بەکارھێنەر:Muhamad.ismael/ئەزموون
کورتەیەک دەربارەی ژیانی ناپلیۆن پۆناپارت: سه‌ركرده‌ى سه‌ربازى و ئیمپراتۆرى فه‌ڕه‌نسى پۆناپارت (15 ئابى 1769ز) له دوورگه‌ى كۆرسیكا له دایكبووه. ئه‌و دورگه‌یه‌ى كه فه‌ڕه‌نسا پازده مانگ به‌ر له دایكبوونى, ده‌ستى به‌سه‌ر داگرت. له 5ى مایسى 1821ز له دوورگه‌ى سانت هێلینا كۆچى دوایی كردووه. ناپلیۆن نیشتمان په‌روه‌رێكى توند ڕۆبوو, له‌و كاته‌ى شۆڕشى فه‌ڕه‌نسا به‌رپابوو , ناپلیۆن هه‌لى بۆ ڕه‌خسا و له ساڵى 1793ز ئه‌و كاته‌ى فه‌ڕه‌نسیه‌كان شارى (تۆلون) یان گه‌مارۆداو له ده‌ست به‌ریتانیه‌كان ڕزگاریان كرد , ناپلیۆن سه‌ركرده‌یه‌كى لێهاتوى تۆپ هاوێژان بوو , به هه‌ستى نیشتمان په‌روه‌رى خۆیدا هاته‌وه و بوو به نیشتمان په‌روه‌رێكى دڵسۆز, ڕێزى هه‌موو لایه‌كى وه‌ده‌ست هێنا , بوو به سه‌ركرده‌ى له‌شكرى فه‌ڕه‌نسا له ئیتاڵیا. سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى وه‌ده‌ستهێنا ونزیكه‌ى فه‌رمانڕه‌واى ته‌واوى ئه‌وروپاى كه‌وته ده‌ست به‌مه‌به‌ستى ده‌ست گرتن به‌سه‌ر بازرگانى ئینگلته‌را له‌گه‌ڵ هیندستان , بۆ وڵاتى میسر نێردرا , به‌ڵام هێرشه‌كه‌ى له‌به‌رامبه‌ر گه‌شتیگه‌لى ئینگلیزى به سه‌ركردایه‌تى نیسلۆن له جه‌نگى نیل , به‌شكان كۆتاى پێهات , گه‌ڕایه‌وه فه‌ڕه‌نسا , دواتر ڕایگه‌یاند كه خۆى راوێژكارى یه‌كه‌مه بۆ ماوه‌ى ده ساڵ, پاشان به ئیمپراتۆر ناوزه‌د كرا. بۆ جارى دووه‌م دژى گه‌وره‌ترین سێ هێزى به‌ریتانیا و نه‌مسا و روسیا له ساڵى 1805ز كه‌وته جه‌نگه‌وه. له (ئیسترلین) به‌سه‌ر ڕووسیا و نه‌مسادا سه‌ركه‌وت , پاشان له جینا ساڵى 1806ز بروسیاى به‌زاند, له ساڵى 1812ز هێرشى كرده سه‌ر روسیاى هاوپه‌یمانى و به‌سه‌ر له شكرى روسیدا سه‌ركه‌وت , به‌ڵام كاتێ چووه ناو شارى مۆسكۆ , خه‌ڵكه‌كه‌ى وێرانیان كردبوو , تا له‌شكرى ناپلیۆن سوود له‌شاره‌كه‌یان نه‌بینێت , له‌شكره‌كه‌ى برسى و ماندووبوو , ئازارى به‌ده‌ست سه‌رماى زستانه‌وه ده‌چێشت له روسیا , له شیكردنه‌وه‌ى ددانى ئه‌و سه‌ربازانه‌ى كه له روسیادا كوژران و ژماره‌یان (25) هه‌زار كه‌س بوو , ده‌ركه‌وت كه تووشى نه‌خۆشى (گرانه‌تاو تایى خه‌نده‌ك) بوونه , ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ى كه له‌ڕێگاى كێچ ده‌گوازرێته‌وه , له كۆتاییدا له‌ساڵى 1815ز ناپلیۆن شكستى خوارد, دواتر بۆ دوورگه‌ى سانت هێلانا دورخرایه‌وه و هه‌ر له‌وێدا به‌شێرپه‌نجه‌ى گه‌ده كۆچى دوایى كرد, یان ده‌ڵێن له‌ڕێگه‌ى زه‌رنیخ پۆشى دیوارى ژووره‌كه‌ى كوژراوه , كه بۆته هۆى بریندار بوونى گه‌ده‌ى و تاوه‌كو مردنى ئازارى داوه , هه‌ر بۆیه به‌رده‌وام ده‌ستى خستۆته ژێر پۆشاكه‌كه‌ى سه‌ر گه‌ده.