بەکارھێنەر:Sakura emad/article/عالیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

عالیا دانا ھاوتن لەدایکبووی ١٦ی کانوونی دووەمی ١٩٧٩ تا ٢٥ی ئابی ٢٠٠١) گۆرانیبێژ و خانمەکتەرێکی ئەمریکی بوو. بووە ھۆی یارمەتیدانی ڕێکخستنەوەی مۆسیقای پۆپ و R&B و مۆسیقای ھیپ ھۆپ و بەھۆیەوە وەک "شازادەی مۆسیقای ژەنرای R&B" و "شاژنی پۆپی شار" ناسرا.

لە برووکلن لەدایکبوووە و لە دێترۆیت گەورە بووە، سەرەتا لە تەمەنی دە ساڵی بەناوبانگ بوو، کە لە تلەڤیزۆن لە بەرنامەکی ستار سێرج - Star Search دەردەکەوێت و کۆنسێرتێکی پێشکەش کردووە لەگەڵ گلادیس نایت. لە تەمەنی ١٢ ساڵی مامەڵەیەکی لەگەڵ ھەردوو کۆمپانیای مۆسیقادا واژوو کرد بەناوەکانی جەیڤ ڕیکۆردز و باکگراوند ڕیکۆردز کە ھی مامی بوو. مامی باری ھانکەرسن عالیای بە ئاڕ کێلی گۆرانیبێژی بەناوبانگ ناساند، کە دواتر دەبێتە مامۆستای، و ئاوازدانەر و بەرھەمھێنەری ئەلبوومەکانی. تەمەن ھیچ نییە و تەنھا ژمارەیە (١٩٩٤) سێ ملۆن کۆپی لێ فرۆشرا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا