بەکارھێنەر:Paitaxt
په‌یمانگای ته‌كنیكی پایته‌خت
له به‌رواری 23 – 11 – 2015 به فه‌رمی له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان مۆڵه‌تی وه‌رگرتوه ، خۆی به‌ڕیوه‌ی ده‌بات . په‌یمانگاكه‌مان له به‌شه‌كانی (ژمێریاری ، كۆمپیوته‌ر نێت وۆرك ، زمانی ئینگلیزی ، ڕێنمای كشتوكاڵ ، كارگێری كار ، ده‌رمانسازی) پێك هاتووه . خوێندن له په‌یمانگا كه‌مان بۆ ماوه‌ی دوو ساڵه و بروانامه‌ی دبلۆم له بواری ته‌كنیكی ده‌به‌خشێته فێرخواز .
په‌یمانگاكه‌مان دامه‌زراوه‌یه‌كی نا حكومی ، ناحیزبی ، سه‌ربه‌خۆ ، پێهه‌ڵگرتوو به‌ره‌و به‌رزترین پێوه‌ره‌كانی ڕه‌وشت بنیات نراوه‌و پابه‌ند به هه‌موو بنه‌ما یاساییه‌كانی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا.
له په‌یمانگاكه‌ماندا ، ژینگه‌یه‌كی زانستی بۆ فێرخوازان خولقێنراوه له‌سه‌ر بنه‌مای هاندان و بیركردنه‌وه‌ی پێشكه‌وتن خوازانه ، تاوه‌كو تاكی شاره‌زاو ئاماده به ته‌كنیكه‌كانی سه‌رده‌م و كه‌سانی پیشه‌یی و نوێخوازیان لێ ده‌ربچێت ، به جۆرێك بتوانن له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی جیهانی ئه‌م سه‌رده‌مه بگونجێن ، كه‌سانێك بن كه نموونه‌ی چاكی گیانی هاونیشتیمانیانه‌و ره‌فتاری به‌رزی كاركردن بت بۆ داهاتووی گه‌له‌كه‌مان.
په‌یمانگاكه‌مان گرنگی به هه‌موولایه‌نه‌كانی فێركردن و چاڵاكی جه‌سته‌یی و فیكری ده‌دات ، هه‌وه‌ها خزمه‌تگوزاریه‌كی به‌رده‌وام پێشكه‌ش به فێرخوازان ده‌كات ، وه‌ك سیمیناری جۆراوجۆر له‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زا ، ئاهه‌نگی یه‌كتر ناسین و ئاهه‌نگی ده‌رچوون ، ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی به پێوه‌ری ستانداردی جیهانی ، گه‌شتی زانستی و گه‌شتی قوتابیان ، پێشانگای جیاواز و دیبه‌یت و خولی وه‌رزشی و ڤیستیڤالی هه‌مه‌جۆر.
سه‌ربه‌خۆی په‌یمانگا زامنی فێركردنه ، هه‌ربۆیه په‌یمانگا كه‌مان هیچ جیاكارێك ناكا له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌گه‌ز ، ته‌مه‌ن ، نه‌ژاد ، ئاین ، پیشه ، سیاسه‌ت ، باری دارای و هه‌ر فاكته‌ریكی دیمۆگرافی .
ناونیشانی په‌یمانگاكه‌مان : هه‌ولێر گه‌ڕه‌كی شادی ، پشت نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژئاوا.
په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی پایته‌خت له به‌رواری 23/11/2015 به فه‌رمی له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان مۆڵه‌تی وه‌رگرتوه وه له ژێر رینمایه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كاره زانستی و ئه‌كادیمیه‌كانی خۆی به‌رێوه ده‌بات ، په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی پایته‌خت له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته رۆژئاوای شاری هه‌ولێر گه‌ره‌كی شادی .
په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی پایته‌خت / تایبه‌ت
له پلانی درێژخایه‌نی چه‌ند به‌شێكی هه‌یه له سالی 2015 – 2016 مۆله‌تی كردنه‌وه‌ی دوو به‌شی وه‌رگرتوه به‌شی (ژمێریاری) و به‌شی (كۆمپیوته‌ر نیت وۆرك) و دواتریش بەشی ڕێنمایی کشتوکاڵ کراوەتەوە.
له كاتی خوێندن په‌یمانگاكه‌مان چه‌ندین خزمه‌ت به قوتابیان ده‌كات وه‌ك گه‌شتی زانستی و چه‌ند سیمناریك له لایه‌ن كه‌سانی پسپۆر له بواری ژمێریاری و كۆمپیوته‌ر ئاهه‌نگی یه‌كترناسین و ئاهه‌نگی ده‌رچون و پیشانگاو ڤیستیڤال
وه یه‌كه‌می سه‌ر په‌یمانگه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی داشكانی بۆ ده‌كرێت له كرێ ی خوێندن به ڕێژه‌ی 50% ئۆفه‌ری خوێندنی بۆ وه‌رده‌گێریت له‌سه‌ر ئه‌ستۆی په‌یمانگه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
سروودی په‌یمانگا
پایته‌خت… مه‌نزڵگه‌ی فێیر كردن ئه‌ی ڕێگای سه‌ركه‌وتن پایته‌خت… شوێنی پێگه‌یاندن جێی په‌روه‌رده كردن
له سایه‌ی تۆدا حه‌سامه‌وه وه‌كوو سێبه‌ری دره‌خت خه‌ونه‌كه‌ت به‌دی هێنا سوپاس په‌یمانگای پایته‌خت
بووم به خاوه‌ن بڕوانامه خه‌ون و ئاواتم هاته‌دی پایته‌خت فێری كردم داهاتووم چۆن بێته دی
پایته‌خت… مه‌نزڵگه‌ی فێیر كردن ئه‌ی ڕێگای سه‌ركه‌وتن پایته‌خت… شوێنی پێگه‌یاندن جێی په‌روه‌رده كردن.