بەکارھێنەر:Sarah Pshtiwan
کەم خوێنی
[دەستکاری]کەم خوێنی ئەو بارودۆخەیە کە خڕۆکە سورەکانی خوێن هێندە تەندروست و زۆر نین بۆ گەیاندنی ئۆکسجین بۆ شانەکانی لەش، ئەمەش وا لە مرۆڤ دەکات کە هەست بە ماندووبوون و لاوازی بکات. کەم خوێنی زۆر جۆری هەیە و هەر جۆرێکیشیان هۆکارێکی تایبەت بە خۆی هەیە. دەکرێ کەم خوێنی درێژخایەن بێت یاخود بۆ ماوەیەکی کورت بێت، دەشکرێ لە ئاستێکی نزم بەرەو ئاستێکی خراپ و توند بڕوات. کەم خوێنی ڕەنگە ببێتە هۆکاری نیشانەیەکی نەخۆشیەکی ترسناک بۆیە وا باشترە سەردانی پزیشک بکرێت. چارەسەری نەخۆشی کەم خوێنی هەمەجۆرە لە خواردنە تەواوکەرەکانی خۆراک دەستپێدەکات تا دەگاتە ژێرباری ڕێکارەکانی پزیشکی. دەکرێ هەندێک جۆری کەم خوێنی بە خواردنی خۆراکی تەندروست و جیاواز ڕێگری لێ بکرێت.
جۆرەکانی کەم خوێنی:
[دەستکاری]-تالاسیمیا
-کەم خوێنی ئەپلاستیک
-کەم خوێنی خانەی سیکل
-کەم خوێنی بەهۆی کەمی ئاسن
-کەم خوێنی بەهۆی کەمی ڤیتامینەکان
نیشانەکان:
[دەستکاری]نیشانەکانی کەم خوێنی جیاوازن بە گوێرەی هۆیەکانی تووشبوون.
- ئەگەر تووشبوون بە نەخۆشی کەمی خوێن بەهۆی نەخۆشیەکی درێژخایەن بوو، دەکرێ نیشانەکان دەرنەکەون.
- دەکرێ بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی نەخۆشیەکی تر نەخۆشی کەم خوێنی دەربکەوێ.
نیشانەکانی تووشبوون بە نەخۆشی کەم خوێنی:
-ماندووبوون.
-زەردبوونەوەی پێست.
-هەناسەتەنگی
-ئازاری سینگ
-لاوازی
-تێکچوونی لێدانی دڵ
-سەرسوڕان
-ساردبوونەوەی دەست و پێیەکان
-سەرئێشە
- لە سەرەتادا دەکرێ کەم خوێنی زۆر سووک بێت تا ڕادەیەک کە هەستی پێ نەکرێت، بەڵام نیشانەکانی خراپتر دەبێت لەگەڵ خراپتربوونی کەم خوێنی.
هۆکارەکانی توشبوون بە نەخۆشی کەم خوێنی:
[دەستکاری]- کاتێک خوێن بە ڕادەیەکی پێویست خڕۆکە سوورەکانی خوێنی تێدا نییە.
ئەمەش ڕوودەدات لەم بارودۆخانەدا:
-ئەگەر لەشی مرۆڤ بە ڕادەیەکی پێویست خڕۆکە سوورەکانی خوێن بەرهەم نەهێنێت.
-خوێن بەربوون دەبێتە هۆکاری نەمانی خڕۆکە سوورەکان بە شێوەیەکی خێراتر لەوەی کە بگۆڕدرێت.
-ئەگەر لەشی مرۆڤ خڕۆکە سوورەکانی خوێن لەناوببات.
- جۆرە جیاوازەکانی کەم خوێنی هۆکاری جیاوازیان هەیە:
کەم خوێنی لە ئەنجامی کەمی ئاسن:
[دەستکاری]بەربڵاوترین جۆری کەم خوێنی هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەی ئاسن لە لەشی مرۆڤدا. مۆخی ئێسقان پێویستی بە ئاسنە بۆ دروستکردنی (هیمۆگلۆبین)، بەبێ بوونی رێژەی پێویست لە ئاسن، لەشی مرۆڤ ناتوانێ بە ڕادەی پێویست (هیمۆگلۆبین) دروست بکات بۆ خڕۆکە سوورەکان.
بەبێ هاریکاریکردنی ئافرەتانی سکپڕ بە ماددەی ئاسن، ئەم جۆرە کەم خوێنیە دروست دەبێت، هەروەها لەکاتی نەخۆشی شێرپەنجە و بەکارهێنانی هەندێک لە ئازار شکێنەکان بە بەردەوامی بەبێ ڕێنمایی پزیشک بە تایبەتی دەرمانی ئازار شکێنی (ئەسپرین)، کە دەبێتە هۆی هەوکردنی ناوپۆشی گەدە و دواتر دەبێتە هۆی لە دەستدانی خوێن.
کەم خوێنی لە ئەنجامی کەمی ڤیتامینەکان:
[دەستکاری]جگە لە ئاسن لەشی مرۆڤ پێویستی بە خولان و ڤیتامین (بی١٢) هەیە بۆ بەرهەم هێنانی رێژەی پێویست لە خڕۆکە سوورەکان، هەر بەرنامەیەکی خۆراکی ئەم تووخمە سەرەکیانەی تێدا نەبێت دەکرێ ببێتە هۆکاری نزمبوونەوەی بەرهەم هێنانی خڕۆکە سوورەکان.
کەم خوێنی بەهۆی هەوکردن:
[دەستکاری]هەندێک نەخۆشی وەکو (شێرپەنجە، ڤایرۆسی کەمی بەرگری لەش/ئایدز، نەخۆشی گورچیلە، هەندێ نەخۆشی درێژخایەن و توند) دەکرێ تێکهەڵچوونێک دروست بکات لەگەڵ پرۆسەی بەرهەمهێنانی خڕۆکە سوورەکان.
کەم خوێنی ئەپلاستیک:
[دەستکاری]توشبوون بەم جۆرە دەگمەنە، مەترسی لەسەر ژیان کاتێک ڕوودەدات کە جەستەت وەک پێویست خڕۆکە سوورەکان بەرهەم ناهێنێت.
هۆکارەکانی تووشبوون بەم نەخۆشیە بریتین لە: هەندێک دەرمانی دیاریکراو، نەخۆشیەکانی خود بەرگری و بەرکەوتن بە ماددە کیمیاویە ژەهراوییەکان.
کەم خوێنی پەیوەست بە هەندێک نەخۆشی مۆخی ئێسک:
[دەستکاری]دەکرێ هەندێک نەخۆشی جۆراوجۆر وەکو (شێرپەنجەی خوێن،لەناوچوونی مۆخی ئێسک) تووشی نەخۆشی کەم خوێنیت بکات لە ڕێگای کاریگەری لەسەر بەرهەم هێنانی خوێن لە مۆخی ئێشک. کاریگەری جۆرەکانی ئەم شێرپەنجەیە هەمەجۆرە، بە سووکی دەست پێدەکات تا دەگاتە ڕادەی مەترسی لەسەر ژیان.
کەم خوێنی هیمۆلیتیک:
[دەستکاری]ئەم جۆرە کەم خوێنییە کاتێک پەرە دەسێنێت کە خڕۆکە سوورەکانی خوێن خێراتر لە مۆخی ئێسک لەناودەچن و دەتوانن شوێنیان بگرنەوە.
هەندێک لە نەخۆشی خوێن کار لەسەر زیاتر تێکشکانی خڕۆکە سوورەکان دەکات، ئەم نەخۆشیە لە ڕێگای بۆ ماوەیی تووشی مرۆڤ دەبێت یاخود دواتر تووشی دەبێت.
کەم خوێنی خانەی داس:
[دەستکاری]ئەم جۆرە بەهۆی شێوەیەک لە هیمۆگلۆبینی خەوشکەر دروست دەبێت کە وا لە خڕۆکە سوورەکانی خوێن دەکات کە شێوەی مانگی نائاسایی (داس) لە خۆ بگرێت. ئەم خانە ناڕێکانەی خوێن بە شێوەیەکی ' پێشوەخت دەمرن و لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی کەمی خڕۆکە سوورەکانی خوێن بە بەردەوامی.
فاکتەرەکانی مەترسی:
[دەستکاری]ئەم فاکتەرانە وات لێدەکات بە شێوەیەکی زیاتر تووشی نەخۆشی کەم خوێنی بیت:-
١. هەر بەرنامەیەکی خۆراکی کە بەهای خۆراکی لە ئاسن و ڤیتامین (بی ١٢) خولانی تێدا نەبێت زیاتر مەترسی تووشبوون بە کەم خوێنی هەیە.
٢. شڵەژان و تێک ئاڵانی ڕیخۆڵەکان کاریگەری دەبێت لەسەر مژینی توخمە خۆراکیەکان لە ڕیخۆڵە ووردیلەکان وەکو (نەخۆشی سیلیاک) مەترسی هەیە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی کەم خوێنی.
٣. ئافرەتی دووگیان ئەگەر ترشی فولیک و ئاسن نەخوات زیاتر مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی کەم خوێنی هەیە.
٤. نەخۆشییە درێژخایەنەکان کە پێک دێن لە (شێرپەنجە و شکستی گورچیلەکان و شەکرە) دەکرێ ژمارەی خڕۆکە سوورەکان کەم بکەنەوە کە دەبێت بە هۆکار بۆ تووشبوون بە نەخۆشی کەم خوێنی.
٥. مێژووی خێزان و تەمەن سەرووی ٦٥ ساڵ و بەرکەوتە لەگەڵ ماددە ژەهراویەکان و نەخۆشیەکانی خوێن کاریگەری هەیە لەسەر کەم خوێنی.
ماکەکان:
[دەستکاری]نەخۆشی کەم خوێنی ئەگەر چارەسەر نەکرێت دەکرێ چەندین کێشەی تەندروستی بەدوای خۆی بێنێت کە پێک دێن لە:
-ماندووبونێکی زۆر.
-کاریگەریەکانی سکپڕی: دەکرێ ببێتە هۆی لە دایک بوونی پێش وەخت.
-کێشەکانی دڵ: دەکرێ ئەم نەخۆشیە لێدانی دڵ خێراتر بکات کە ببێتە هۆی تێکچوونی لێدانی دڵ واتا دڵی مرۆڤی نەخۆش زیاتر پێویستی بە پاڵدانی خوێن هەیە بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمی ئۆکسجین لە خوێن ئەمەش وادەکات دڵ گەورە بێت و شکست بهێنێت.
-مردن: هەندێک لە جۆرەکانی کەم خوێنی بۆ ماوەیی وەکو کەم خوێنی (خانەی داس) کاریگەری زیاتر دەخاتە سەر ژیانی مرۆڤ و دەشێت ببێتە هۆی مردن کە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ لەدەستدانی خوێن بە شێوەیەکی خێرا.
پێشگرتن:
[دەستکاری]قەدەغەکردنی زۆربەی جۆرەکانی کەم خوێنی ئەستەمە بەڵام جۆری کەم خوێنی کە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کەمی ئاسن یاخود کەمی ڤیتامین دەکرێ پێشی لێبگیرێت لە ڕێگای خواردنی ژەمە خۆراکە تەندروستەکان کە چەندین ڤیتامین و کانزای تێدا بێت کە پێک دێن لە:
ئاسن: ئەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندن بە ئاسن بریتین لە (گۆشتی مانگا، پاقلەمەنیەکان، نیسک، دانەوێڵەکان کە دەوڵەمەندن بە ئاسن، سەوزەی گەڵادارەکان کە ڕەنگیان کەسکی تۆخە، و میوە وشک کراوەکان)
فلەیکە: ئەم توخمە خۆراکیە شێوەی دروستکراوەکەی ترشی فۆلیکە کە لەم خواردنانە هەیە: (میوەکان، گوشراوی میوەکان، سەوزە گەڵاییەکان کە ڕەنگیان کەسکی تۆخە، پۆڵکەی کەسک و سوور، فستق، بەرهەمەکانی دانەوێڵە کە پێک دێن لە نان، دانەوێڵە، برنج)
ڤیتامین (بی ١٢): خواردنەکان کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین (بی ١٢) پێک دێن لە (گۆشت، بەرهەمەکانی شیر، دانەوێڵە دەوڵەمەندەکان)
ڤیتامین (سی): ئەو خواردنانەی کە ڤیتامین (سی) تێدا بەدی دەکرێت پێک دێن لە (میوە، گوشراوی ترشەلۆک، بیبەر، برۆکلی، تەماتە، شیلک، تەماتە، شووتی)
دەستنیشانکردنی کەم خوێنی:
[دەستکاری]ئەم ڕێکار و پشکنینانە دەگیرێنە بەر بۆ دیاریکردنی نەخۆشی کەم خوێنی:
-پشکنینی تەواوی خوێن (سی بی سی).
-تاقیکردنەوەی دیاریکردنی شێوەو قەبارەی خڕۆکە سوورەکان.
چارەسەرەکانی کەم خوێنی:
[دەستکاری]چارەسەری کەم خوێنی پەیوەستە بە هۆکارەکەی:
کەم خوێنی لە ئەنجامی کەمی ئاسن:
[دەستکاری]چارەسەری ئەم جۆرە نەخۆشیە لە ڕێگای خواردنی خۆراکە ئاسنینەکان و هەندێک گۆڕانکاری کردن لەسەر بەرنامەی خۆراکی دەکرێت.
کەم خوێنی لە ئەنجامی کەمی ڤیتامین:
[دەستکاری]چارەسەری ئەم جۆرە نەخۆشیە لە ڕێگای خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە(ترشی فۆلیک، ڤیتامین (سی))دەکرێت.
کەم خوێنی لە ئەنجامی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی درێژخایەن:
[دەستکاری]ئەم جۆرە نەخۆشیە چارەسەری تایبەتی خۆی نییە.
کەم خوێنی ئەپلاستیک:
[دەستکاری]چارەسەری ئەم جۆرە نەخۆشیە لە ڕێگای گواستنەوەی خوێن یاخود چاندنی مۆخی ئێسک (ئەگەر پێویست بکات) دەکرێت.
کەم خوێنی لە ئەنجامی نەخۆشیەکانی مۆخی ئێسک:
[دەستکاری]چارەسەری ئەم جۆرە نەخۆشیە لە ڕێگای (خواردنی دەرمان، چارەسەری کیمیاوی، چاندنی مۆخی ئێسک) دەکرێت.
کەم خوێنی هیمۆلێتیک:
[دەستکاری]چارەسەری ئەم جۆرە نەخۆشیە لە ڕێگای ڕێگریکردن لە خواردنی ئەو جۆرە دەرمانانە دەکرێت کە گومان لێکراون.
کەم خوێنی تالاسیمیا:
[دەستکاری]بەشی زۆربەی ئەم نەخۆشیە سووکە، کە پێویست بە چارەسەر ناکات، بەڵام ئەگەر جۆرەکەی مەترسیدار بوو، پێویست بە (گواستنەوەی خوێن، تەواوکەری ترشی فۆلیک، دەرمان، لابردنی فاتەڕەش، چاندنی خانەی مۆخی ئێسک و خوێن) دەکات.
سەرچاوە:
[دەستکاری]https://www.mayoclinic.org/diseases-conditions/anemia/symptoms-causes/syc-20351360