بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بەکارھێنەر:Mustafa muhamed adhem

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

زەردویی لە منداڵی ساوا (زەرتك)

بریتیە لە زەردبوونی سپیلکەی چاو و پێست لە منداڵی تازە لە دایك بوو بەھۆی بەرزبوونی بلیڕۆبین.لەوانەیە منداڵەکە بە باشی شیر نەخوا و ھەندێک کات لە بارودۆخی ئاڵۆزدا لەوانەیە منداڵەکە تووشی پەرکەم یان ئیفلیجی مێشك.

زیاتر باوە لە نێو ڕەگەزی نێر

ڕێژەیەکی زۆری ئەوانەی تووشی زەردویی دەبن لە جۆری فیسیۆلۆجیە لەبەر ئەوەی لە دوای لە دایک بوونی منداڵەکە ڕێژەیەکی زۆری خڕۆکە سوورەکانی تێکدەشکێن ئەویش مادەی بلیڕۆبین دەردەدات. بەڵام لە ھەندێک حاڵەتدا ھەندێك نەخۆشی دەبێتە ھۆی زەردویی ئەوانیش: -نەخۆشیەکانی جگەر -لە کار کەوتنی خۆرەکە سوورەکان -کەمی ثایرۆید ھۆرمۆن

لە ھەندێك بار و دۆخدا دەبێت بە ھەندی وەربگرین ئەگەر ھاتوو ڕێژەی بلیڕۆبین بەرزبۆوە بۆ mg/dl 18 یان زیاتر یان ئەگەر لە یەکەم ڕۆژەوە منداڵەکە تووشی زەردویی بوو یاخود لە دوو ھەفتە زیاتری خایاند.

چارەسەری زەردویی بەندە لەسەر ڕێژەی بلیڕۆبین و تەمەنی منداڵەکە.

بە شێوەیەکی گشتی زەردویی فیسیۆلۆجی کەمتر لە ٧ ڕۆژ دەخایەنێ نیوەی منداڵی تازە لە دایكبوو لە یەکەم ھەفتەی ژیان تووی زەردویی دەبن.بەڵام منداڵە ناکامەکان بە ڕێژەی ٨٠٪‏ تووشی زەردویی دەبن ساڵانە نزیکەی ١٠٠ ھەزار منداڵی تازە دایك بوو لە ئەنجامی زەردویی دەمرن

نیشانەکان

ڕەنگی میز تۆخ دەبێت کێشی منداڵەکە کەم دەبێت و زیاد ناکات زۆر نووستن و کەم خواردن گەر ڕێژەی بلیڕۆبین لە mg/dl 2 بەرزتر بێت بە چاو دیار دەبێت و ھەندێک نیشانە ھەن کە تایبەتن بە زەردویی زیانبەخش (pathological jaundice) ئەوانیش: -بدەرکەوتنی زەردوییە لە ٢٤ کاتژمێری یەکەم یان مانەوەی زەردویی زیاتر لە دوو ھەفتە -زیاد بوونی بلیڕۆبین لە کاتژمێرێک دا بە ڕێژەی زیاتر لە 0.5 mg/dl یان زیاتر لە 5 mg/dl لە ٢٤ کاتژمێردا -ھەر کاتێک بلیڕۆبین زیاتر بێت لە 19.5 mg/dl -بلیڕۆبین ڕاستەوخۆ (direct bilirubin) زیاتر بێت لە 2 mg/dl

ھۆکارەکان

دوو ھۆکاری سەرەکی ھەیە ئەوانیش: -تێکشکانی ھیمۆگلۆبین لەناو خوێن -پێنەگەیشتنی ئینزایمەکانی جگەر و چەند ھۆکارێکی لاوەکی وەکو: -کەم خوێنی داسولکەیی -خوێن بەر بوون لە ژێر پێستی کەلەسەر بەھۆی ئاڵۆزی لەدایک بوونی منداڵەکە. -ئەگەر ھاتوو خوێنی دایك لە جۆری (Rh-) بوو. -ھەوکردنی خوێنی منداڵەکە یان ھەوکردنی جگەر (Hepatitis)

دەستنیشانکردن

دەستنیشانکردن بە پێوانی ڕێژەی بلیڕۆبین لە خوێن. پشکنینەکان دەگۆڕدرێن لە منداڵێک بۆ منداڵێکی تر کە ھەر تاکێکیان پشکنینی جیاوازیان بۆ دەکرێت بەپێی جۆری نەخۆشیەکە.


چارەسەر

لە سەرەتادا زەردویی پێویست بە چارەسەر ناکە ئەگەر ھاتوو ڕێژەی بلیڕۆبین کەم بۆوە و کەمتر لە دوو ھەفتەی خایاند چارەسەر پشت دەبەستێت بە ئاستی بلیڕۆبین لە خوێن و تەمەنی منداڵەکە کە ئەم دووە ھۆکاری سەرەکین. چارەسەر لەوانەیە تەنیا پێک بێت لە زوو زوو خواردنی شیری سروشتی دایك - یان چارەسەر بە تیشك (Phototherapy) یان بە گواستنەوەی خوێن چارەسەر بە تیشك منداڵەکە دەخرێتە بەر تیشکێی تایبەت و دادەپۆشرێ بە پلاستیکی تایبەت بەو تیشکە بلیڕۆبین دەگۆردرێت بۆ بلیڕۆبینی تواوە لە ناو ئاو.

گواستنەوەی خوێن کاتێک پەیرەو دەکرێ کە ڕێژەی بلیڕۆبین لە 20 mg/dl زیاتر بێت

ھەروەھا (IVIg) کە ئەویش پێدانی جۆرە پرۆتینێکە کە ھێرش دەکاتە سەد خرۆکە سوورەکانی منداڵەکە ئەگەر ھاتوو زەردویی بە چەنج ھۆکاری دی بێت ئەوە لە ڕێگای نەشتەرگەری یاخود دەرمان چارەسەر دەکرێت


خۆ پاراستن

باشترین ڕێگا بۆ دوورکەوتنەوە لە زەردویی ئەوەیە کە منداڵەکە شیری دایک بە باشی بخوا. بۆ منداڵی ساوە پێویستە ٨ تاوەکو ١٢ جار شیری دایک بخوا. بۆ ئەوەنەشی شیری قوتو دەخۆن پێویستە ١ تاوەکو ٢ جار شیر بخۆن لە ٢ تاکو ٣ کاتژمێر

ئەگەر زەردویی چارەسەر نەکرێ لە تەمەنێکی بچووکدا ئەوە کاریگەریەکی ھەمیشەیی دەبێت و چارەسەر ئاستەم دەبێت.