بەکارھێنەر:Sakura emad/article/ڕاڤەکردنی تۆمارەکانی سێ شانشینەکە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ڕاڤەکردنی تۆمارەکانی سێ شانشینەکە ( چینی سادەکراو: 三国志注;  چینی دێرین: 三國志注;خوێندنەوە: سان گوۆ ژی ژو) لەلایەن پێی سۆنگژی (٣٧٢-٤٥١) لێکدانەوەیەکە کە لە سەدەی پێنجەم کۆتایی ھاتووە کە لێکدانەوە تۆماری سێ شانشینەکە دەکات (لە سەدەی سێیەم) کە تۆمارەکە لەلایەن چێن شۆو نووسراوەتەوە. دوای جێھێشتنی خاکی خۆی، پێی سۆنگژی دەبێتە سەرنووسەری دەقەکان لەژێر ئیمپراتۆریەتی لیو سۆنگ ھەرچۆنێک بێت کتێبی ڕاڤەکردنی تۆمارەکەی لە ٤٢٩ تەواو کرد. وە بووە مێژووییەکی فەرمی سەردەمی سێ سانشینەکە. لەژێر ناونیشانی سانگوۆژی ژو (ژو بە مانای" تێبینییەکان" دێت).