بەکارھێنەر:Mhamad ballak

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پیرەباوەییەکان


پیرەباوەییەکان، تیرەیێکن لە باڵەکایەتی و گرتک ین گرتکی باڵەکایەتی، ئەم تیرەییە بە دینداری ناسراون و میوان دۆست و دەستکراوەن، پیرەباوەییەکان گۆشتی ئاژەڵی کێوی ناخۆن و ڕاوی ناکەن، ئەمەش بەهۆی ئەوەی باپیر پیرەباو کاتی خۆی ئاژەڵە کێویەکانی خوێ داوە لە چیاکاندا، هەروەك بابو باپیرانی ئەم تیرەیە ئەگێڕنەوە، جارێکیان شەوێکی درەنگ خێزانی پیرەباو بێزو مەگیرانی لەگۆشت ئەکات، کاتێ پیرەباو لە نیوەی شەو بۆ شەوونوێژ دێتەدەرەوە لە حەساری پەرژینەکەی ئەوسا کە نازانرێ خانو یان ڕەشماڵ بوە تێیدا ژیاون دێتە دەرەوە ببۆ دەستنوێژ گرتن، ئەبینێ ئاژەڵێکی کێوی خۆی ڕاکشاندوە تا بیکوژنەوە، بەڵام پیرەباو دەستی لەپشت داوەو گوتویەتی لە؟خەفتا پشتی من حەڕام بێ تۆبخوات، جا لەوساوە کەس توخنی ئەم ئاژەڵە ناکەوێت، بەسەر هاتێکی تر لە بسەرهاتی ئەم پیاوە ئایینیە دەگێڕنەوە دەڵێن، پیرەباو لەڕۆژێکی زستان دا لەگەڵ هەریەك لە پیری ماویلی یان و شێخی باڵەك لە سەر چیا یێک دەمێننەوە دونیا هەمووی جەلیت و بەفر دەبێ، شێخی باڵەك بە پیری ماویلی یان دەڵێت هەندێک پارچە جەلیت (شەخته) بێنەو خۆشی وەک و دار بەسەر یەکەوە ئەنێت و بە باپی پیرەباو دەڵێن وەرە فوی لێبکە، پاش ئەوەی فوی لێ ئەکات ئاگر هەڵئەبێت پیرەباوەییەکان له زۆربەی شارو شارۆچکەکانی کوردستان و تەنانەت دەرەوەی ووڵاتیش هەن، بەشی زۆریشیان لە شاری سۆران و گوندی گرتک دادەنیشن، ئەمە جگە لەوەی ئامۆزاکانیان واتا برای پیرەباو کەوتونەتە هەولێر و لە دەشتەکانی خۆشناوەتین و ئەنجومەنی تایبەتی خۆییان هەیەو لە ناوچەی خەتێ و توتنێ ن