتە هۆی ئەوەی کە ڕێژەی شەکر لە خوێندا بەردەوام بەرزبێتەوە.

  • لە حاڵەتی جۆری دوودا، ڕێگری ئەنسۆلین بەرە بەرە بەدیار ئەکەوێت. هەر لەبەر ئەمەشە دکتۆرەکان ڕێنوێنت ئەکەن کە شێوازی ژیاتن بگۆریت و سوڕەکە پێچەوانە بکەیتەوە.

چارەسەر[دەستکاری]

نەخۆشی شەکرە چارەسەرێکی جێگێر و بنبڕی نییە لەبەر ئەم هۆکارە دکتۆرەکان ڕێنمایی خۆپارێزی ئەکەن لە ڕێی کردنی ڕاهێنانی وەرزشی و ڕێجیم کردنی تەندروست. کاتێت دکتۆرێک نەخۆشێ شەکرەی جۆری دوو لە کەسێکدا دیاری دەکات، زۆرجار ڕێنوێی ئەوە دەکەن کە شێوازی ژیانت بە شێوەیەک بگۆڕێ کە پشگیری دابەزاندنی کێش و تەندروستی بە شێوەکی گشتی بکات. دکتۆرێک لەوانەیە هەندێک جار کە کەسێک شەکرەی هەبێت بینێرێت بۆ لای خۆراکناسێک. پسپۆڕێک کە بتوانێت یارمەتی نەخۆشێکی شەکرە بدات کە چالاک بێت، شێوازێکی ژیانی هاوسەنگ و کۆنتڕۆڵی حاڵەتەکە بکات.

چەند هەنگاوێک کە کەسێک ئەتوانێت بیکات تاوەکو ڕابێت لەگەل شێوازی ژیانی بە هەبوونی نەخۆشی شەکرە:

١- بە ڕێجیمێک کە خۆراکی تازە، ڕێژەی بەرزی بژوێن لە خۆراکدا، وەکو، دانەوێڵە، میوە، سەوزە، پرۆتینی لاواز، شیرەمەنی کەم چەوری، سەرچاوەی چەوری تەندروست، وەکو چەرەزات.

٢- خۆ بەدوورگرتن لەو خۆراکانەی ڕێژەی شەکریان بەرزە کە کالۆریان تێدا نییە، یان کالۆری کە هیچ سودێکی نییە، وەکو سۆدەی شیرین، خۆراکی سورەوکراو، ئەو شیرینیانەی کە ڕێژەی شەکریان بەرزە.

٣- خۆ بەدوورگرتن لە خواردنەوەی زۆری کحول یان هێشتەنەوەی بۆ کەمتر لە یەک خواردنەوە لە ڕۆژێکدا بۆ ئافرەت و دوو جار بۆ پیاوان.

٤- بەلایەنی کەم سەرقاڵبوون بە ڕاهێنان بۆ ماوەی ٤٠ خولەک هەر ڕۆژێک وە بەلایەنی کەمەوە پێنج ڕۆژ لە هەفتەیەکدا، بۆ نموونە پیاسەکردن، وەرزشی ئایرۆبیک، پاسکیل سواری، یان مەلە کردن.

٥- ناسینەوەی نیشانەی کەمی ڕێژەی شەکر لە خوێندا لە کاتی وەرزشکردندا، وەکو سەر گێژخواردن، سەرلێشێوان، بێهێزی، زۆر ئارەق کردنەوە.

  • هەروەها ئەتوانین هەنگاوێک بنێن بۆ کەمکردنەوەی بارستایی لەشیان(بی ئێم ئای)، کە یارماتی هەندێک کەس دەدات کە شەکرەی جۆری دوویان هەیە ئەتوانرێت کۆنترۆڵی حاڵەتەکە بکرێت بەبێ بەکارهێنانی دەرمان.
گلۆکۆمێتر: ئامێری دیاریکەری ڕێژەی گلۆگۆز لە خوێندا

بەکارهێنانی ئەنسۆلین[دەستکاری]

ئەو کەسانەی جۆری یەکیان هەیە وە هەندێک لەوانەی کە جۆری دوویان هەیە لەوانەیە وا پێویست بکات کە بە دەرزی یاخود لە ڕێگەی هەلمژینەوە ئەنسۆلین وەرگرێت بۆی ڕێژەی شەکر لە خوێندا کۆنترۆڵ بکات لە بەرز بوونەوە. چەندین جۆری ئەنسۆلین بەردەستە، گروپ ئەکرێت لەلایەن ئەوەی ماوەی کاریگەریان تا چەند ئەمێنێتەوە. خێرا، ئاسایی، ناوەندی هەیە، ئەنسۆلینی کارکەری درێژخایەن.

هەندێک کەس ئەنسۆلینی کارکەری درێژخایەن بەکارئەهێنن لە ڕێگەی دەرزیەوە بۆ هێشتنەوەی بەردەوامی ڕێژەی شەکر لە خوێندا بە نزمی. هەندێک کەسیش لەوانەیە ئەنسۆلینی کارکەری کورتخایەن بەکاربهێنن یان تێکەڵەیەکی جۆرەکانی ئەنسۆلین. هەر چ جۆرێک بێت، کەسەکە عادەتەن پشکنین بۆ ڕێژەی گلوکۆز ئەکەن لە خوێندا لە ڕێگەی بەکارهێنانی جیهازی دیاریکەری شەکرە. ئەم ڕێگەیە بەکاردێت بۆ پشکنینی ئاشتی شەکر لە خوێندا بە بەکار‌هێنانی جیهازێکی تایبەت کە پێی دەوترێت گلوکۆمێتر. ئەو کەسەی کە جۆری یەکی هەبێت ئەتوانی ئاستی شەکری لە خوێنیدا بخوێنێتەوە تاوەکو دیاری بکات چەند ئەنسۆلینی پێویستە. چاودێری کردنی خۆت تاکە ڕێگایە بۆ کەسێک بۆی ئاستی شەکرەی خۆی بدۆزێتەوە. دیاری کردنی ئاستەکە لە ڕێگەی هەر نیشانەیەکی جەستەییەوە کە لەوانەیە ڕووبدات مەترسیدار ئەبێت مەگەر کەسەکە گومان لە ئاستێکی یەکجار کەم بکات وە بیر بکاتەوە کە پێویستە ژەمێک بخوات کە ڕێژەی گلوکۆزی بەرز بێت.

بەکارهێنانی دەرزی ئەنسۆلین (قەڵەمی ئەنسۆلین)

چ ڕێژەیەکی ئەنسۆلین زۆرە؟[دەستکاری]

ئەنسۆلین یارمەتی خەڵک دەدات کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە تاوەکو ژیانێکی چالاکیان هەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا، ئەتوانێت ببێتە هۆی کاریگەری لاوەکی جددی. زیادی ئەنسۆلین ئەبێتە هۆی کەم شەکری خوێن، کە هۆکارە بۆ هێڵنجدان، ئارەق کردنەوە، لەرزین. ئەوە گرنگە کە کەسەکان بتوانن پێوانەی ئەنسۆلین بکەن بە وریایی و تا بتوانن ڕێجیم بکەن تا ئاستی شەکر لە خوێندا هاوسەنگ بێت.

سەرچاوە[دەستکاری]

An overview of diabetes types and treatments. هەواڵی ڕۆژانەی پزیشکی، لە ٣/١١/٢٠٢٠.

Diabetes. ویکیپیدیای ئینگلیزی، لە ١١/١١/٢٠٢٠.