بەکارھێنەر:Marmzok/ویلایەتە یەکگرتووەکان/مێژوو
ململانێی نێوان ئینگلتەرا و فەڕەنسا لەسەر ئەمریکا پێش ھەڵگیرساندنی حەوت ساڵە دەستی پێکرد، بۆیە لە ساڵی ١٧٥٤ز. جەنگی فەڕەنسی ھیندی لە نێوان داگیرکەرانی ئینگلیزی و فەرەنسیاسەکاندا رووی دا و بە سەرکەوتنی ئینگلیزەکان کۆتایی پێھات، چونکە یارنەتیان لە ئینگلتەراوە بۆ دەھات، و دەستیان دەگرت بەسەر ھەموو داگیرگە فەرەنسیەکانی ناو ئەمریکای باکووردا، و لە ساڵی ١٧٦٠ز.دا کەنەدایان بردە ژێر دەسەڵات و ناو بازنەی خۆیانەوە. بەڵام بەریتانیافەرنسای لە ئەمریکا دەرنەکرد تا ئەوەی فەرەنسا خۆی وڵاتی بەجێھێشت، چونکە داگیرکرەانی ئینگلیزی لە دەستێوەردانی حکومەتی ئینگلیزی لە کاروباریان بێزار بوون و پێویستیشیان بە نیشتمانی سەرەکی خۆیان نەبوو دوای ئەوەی مەترسی فەرەنسیەکانیان لەسەر نەما. ئینگلتەرا دەرفەتی بە نەوە داگیرکەرەکانی خۆی لە جیھانی نوێدا دا بوو تا ئازادیەکیان ھەبێت کە کە لە داگیرگە ئیسپانی و فەرەنسیەکاندا نەبوو، بۆ نمونە لە ساڵی ١٦١٨ز.دا کۆمەڵچەی فەجینیا دامەزرا و مساجۆست بوو بە ویلایەتێکی نیمچە سەربەخۆ، دەستورگەلێکی رێکخراو گەشەیان سەند کە دواتر بوون بە بناغەی دەستورەکانی ئەو ویلایەتانەی سەربەخۆییان وەردەگرت، ھەر کە جەنگی حەوت ساڵە تەواو بوو ژمارەی داگیرکەران گەیشتە دوو ملیۆن یان زیاتر، ھەموو ھۆکارەکانیش لەمانەدا کۆبوونەوە: ١-گەشەسەندنی ھێز و سامان ٢-ئازادیەک لە زەویە نوێکاندا کە خەڵکەکە بۆی دەگەڕانەوە. ٣-متمانە بەخۆ بوونێک کە داگیرکەران بەسەرکەوتنیان بەسەر ھێزە فەرەنسیەکاندا بەدەستیان ھیچنا بوو، ئەمەش ھۆکاری بێزاری خەڵک بوو لە دەستێوەردانی حکومەتی بەریتانی. ئینگلتەرا و فەرنسا و ئیسپانیا و دەوڵەتانی دیکەی داگیرکاریش لەو ککاتەدا ژمارەیەک یاسای دەریاوانییان دانا کە پاراستنی ھەموو بەرەژوەندیەکی ئابووری و پیشەسازی و ئیستعماری خۆیان بوو بە تەنھا، ئەو یاسایانە ئەوەیان بە مەرج دانا کە ھەموو ھاوردەکان بۆ ئینگلتەرا یان داگیرگەکانی لە ئاسیا و ئەفریقا و ئەمریکا لەسەر کەشتیەکانی ئینگلیز بێت، واتە بۆ نمونە خەڵکی نیویۆرک بۆیان نییە ئەو شمەکانە بکڕن کە لەسەر کەشتی ھۆڵەندی لە چینەوە بۆیان ھاتووە ھەر چەندە نرخەکەیشی گونجاو بێت. ھەر وەک بەو پێیە دەبوو ھیچ شمەکێکی ئەوروپی بچێتە ھیچ بەندەرێکی داگیرگەکانی ئینگلیز مەگەر بە ئینگلتەرا دا تێپەڕ بێت و بخرێتە سەر ئەو کەشتیانەی کە لە ئینگلتەرایان داگیرگەکانیدا دروست کراون، بۆ نمونە بازرگانی ئەمریکی ئەگەر بیویستایە مەی لە فەرەنسا بکڕێت دەبوو لەسەر دەستی یازرگانێکی ئینگلیزی داوای بکات، یان بیویستایە مەی لە فەرەنسا بکرشێت، دەبوو لە رێگەی ئینگلتەرا و لەسەر کەشتی ئەویش باری بکردایە و بیناردایە باھەر چەندەیشی تێبچێت. بارەکەی لەمەشدا نەوەستا بەڵکو چەند یاسایەک دەرچوون کە بازرگانیکردن بە چەند مادەیەکی وەک شەکر و توتن و لۆکەی تەنھا لەگەڵ ئینگلتەرا بەڕەوا دەزانی و ڕێی نەدەدا چەند شتێک وەک فەرو بنێردرێتە دەرەوە، بەرامبەر ئەم بارەش ئەوانەی ناو ئەمریکا ناچار بوون لەو یاسایە را بکەن و عەقەکانی ئەو یاسا توندانە بشکێنن، بارەکە ماوەیەک بەردەوام بوو و سیاسەتمەدارانی ئینگلیز نەیانویست ئەو رەوتە بوەستێنن، چونکە سەرقاڵ بوون بە ململانێی ناوخۆیی و جەنگیان لەگەڵ لویسی چواردەھەمدا. بەڵام کاتێک ساڵی ١٧٦٣ز. ھات و جەنگی حەوت ساڵە بە سەرکەوتنی ینگاتەرا و فراوان بوونی داگیرگە ئەمریکیەکانی سەرەرای کەنەدا و دۆڵی ئەوھایۆ، دەبوو چەند رێکخستنێکی نویچ بگیرێتەبەر بۆ پاراستنی زەویە دەستکەوتوەکان و وریا بوون لە خەریەکانی فراوانبوونی ئیمپراتۆریەت، بۆیە حکومەتی ئینگلیزی داوای لە داگیرگە ئەمریکیەکان کرد تا چەند خەرجیەکی جەنگی کۆتایی و سامانی پێویست بۆ پاراستنی زەویە نوێکان بەشێوەی باج دانان لەسەر خەڵک لەئەستۆ بگرێت. بەڵام ئەوان بەوە رازی نەبوون و دەیانوت ھەر باجێک ئەنجومەنی یاسادانانکانیان کە نوێنەری خەڵکن و نەریی بنەڕەتی وڵات دەگرنە بەر) بڕشیاری لەسەر نەدەن دادپەروەرانە نابێت. بۆیە حکومەتی بەریتانی لەگەڵ نارەزایی شاجۆرجی سێیەمدا چەند بریار و کارێکی خۆی کشاندەوە، جۆرج پێی وابوو پێویستە سزای داگیرکەران بدرێت و ھەوڵیدەدا بە چەند باجێکی نوێ لەسەر شوشە و پەڕە و چای دابنێن پارەی پێویست کۆ بکاتەوە. بەڵام سەرکەوتوو نەبوو و دواجار ناچار کرا بریاری خۆی بکێشێتەوە بە تایبەت ماددەی یەک و دوو و بە تەنھا چای مایەوە، بەھۆی کاریگەری کۆمپانیای ھیندی رۆژھەڵاتی لەسەر بڕیاری سیاسی، پاشان لە بۆستن کۆمەڵێک گەنج کۆبوونەوەو چوون بۆ کەشتیەکی ناو بەندەرێک کە چایی ھەڵگرتبوو، لەوێ ھەموویان فڕێ دایە ناو دەریاوە. ئەمەش ھۆکاری بچڕانی پەتی ھیوای سەرکەوتن و تەبایی نێوان ئینگلیز و داگیرگەکان بوو، لە پەرلەمانیشدا دەستەیەک ھەبوون کە سۆزیان بۆ داگیرگەکان ھەبوو و دژە بەکارھێنانی توندی بوون لەگەڵیاندا، لە نێو ئەوانە(بورک) ناسرا بوو، بورک لێھاتوترین پیاوی ناو ئەنجومەنی گشتی بوو و داوای دەکرد ماف بە داگیرگەکان بدرێت تا خۆیان لەسەر خۆیان باج دابنێن. کێشەکەش تەنھا کێشەی باج دانان یان باج دانەنان نەبوو، بەڵکو و ململانێ لەسەر شێوەی دانانای و کەسی دانەر بوو، جۆرجی سێیەم و حزبی (تورک)یش لە پشتەیەوە لەناو پەرلەماندا سەرخەری بوون و نەیاندەویست لەگەڵا داگیرگەکاندا نەرمی بنوێنن، ئەو و پشتیوانەکانی پێیان وابوو بارگرژیەکان لەنێو ئینگلەند تێناپەڕن و ئاسانە بەسەریدا سەربکەون. بۆیە ساڵی ١٧٧٤ز.دا بڕیارێکیان دەرکرد بەو پێەی دەفرەت نەدەدرا شمەک لەگەڵ بوستندا ئاڵوگۆڕی پێ بکرێت (نەبۆی بچێت و نەبێرێت) مافی کۆنی داگیرگەی (مساجۆست) پێیان نەھێشت، پێشتر مافی ھەبوو و خۆی داوەر و ئەنجومەنی ناوداران ھەڵبژێرێت، بەڵام مافی دیاریکردنیان درایە دەست خودی پاشا. ئەو بریارانە ھەموو داگیرگەکانی بێزار کرد و مساجۆست ملکەچ نەبوو، بۆیە بڕیار درا بانگەواز بۆ کۆنگرەیەک بکریچت کە نوێنەرانی ھەموو داگیرگەکانی تێدا بێت تا لە ساڵی ١٧٧٤ز لە فلادلفیا کۆ ببێتەوە وبزانن چی بکەنز ئەو کۆنگرەیە بڕیاریدا پەیوەندییە بازرگانیەکان لەگەڵ بەریتانیادا بپچڕێنێت، تا ئەو کاتەی ھەڵسوکەوتی خۆی لەگەڵ داگیرگەکاندا چاک بکات، و لە بریارەکانی پاشگەز ببێتەوە، بۆ ساڵی دواتریش ئەمریکیەکان ھێرشیان بردە سەر سوپا بەریتانیەکان لە لیکسنکتون، دواتر جەنگی گردی (بونکر) بەشێوەیەکی پاڵەوانانە بەرەو ڕوویان بوونەوە. کاتێک کۆنگرەی دووەم بەسترا بڕیاردرا خۆیان بۆ جەنگ ئامادە بکەن و سەرکردایەتی باڵا بدەنە دەست جۆرج وانشنتۆن کە جوتیارێکی فرجینیا و سەرکردەی جەنگی کۆتایی ھیندی فەرەنسی بوو. لەگەڵ ھەموو ئەو روداوانەدا کەس بریاری پێویستی جیابوونەوە لە نیشتمانی سەرەکی نەدەدا مەگەر کەمینەیەک نەبن، بەڵام ھەموو ئەو پێشنیارانەی خرابوونە ڕوو بۆ چارەسەرکردن سەریان نەگرت، بۆیە کۆنگرە لە تەموزی ١٧٧٦ز.دا بڕیاری خۆی راگەیاند (ئەم داگیرگانە ئازاد و سەربەخۆن و مافی خۆشیانە وا بن) حزبی داخوازیکاری سەربەخۆیش کەمینەی ناو خەڵک بوون، چونکە ژمارەی ئەندامانی حوبی (توری) کە دژ بە جیابونەوە بوون لە ژمارەی ھاوڵاتیان کەمتر نەبوون، ھەروەک بەشی سێیەمیش ھەبوون کە ھیچکام لەو دوو رایەیان لا گرنگ نەبوو. فەرەنسا بە بیستنی ھەواڵی شۆڕشی داگیرگە ئەمریکیەکان دڵخۆش بووو و ھەستی بۆ بزوا، چونکە ئەو چەرمەسەریەی لە جەنگی حەوت ساڵەدا لە لەدەستدانی زۆربەی داگیرگەکانی تووشی بوو، دڵێکی بێ ھیوا و برینداری پڕ لە قینی دژ بە ئینگلیزی بۆ ھێشتەوە بۆیە دوای ئەو ھەر شتێک دژ بە ئینگلیز روویدایە جێی دڵخۆشی و پیرۆزبایی کوڕانی پاریس بوو، بۆیە ئەمریکیەکان خۆیان بە ھاوپەیمانی فەرەنسیەکان دەزانی و (بنیامین فرانکفین) یان نارد تا لەگەڵ شالویسی شازدەھەم سەبارەت بە یارمەتیەک کە فەرەنسا پَشکەشیان بکات دانوستان بکەن. وەزیرەکانی لویس ماوەیەک دوو دڵ بوون، چونکە متمانەیان نەبوو داگیرگەکان بتوانن زۆر بەرانبەر بەھێزی گەورە و خۆسەپێنی ئینگلیزی بوەستن، بەڵام کاتێک سەرکەوتنی شۆڕشگێڕانیان لە ساڵی ١٧٧٨ز.دا بینی، پەیماننامەیەکیان لەگەڵدا بەستن و تیایدا دانیان نا بە سەربەخۆییاندا، ئەمەش واتە راگەیاندنی جەنگ دژ بە ئینگلتەرا، حکومەتی فەرەنسی بە پارە و ھەواداری زۆرێک لە فەرەنسیەکان بۆ شۆڕشگێڕان پاڵپشتی شۆڕشگێڕەانی کرد و ھەندێ خانەدانی بچوکی دەوروبەری پەڕاندەوە تا لە ریزەکانی شۆڕشگێراندا وەک خۆبەحش بجەنگن. لە ئینگلتەرایش راو بڕواکان لە پێکدادانی تونددا بوون لەسەر جەنگ و پێویستی بەردەوام بوون لە جەنگ، لە پەرلەمان دا ژمارەیەکی زۆری سۆزدارانی شۆڕشگێڕان ھەبوون، ئەمە کاریگەری ھەبوو لەسەر کەمکردنەوەی توندی بزووتنەوە سەربازیە بەریتانیەکان لەگەڵ ھەموو ئەمەشدا بۆ ئەمریکا جەنکردن ئاسان نەبوو، ھەر چەندە جۆرج واشنتۆن لێھاتوو بوو و قوربانی گەورەی دەدا، بەڵام شکستەکانی سوپاکەی لەسەرکەوتنەکانی زیاتر بوون، ئیدی ئاسان نەبوو شۆڕش بگاتە ئەو سەرکەوتنە گەورەی کە پێی گەیشت، ئەگەر یارمەتی ھێزە فەرەنسیەکان نەبوایە. گرنگترین ئەنجامەکانی جەنگیش داننانی ئینگلتەرا بوو بەسەر سەربەخۆیی ویلایەتە یەکگرتوەکان لە باشوورەوە بۆ حەوزی میسپی، ھەرێمی لویزیانای رۆژئاوای ئەو روبارەیش لەدەست ئیسپانیا دا مایەوە، فلۆریدایش ئیسپانیا لە ئینگلتەرای سەندەوە دوای ئەوەی لە ساڵی ١٧٦٣ز.دا دەستی بەسەردا گرت. ئیسپانیا و پورتوگال لە ئەمریکا دا یەک سەدە دوای دەرچوونی ئینگلیزیش داگیرکەکانی خۆیانیان ھێشتەوە، بەڵام نیوەی رۆژئاوایی ھەمووی رزگار کرا جگە لە کەنەدا کە لەدەست دەوڵەتانی ئەوروپا دا مایەوە، (کوبا)ی داگیرکەیەکی ئیسپانی لە رۆژئاوا لە ساڵی ١٨٩٨ز.دا بە یارمەتی ویلایەتە یەکگرتوەکان سەربەخۆی وەرگرت و ئینگلتەرایش لە ئەنجامی ئەو تاکە شۆڕشە سەرکەوتووەی کە لە ئیمپراتۆریەتەکەیدا روویدا و لە سەرەتایەوە تا ئەمڕۆ تاکە نمونەیە داگیرگەکانی خۆی لەدەست دا.