بەکارھێنەر:Sakura emad/Wikipedia:Non-free content criteria
ڕواڵەت
ھۆکار
[دەستکاری]- بۆ پشتگیریکردنی ئامانجی ویکیپیدیا لە بەرھەمھێنانی ناوەڕۆکی ھەمیشە ئازاد و ڕێگەدان لە ھاوبەشیپێکردنی بێسنوورانە، دەستکاریکردن و بەکارھێنانەوە لەلایەن ھەموو بەکارھێنەران لە ھەموو میدیاکاندا
- بۆ کەمکردنەوەی بەرکەوتنی یاسایی بە سنوورداکردنی ناوەڕۆکی نائازاد، بەبەکارھێنانی پێوەرەکانی بەکارھێنانی نائازاد کە لەژێر یاسای مافی بڵاوکردنەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا بەکاردەھێنرێت
- بۆ ئاسانکاری لە بەکارھێنانی دادپەروەرانەی ناوەڕۆکی نائازاد و پشتگیریکردن و پەرەپێدانی ئینسایکڵۆپیدیاییەکی کوالێتی بەرز
سیاسەت (پێشنیارکراو)
[دەستکاری]ھیچ مافێکی خۆگەر و نییە بۆ بەکارھێنانی ناوەڕۆکی نائازاد لە وتارێکدا یان ھەر شوێنێکی تری ویکیپیدیا. وتارەکان و پەڕەکانی تری ویکیپیدیا بەپێی ڕێنمایی ناوەڕۆکی نائازاد بەکاربھێنن، ناوەڕۆکێک کە بە درووستی بارکراوە و ئاماژە بە سەرچاوەکەیی و بەرھەمھێنەری ڕەسەنی خۆی کراوە، بۆ ھەموو جۆرە پەڕگە ناوەڕۆک نائازادەکان لەناویان: ڤیدیۆ، دەنگ، کلیپ، ھەر شتێکی تر کە مۆلەتنامەی ئازادی نییە—تەنھا ئەوکاتە بەکاردێت لە ویکیپیدیای کوردی سۆرانی کە ھەموو ئەو مەرجانەی خوارەوەی تێدا بینرا
- ھیچ ھاوتایەکی ئازاد نەبوو بۆ جێگۆڕکێ: تەنھا ئەوکاتە پەڕگەی نائازاد بەکاردەھێنرێت گەر ھاتوو ھیچ ھاوتایەکی ئازاد لەبەردەستدا نەبوو، کە بتوانێت درووست بکرێت یان بدۆزرێتەوە، کە ھەمان پێناسەی ئامانجەکە بکات و ھەمان مەبەست پێشکەش بکات و خزمەت بە زانستنامەکە بکات
- ڕێزگرتن لە دەرفەتە بازرگانییەکان: ناوەڕۆکی نائازاد بە شێوەیەکی بەکارنایەت کە زیان بە بەرھەمھێنەر بگەیەنێت بەوەی کە پەڕگە بە ھەمان شێوە و کوالێتی بەرھەمە ڕەسەنەکە پێشکەش بکات و جێگا و ڕۆلی بەرھەمەکە ڕەسەنەکە ببینێت.
- کەمی ڕێژەی بەکارھێنان
- کەمترین ژمارەی بابەتەکان: زێدە ناوەڕۆکی نائازاد بەکارناھێرنرێت ئەگەر بێت تەنھا یەک بابەت توانی زانیاری بەرچاو بگەیەنێت.
- کەمترین ڕادەی بەکارھێنان: تەواوی بەرھەمێک بەکارناھێنرێت ئەگەر ھاتوو بەشێکی بەس بوو، بەرھەمەکە دەبێت کوالێتی کەم بێت لەوەی بەرز، بڕێکی کەم بەکاردەھێنرێت کە بەس بێت بۆ ئەوەی بەرھەمەکە نیشان بدات و بناسرێتەوە.
- بەرھەمە بڵاوکراوەکە: بەرھەمی ناوەڕۆک نائازاد پێویستە کارێک بێت کە لە دەرەوەی ویکیپیدیا بە ئاشکرا نمایش کراوە لەلایەن خاوەنی بەرھەمەکە.
- ناوەڕۆک: بەرھەمی ناوەڕۆک نائازاد لەگەڵ ستانداردی گشتی ویکیپیدیا ڕێکدەوێت و زانستنامەییە.