بەکارھێنەر:Mohamed Fatah Morad

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کریستۆڤەر نۆلان (Christopher Nolan) دەرهێنەر، سیناریۆ نوس و بەرهەم هێنەری ئەمریکی-بەریتانیە. نۆڵان به ئەوە ناسراوە که لە بازاڕی هۆڵیود، فیلمانێکی تایبەت و جیاوازی خۆی دروست دەکات. فیلمەکانی لە سەرانسەری جیهان زیاتر لە 4.7 ملیار دۆلار فرۆشراوە بەتێکڕایی بۆ 34 خەڵاتی ئۆسکار کاندید بووە و 10 لەو خەڵاتانەی بۆخۆی بردووە.

فیلمەکانی نۆڵان بە گشتی سەبارەت بە بابەتانێکی پەیوەست بە ئیپستۆمۆلۆژی (تیۆری زانیاری) و مێتافیزیک (زانستی دوای سروشت- ئەودیوی سروشت)ــن پیشاندان و پێداچونەوەی ڕەوشتی مرۆڤ و پێکهاتەی زمانە،.

کریستۆڤەر نۆلان لەماوەی کارەکانیدا خەڵات و ڕێزلێنانی زۆری بەدەست هێناوە. لە ساڵی 2015 گۆڤاری تایم (Time) نۆلانی بە یەکێک لە 100 مرۆڤی کاریگەری جیهان دانا . لێرەدا باسی بەشێک لە ژیانی و بیۆگرافی ئەم گەورە دەرهێنەرە دەکەین...

کریستۆڤەر ئێدوارد نۆلان (Christopher Edward Nolan) لە بەرواری 30ی تەموزی ساڵی 1970 لەناوچەی وێست‌ مینستەر لە لەندەن هاتۆتە دونیاوە و لە باکوری لەندەن لە ناوچەیەک به ناوی هایگەیت گەورە بووە باوکی ئەو براندن جەیمز نولان خەڵکی ئینگڵتەڕا و بڵاوکەرەوەی بازرگانی بوو. دایکی ئەو کریستینا ئەمریکی بوو و کارەکەری فڕۆکە و مامۆستای زمانی ئینگلیزی بووە . منداڵی ئەو لە شارەکانی لەندەن لە ئینگڵتەڕا و ئیڤانستۆن لە ئەمریکا تێپەڕیوە . ئەو هاوڵاتی هەر دوو وڵات بووە. نۆڵان برایەکی گەورەتر و بجوکتر لەخۆی هەیە

نۆڵان ڕەنگ کوێری هەیە کە ناتوانێت ڕەنگی سەوز و سور ببینێت

نۆڵان لەگەڵ ئێما تۆماس هاوسەرگیری کردووە . ئەو لەگەڵ ئێما لە زانکۆی کۆلێژی لەندەن و لە تەمەنی 19 ساڵیدا ئاشنا بووە. تۆماس لە هەموو فیلمەکانی نۆڵان به ناونیشانی بەرهەم هێنەر لەگەڵ نۆلان کاری کردووە. بەیەکەوە بەشداری بەرهەم هێنانی فیلمی (Syncopy Films) کردووە. 4 منداڵیان هەیە و لە کالیفۆڕنیا ژیان بەسەر دەبەن.

ساڵی 1998 کریستۆڤەر نۆڵان یەکەمین فیلمی درێژی بە ناوی Following بەرهەم هێنا. بودجەی فیلمەکەی خۆی دابینی کرد و لەگەڵ هاوڕێکانی وێنەگری ئەنجام دا. نۆڵان فیلمەکەی بە بودجەییەکی کەمی 3000 یۆرۆیی بەرهەم هێنا. ئەو فیلمە خەڵاتی زۆری وەرگرت و لەلایەن ڕەخنەگرانیشەوە نایاب بوو.

بە هۆی سەرکەوتنی فیلمی Following، نۆڵان هەلی بۆ ڕێکەوت کە فیلمێکی تر بەرهەم بهێنێت لە ساڵی 2000 بە ناوی Memento . ئەو فیلمە که بە بودجەی 4.5 میلیۆن دۆلاری بەرهەم هات بۆ یەکەم جار لە فێستیڤاڵی ڤینس نمایش کرا. فیلمەکە سەرکەوتنی بەدەست هێنا و بۆ خەڵاتی گرنگ کاندید کرا . فیلم سینمایی Memento لە گۆڤاری پلازامەگ لە لیستی باشترین فیلمە فەلسەفی و دەروون زانیەکان دانرا .

فیلمی Batman Begins بەرهەم هێنا. ئەکتەرانی سەرکەوتوو و دیاری سینەما ڕۆڵیان گێڕا لەوانە (Christian Bale)، (Michael Caine)،(Gary Oldman)، (Morgan Freeman) و (Liam Neeson) فیلمەکە بووە نۆیەمین پڕفرۆشترین فیلمی جیهان لە ساڵی 2005.

لە ساڵی 2008 نۆڵان لەگەڵ بەردەوامی فیلمی باتمانی بەرهەم هێنا . ناوی فیلمەکەThe Dark Knight بوو ، یەکێک لە باشترین فیلمەکانی سوپەر هێرۆ بوو. لە هەشتا و یەکەمین مەراسیمی ئۆسکار کاندیدی ٨ خەڵات بوو هیث لیجەر (Heath Ledger) بۆ ڕۆڵگێڕانی لەو فیلمە لە ڕۆڵی جۆکەر ئۆسکاری باشترین ئەکتەری پاڵپشتی پیاو بەدەست هێنا

دواتر سەرقاڵی بەرهەم هێنانی فیلمی Inception بوو. فیلمەکە لە ساڵی 2010 بە ڕۆڵگێڕانی لیۆناردۆ دیکاپریۆ (Leonardo DiCaprio) نمایش کرا. (Mark Kermode) ڕەخنەگری ئینگلیزی فیلمەکەی بە باشترین فیلمی ساڵی 2010 دانا

کۆتا بەرهەمی نۆلان بەناوی (tenet) بەرواری ١٧ی تەمووزی ئەمساڵ نمایش دەکرێت..

لە یەکێک لە نمایشەکانی فیلمی The Dark Knight Rises لە سینەمایەک لە ئەمریکا، کەسێک بە چەکە لەناو هۆڵی سینەما کەدا دەستی کرد بە تەقە کردن. بەو هۆیەوە 12 کەس کوژران و 58 کەس بریندار بوون

کریستۆڤەر نۆلان تاوەکوو ئێستا بۆ 491 خەڵاتی جیاواز کاندید کراوە و 178 خەڵاتی بەدەست هێناوە...

ئەگەر چی نۆڵان تاوەکوو ئێستا فیلمانێکی باش و بەسەرکەوتووی دەرهێنانی بۆ کردووە بەڵام تەنها یەکجار کاندیدی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین دەرهێنەر بووە ئەویش بۆ فیلمی dunkirk بوو

فیلمی Dunkirk هەم سەرەکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا هەم لە لایەن ڕەخنەگرانەوە باشترین بوو

نۆڵان یەکەمین دەرهێنەری نا ئەمریکیە کە فیلمێکی باتمان دەردەهێنێت. هەروەها تاکە دەرهێنەرە که 3 فیلمی لایڤ ئەکشنی باتمانی بەرهەم هێنا.

نۆڵان بەکارهێنانی مۆبایل لە کاتی وێنەگریدا قەدەغە دەکات.