بەکارھێنەر:Shallaw.Lab

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

**هەوکردن و التهابی پەنکریاس....

Pancreatitis.....

ئامادەکردنی// شاڵاو قەڵادزەیی، Shallaw Lab

جۆرێکە لەنەخۆشیەکانی پەنکریاس کە تێیدا ئەنزیمەکانی هەرسکردن هێرش دەکەنە سەر پەنکریاس خۆی و توشی هەوکردن و التهابی دەکەن.

هۆکارەکانی:

Causes:

1-خواردنەوەی مەشروبات.

2-گیرانی جۆگەی زراو  بەهۆی بەردی زراو.

3-پێوەدانی دووپشك.

4-خواردنی دەرمانە بەهێزکەرەکان.

5-هۆکاری نەزانراو.

6-بەکارهێنانی ماددە بێ هۆش کەرەکان.

7-قەڵەوی.

8-ملە خڕە.

9-شێرپەنجەی پەنکریاس.

10-التهابی خوێن بەرەکان.

10ـ بەرزی چەوری خوێن لە جۆری تراگلیسیراید.

11ـ هۆکاری بۆ ماوەیی.

12ـ زۆری ڕێژەی کالسیۆم لە خوێن دا.

13ـ جگەرە کێشان.

نیشانەکانی:

Symptoms:

1-بوونی ئازار لەبەشی سەرەوەی سك پاشان بەرەوە دواوە دەڕوات.

2-زیاد بوونی ئازارەکە کاتی خواردنی ژەمەکان.

3-بەرز بوونەوەی پلەی گەرمی لەش.

4-ڕشانەوە.

5-زیاد بوونی لێدانی دڵ.

6-ووشك بوونەوەی لەش.

7- دابەزینی پەستانی خوێن.

*دیاری کردن و پشکنین.....

Diagnosis:

1- پشکنینی خوێن وەکو پشکنینی خرۆکە سپیەکانی خوێن و ئەنزیمەکانی پەنکریاس وەکو ئەنزیمی Amylase و Lipase کە ڕێژەکەیان بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات لە کاتی هەوکردنی پەنکریاس دا.

2-سۆنار Ultrasound.

3ـ ئێم ئاڕ ئای MRI.

4ـ  پشکنینی هەناو بینی (نازۆر) ی پەنکریاس کە التهابی پەنکریاس و گیرانی جۆگەی پەنکریاس دەردەخات.

5- بایۆپسی، Biopsy ڕێگایەکی زۆر ورد و دەقیقە لە دیاری کردنی نەخۆشییەکە کە بریتی یە لە وەرگرتنی پارچەیەك لە پەنکریاس و سەیر کردن و فحص کردنی لە ژێر مایکرۆسکۆپ دا.

ئاڵۆزیەکانی.....

Complication......

گەر ئەم نەخۆشیە چارەسەر نەکرێت ئەم شتانە ڕوو ئەدات:

کێشەی هەناسە دان.

نەخۆشی شەکرە.

شکستی گورچیلە.

خراپی مژین.

شێرپەنجەی پەنکریاس.

چارەسەری....

Treatment.....

خەواندن لە نەخۆشخانە بۆ ماوەیەکی کورت یان درێژ که بە گوێرەی حاڵەتی نەخۆشیەکە دەگۆڕێت، وە چاودێری کردنی ووردی پزیشکی.

بەکار هێنانی دەرمانی ئازار شکێنەکان چونکە التهابی پەنکریاس دەبێتە هۆی سك ئێشە.

پێدانی شلە لە ڕێگای دەمار چونکە لە حاڵەتی التهابی پەنکریاس دا ووشکبوونەوە ڕوو ئەدات.

لابردنی بەردی زراو بە نەشتەرگەری ئەگەر التهابەکە به هۆی ئەوە ڕوویدا بێت.

نەشتەرگەری پەنکریاس لەوانەیە پێویست بێت بۆ لابردنی شانەی تووشبووی پەنکریاس.

*گۆڕینی شێوازی ژیان.....

وازهێنان لە جگەرە.

دوور کەوتنەوە لە گشت جۆرەکانی کحول وەکو بیپسی و مەی و بیرە.

خواردنەوەی زۆری شلەمەنیەکان.

دوور کەوتنەوە لەو خواردنانەی ڕێژەی چەوری زۆریان تێدایە.

تەندرووست بن......

ئامادەکردنی // شاڵاو قەڵادزەیی

Shallaw Lab