بەکارھێنەر:Nina Mariwan

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نەخۆشی خوێنهێنەری قووڵ {خوێن مەین}

مەىنى خوىن
Deep Vein Thrombosis (DVT)

نەخۆشی خوێنهێنەری قووڵ بریتییە لە مەینی خوێن کە دەر دەكەوێت لەنێو خوێنهێنەرێكى قووڵ لە لەش، زۆربەی کات لە قاچ لە خوێنهێنەرێک كە ڕا دەكات بەناو ماسوولكەكانى پوز و ڕان.

بە تێكرا، ٢٧٤ كەس هەموو ڕۆژێك لە مەيينى خوێنەوە دەمرن.

نیشانەکانی نەخۆشیەکە [دەستکاری]

‎- ئاوسان و نەرمى لە يەك لە قاچەكانت (زۆر کات لە پوز).

‎- ئازار لە شوێنی مەیینەکە.

‎- گەرمی پێست لە ڕووبەری مەینەکە.

‎- سووربوونەوەی پێست، بەتايبەتى لە دواوەى قاچت لەخوارەوەی ئەژنۆ.

‎هەرچەندە لە هەندێک باردا لەوانەیە ئەم نەخۆشیە هیچ نیشانەیەکی نەبێت.

‎ئەگەر زوو چارەسەری نەخۆشیەکە نەکرێت، بە نزیکی ۱ لە ۱٠ کەسی تووشبوو، خوێنبەرەکانی سییەکانیان قەپات ئەبێت بەهۆی پارچە خوێنە مەییوە دەرپەریوەکان لە خوێن، کە ئەمەش دۆخێکی مەترسیدارە ئەبێتە هۆی تەنگەنەفەسی، بوورانەوە و ئازار لە سیەکان کاتی هەناسەدان.

هۆکارەکانی توشبوون [دەستکاری]

توشبوون بەم نەخۆشیە باوترە لە کەسانی سەروو ٤٠ ساڵ، بەڵام لە هەموو تەمەنێک دەردەکەوێت.

جگە لە تەمەن، چەند هۆکارێکی تری توشبوونی هەیە کە بریتین لە

- خوێن مەیین لە مێژووی خێزانەکەت هەبێت.

- چالاکیو جووڵەی کەم، یان نەبێت، بەتایبەت دوای نەشتەرگەری.

- زیان گەیشتن بە بۆریەکانی خوێن.

- دووگیان بوون

- قەڵەوی

- شێرپەنجە و چارەسەركردن کردنی بە مادەى كيمياوى و چارەسەركردن بە تيشك، دڵ و نەخۆشيى سى، و ئەو بارودۆخانەی تر کە کار ئەکەنە سەر خوێن و ئەبنە هۆی ئەوەی ئاسسنتر خوێن بمەیێت.

دەستنیشان کردنی نەخۆشیەکە[دەستکاری]

‎- پشکنینی ئەلتراساوند

‎جۆرێکی تايبەتيى ئەلترەساوند بەناوى ئەلترەساوندی دۆپلە دەتوانێت بزانێت چەند خێرا خوێن دەڕوات بەناو بۆریەکانی خوێن. ئەمە هاوكارى دکتۆر دەكات کە كاتێك ڕۆيشتنى خوێن هێواش دەبێت دەتوانێت دیاری بکات کە لەلايەن مەيينی خوێنەوەیە. ‎ئامێری (ترانسدەکتەر) دەخرێتە سەر بەشە توشبوەکەی لەشت، شەپۆلی دەنگی دەنێردرێتە شانەکانی لەش و کۆمپیوتەرێک بە وێنە مەیینی خوێن پشان ئەیات.

‎- تاقیکردنەوەی خوێن

‎تاقیکردنەوەیەک بەناوی (د-دیمەر) دەکرێت کە هەست بە پارچەی تێکشکاوی خوێنە مەییوەکات دەکات کە شلە لەناو خوێن و تا زیاتر لەم پارچانە دیاری کات، ئەگەری زیاترە کە خوێن مەینت هەبێت. ‎بەڵام تاقیکردنەوەی د-ديمەر هەميشە جێى متمانە نيە چونكە پارچەى مەيينى خوێن دەتوانن زياد بكەن لەدواى نەشتەرگەریەک، بريندارى يان لەماوەى سكپڕى.

- ڤینۆگرام

بۆیەیەکی شل بە دەرزی لە پێ دەدرێت، بۆیەکە بۆ سەرەوەی قاچ دەڕوات و هەستی پێ ئەکرێت لەلایەن تیشکی ئێکس (x-ray) و ئەو شوێنە دیاری دەکات کە ڕۆیشتنی خوێن وەستاوە.

- سى تى يان پشكنينى ئێم ئار ئاى

دەتوانن وێنەى خوێنهێنەرەكانت دەستەبەر بكەن و لەوانەيە نيشان بدەن ئەگەر مەيينێكت هەبێت. هەندێ جار ئەم پشكنينانە ئەنجام دەدرێ بۆ هۆى ديكە بەڵام مەيينێك ئاشكرا دەكەن.



چاەرەسەرکردنی مەینی خوێن[دەستکاری]

چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشیە زۆرکات بە بەکارهێنانی (ئانتيكۆاگولانت)ەکانن وەک (هیپارین) کە یەکەم بەکادێت بۆ کەمکردنەوەو خێرا راوەستانی مەینی خوێنەکە و (وارفەرین) بۆ ڕێگری لە مەینی زیاتر. ئەگەر دەرمانى ئانتيكۆگولانت شياو نەبن ئەوا فلتەرێک لە ڕێگەی سکەوە ئەخرێتە خوێنهێنەرە کلۆرەی خواروو، کە ڕێ ئەگرێت لە گەیشتنی خوێن مەین بۆ دڵ و سی. هەروەها، ڕاهێنان کردن، بەرز ڕاگرتنی قاچ و بەستی گۆرەوی کە پەستان بخاتە سەر شوێنی توشبوو ئامۆژگاری پزیشک دەبن.


ڕێگرتن لە توشبوون [دەستکاری]

- نەکێشانی جگەرە

- ڕاهێنان کردن و بوونی کێشێکی تەندروست

- خواردنی خۆراکی تەندروست

- خواردنەوەی ئاو بە بەردەوامی

- دانەنیشتنی زۆر

کاتی چوون بۆ نەشتەرگەری ئەندامێكى تيم چاودێری مەترسی دەر كەوتنى مەيينێكى خوێن دەکات.