بەکارھێنەر:Omar Gulpi

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عومەر گوڵپى Omar Gulpi

عومه‌ر عەبدوڵڵا فەتاح، ناسراو بە (عومەر گوڵپى)(١٩٧٧)، نووسەرو ڕۆژنامەونووس و سیاسەتوان لە باشورى کوردستان و ئەندامى خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان.

لە دایکبوون و خوێندن:[دەستکاری]

لە ساڵی‌ (١٩٧٧) له‌ ناوچه‌ی‌ (هه‌ورامان) سه‌ر به‌ پارێزگای‌ (هه‌ڵه‌بجەى شەهید‌) له‌ دایكبووه‌، خوێندنى سەرەتایى و ناوەندى و ئامادەیى لە قوتابخانەکانى خورماڵ و هەڵەبجەى شەهیدو هەڵەبجەى تازە تەواو کردووە، پاشان بەکالۆریۆسى لە کۆلێجى کارگێڕى و ئابورى زانکۆى سلێمانى و بڕوانامەى ماستەرى لە زانکۆى جینان لە وڵاتى لوبنان بەدەستهێناوە.

کارکردن و ژیانى پیشەیى زانستى:[دەستکاری]

  • سکرتێرى ڕێکخراوى قوتابیانى کوردستان بووە لە ساڵانى (٢٠٠٨ - ٢٠٠٩).
  • ئەندامى (سەندیکاى ڕۆژنامەنووسانى کوردستان) و (فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نووسان / IFJ).
  • مامۆستابووە لە ئامادەییەکانى پەروەردە لە ساڵانى (٢٠٠٣) بۆ (٢٠١٤).
  • ڕاهێنەر لە (بەڕێوەبەرایەتى مەشق و ڕاهێنانى پەروەردەیى سلێمانى)، (٢٠١٤ بۆ ٢٠١٥).
  • مامۆستاى وانەبێژ لە زانکۆکانى (سلێمانى، گەشەپێدانى مرۆیى، پۆلى تەکنیک) لە ساڵى (٢٠١٤ و ٢٠١٥).
  • بەڕێوەبەرى گشتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى لە پارێزگاى سلێمانى لە (٢٠١٥ تا ٢٠٢٠).
  • ئەندامى خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى کۆمەڵى دادگەریى کوردستان.
  • ئەندامى لیژنەى دارایى و ئابورى لە پەرلەمانى کوردستان.

*بەرهەم و نووسین:[دەستکاری]

ـ خاوەنى پەرتوکێکى چاپکراوە بە ناونیشانى (گەندەڵى) کە لێکۆڵینەوەیەکى زانستیەو لە ڕووى زانستەکانى کارگێڕى و یاسایى و ئابوریی و کۆمەڵایەتیەوە لە تاوانى (گەندەڵى) دەکۆڵێتەوە، و لە دووتوێى (٢٨٦) لاپەڕەدا ساڵى (٢٠١٤) چاپکراوە.