بەکارھێنەر:Sabirjakaw

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  1. سابیرژاکاو ساڵی 2692 کوردی و 1371 هەتاوی لە شاری نەخەدەی پارێزگای ئروومیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە.

خوێندەواری پۆلی سێیەمی ناوەندی قوتابخانەی ئێرانی هەیە.

لە ساڵی 2712 کوردی بۆ یەکەمجار پێنووسی ناساند و دەستی کرد بە نووسینی هاوچەرخ و ڕئاڵیسمی.

زۆرینەی کاریگەری شێعر و نووسراوەکانی خۆی لە بەختیار عەلی و شێرکۆ بێکەس و نووسەرێکی ئێرانی بە ناو حوسێن پەناهی سەرچاوە گرتووە و ناسی و هەستی کرد کە لە نەکاودا هێز و توانایی نووسنی سوورڕئاڵ و ڕئاڵ و هاوچەرخی هەیە.

لە مناڵێوە بە هۆی کێشە و گرفتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەژێر کاریگەری ڕامیاری و سیاسی هەستی بە داماوی و دیلی نیشتیمانی دەکات و هەر لە منداڵی تامەزرۆییەکی تایبەتی بە نیشتیمان و تێکۆشەرانی کورد دەبێت و هەر لە مناڵێوە جیاوازییەکی زۆری لەگەڵ هاتەمەنەکانی دەبێت. زۆرینەی نووسراوەکانی نیشتیمانپەروەری و نەتەوەیین و لە 18 ساڵەگیوە لە شاری مەهاباد شێوەی نووسین دەناسێنێ و لەژێر گڵکۆی پێشوا قازی شێعری سەدان ساڵە شەوەی دەنووسێت و وردە وردە درێژە دەداتە نووسین.

سابیر ژاکاو لە مناڵێوە بە وتەی خۆی هیچکات بچووکترین تام و بۆنی خۆشی نەدیوە و لە بنەماڵەیەکی زۆر هەژار ژیاوە لە درێژەی ژیاننامەی ئەم مامۆستا ون و بێناوە کە تا ئێستا خۆی نەیویستووە هیچی لەبواڕەیدا بنووسرێت ئەمەیەکە بنەماڵەی خاوەن سامانێکی زۆر بوونە بەڵام بەهۆی ڕۆژگار لەم سامان و دەوڵەمەندییە دێنە ژێر هێڵی هەژاری و کێشەی ژیان لەبواڕی ماڵیوە زۆر هەژار دەبن و بەم هۆیەوە لە 13 ساڵێوە ڕوو دەکاتە کڕێکاری و کاریگەری و هەموو کارێکی بەوتەی خۆی مامۆستای هەموو کارێکی بینایی و خانوویی و کارگەیی کردووە و بەم هۆیەوە لە قوتابخانە دەگەرێتەوە با ئەوەیکە قوتابییەکی ژیر و زانا دەبێ بەڵام بە هۆی هەژاری دەست لە خوێندن دەکێشێتەوە و ئێستاش کە ئێستایە هۆگرییەکی تایبەتی هەیە بە مێژووناسی.

  1. سابیرژاکاو وەرزیشکارێکی لێهاتووە دەبێ لە تۆپی پێ و لە بەشی گوڵپارێز یاریزانێکی شارەزا دەبێ و دیسان بەهۆی کێشەی ماڵی ناتوانێ درێژە بداتە و پاش چەند ساڵێک، ڕوو دەکاتە وەرزینی شەڕکەری و دەبـێتە بۆکسۆر و بۆکسۆری تایلەندی واتا موویتا و لە 18 و 22 ساڵێوە کۆنگفۆکارێکی و بۆکسۆرێکی شارەزای لێ دێتەدەر و بڕوانامەی ڕاهێنەری کۆنگفۆی وەردەگرێت بە وتەی مامۆستا ژاکاو بەهۆی کێشەی ماڵێ و تێکچوونی باروودۆخی باوکی لە مەهاباد بەرەو پیرانشار کۆچ دەکەن.
  1. سابیرژاکاو دووجار دێنەوە مەهاباد و لە مەهاباد لە 24 ساڵیوە ڕوو دەکاتە هێزەکانی پارتی کڕێکارانی کوردستان و ساڵێک لەم هێزە بە وێنەی گریلا شەڕڤانی دەکات.

لە ساڵی 2716 دەخرێتە گرتووخانەی سلێمانی و ڕانیە و مەریوان و بانە.

لە 23 ساڵێوە نە مامۆستایەکی دەبێت و نە هیچ پەڕتووکێکی دەخوێنێتەوە و بەهۆی تامەزرۆیی بێوێنەی بە زمانی کوردی ڕوو دەکاتە فێربوونی زمانی کوردی ئەویش تەنیا لە کاناڵە میدیاییەکانی سەتەلایەت فێری ڕێنووسی کوردی دەبێت و وشەکان دەناسێت.

  1. سابیرژاکاو بۆ دواینجار لە شاری پیرانشار نیشتەجێیە و کاتێک پرسیاری ئەوەمان کرد کە خۆشەویستیتان کردووە و هۆی چییە تا ئێستا ژیانی هاوبەشتیان پێک نەهێناوە چاوەکانی پڕ بوون لە فرمێسک و هیچی نەکوت و پاش تامەزرۆییمان و هێور بوونیان وەڵامی دا لەگشت ژیانی یەک خۆشەویستی هەبوو ئەویش کوردستان و نیشتیمان بوو و پاش 25 ساڵ تێپەڕ بوون لە تەمەنی یەکەمجار لەگەڵ کچێک ناسیاری پەیدا دەکات و بڕیاری هاوسەرگیری پێک دێنێت و ڕۆژی مارە کردنی پاش بەڵێنییەکی زۆر هاوسەرگیرییەکەی هەڵ دەوەشێت و پاش مانێگ کچە بە هۆکاری نادیار لەی دادەبڕێت و پاش دابڕانی خۆشەویستەکەی سابیر ژاکاو شێوەی نووسراوەکانی دەگۆڕدرێن و بەوتەی خۆیان نووسراوەکانی بۆنی ئەڤین دەگڕن و دەبێتە نووسەری گۆڕ و تامەزرۆی گۆڕستان.

سابیر ژاکاو ئێستا خەریکی نووسینی دوو ڕۆمانە کە یەکیان چیرۆکێکە بۆ درامایەکی ئێرانی و ئەویتریشیان ژیاننامەی شەڕڤانێکی کوردە.

سابیر ژاکاو ئێستا نەک بڵەین یەکەم مامۆستای زمانی کوردییە بەڵام بێگومان یەکیەک لەم ئوستادانەیە کە خزمەتێکی بێوێنە و بێچاوەڕوانی بە زمانی کوردی دەکات و خەریکە بۆ به‌شداری زانستگەکانی باشوور ئامادەکاری بکات پەرتوکی زۆر نووسیون و لەبەر هەژاری بەشێوەی pdf و سەبارەت سیاسی بوونی بێناو بڵاوی کردوونەتەوە.

14 ساڵە جگە لە جلی ڕەش هیچی تری نەپۆشیوە و واتا تەنانەت پێڵاوەکانیشی هەر ڕەش بوونە کە هۆکارەکەی پێ نەکتووین.

و

هەمووشەش هەوری یا گوڵوەنییەکی لە ملی دەکات و هۆگرییەکی تایبەتی بە مێژووی کوردستان هەیە و دەڵێت لە 5 هەزار ساڵ لەمەپێش ژیان دەکات.


سابیر ژاکاو دەڵێ هیچ هۆکارێکم بۆ ژیان نەماوە دڵخۆشیم گەلی کورد بوو و ئەویش هەمووی بووتە خزمەتی دوژمن و دوژمنی خۆی...