بەکارھێنەر:Manu barzingi/خۆڵەپەتانێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

Manu barzingi (لێدوان) ‏٠٨:٥٩، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)رێکخراوی کوردیپێدیا رێکخراوێکە ساڵی 2008 لەلایەن هاوڕێ باخەوانەوە دامەزراوە. ئامانجی کۆکردنەوە و پیشاندانی هەر زانیارییەکە کە تایبەت بێت بە کوردستان و کوردەوە. ئەندامە کاراکانی کوردیپێدیا بریتین لە: هاوڕێ باخەوان مانو بەرزنجی سەریاس ئەحمەد جوان عومەر ئەحمەد بەناز جۆڵا زریان سەرچناری ئەڤین ئیبراهیم فەتاح ئاراس ئیلنجاغی هەڤاڵ نەژاد رۆژهات سەعید فایلە پەیوەندیدارەکان هەموو ئەو وتار و دیمانانە نین کە باسی کوردیپێدیایان تێداکراوە، یان بەتایبەت لەسەر کوردیپێدیان.. ئەگەر بەڕێزتان بابەتێکی واتان دیوە و لەم لیستەیەدا نییە تکایە کوردیپێدیای لێ ئاگارداربکەرەوە.. کوردیپێدیا، پڕۆژەیەکە بۆ کۆکردنەوەی هەر زانیارییەکی پەیوەست بە کوردستان و کورد و بەهیوایە لە پاشەڕۆژدا ببێتە پڕزانیاریترین سەرچاوەی کوردی و بەهۆیەوە بەئاسانی بزانرێت: کێ، کێیە؟! و کوێ، کوێیە؟! و چی، چییە؟!...❞ کوردیپێدیا، هیچ پەیوەندییەکی بە ویکیپێدیا و هەر رێکخراوێکی ترەوە نییە، پڕۆژەیەکی سەربەخۆیە و ئەرکێکی تایبەتیی رێکخراوی کوردیپێدیایە.


رێکخراوی کودیپێدیا ساڵی 2008 لەلایەن هاوڕێ باخەوانەوە دامەزراوە. کوردیپێدیا وشەیەکی لێکدراوە و لە کوردی و پێدیا پێکهاتووە. وشەی پێدیا، وشەی دووەمی وشەی لێکدراوی گریکیی ئەنسیکلۆپێدیایە (encyclopedia) کە بەواتای ناسین یان زانینی یاخود زانیاریی گشتی دێت. وشەی کوردیپێدیاش لەوەوە داتاشراوە و دەکرێت واتای کوردناسی، کوردیناسی یان کوردزانین یاخود زانیاریی کوردی بدات. بۆ یەکەمجار وشەی کوردیپێدیا لەلایەن دامەزرێنەری کوردیپێدیاوە ئافرێندراوە. سەرچاوەکانی کوردیپێدیا -ئەو تۆمارانەی کە هاوکارانی کوردیپێدیا لەنێو ماڵپەڕەکانی ئنتەرنێت دەیدۆزێتەوە و لە یەکێک لە پۆلەکانی کوردیپێدیادا چڕوپڕیدەکاتەوە و هەندێکجاریش هەوڵی گۆڕینی رێنووسە هەڵەکانی دەدرێت و بەشێوەیەکی دروست تۆماریدەکاتەوە، بەبێ ئەوەی دەستکاریی ناوەڕۆکی بابەتەکان بکرێت. هەر بابەتێک لە هەر ماڵپەڕێکەوە وەربگیرێت، وەک ئەمانەتێکی زانستی ناوی ماڵپەڕەکە لە لیستی سەرچاوەکەدا تۆماردەکرێت. - ئەو بابەتانەی کە میوانانی کوردیپێدیا بۆماندەنێرن و لەڕێی فۆڕمی تۆمارکردنی بابەتێکەوە ئامادەیدەکەن. هەر بابەتێک لەلایەن هەر میوانێکەوە بەدەستمان بگات، ناوی ئەو میوانە دەبێتە سەرچاوەی ئەو بابەتە. تکایە هەر کەسێک نایەوێت ناوی لە لیستی سەرچاوەکانی کوردیپێدیادا ببێت با ئاگادارمانبکاتەوە. - ئەو نامە تایبەتییانەی کە بەدەست کوردیپێدیا دەگەن و پەیوەستن بە ژیان و کارنامەی ئەو کەسانەی کە دەخوازن وەک بابەتێک بێنە نێو ئەم کوردیپێدیایەوە. - ئەو بابەتانەی کە هاوکارانی کوردیپێدیا لە دوو توێی بڵاوکراوەکاندا ئامادەیدەکات و چڕوپڕیدەکاتەوە و پۆلێنی دەکات. - ئەو دیمانانەی کە هاوکارانی کوردیپێدیا لەگەڵ کەسانێکدا ئەنجامی دەدات، بەمەبەستی نووسینەوەی بیۆگرافیی کەسێک، شوێنێک، رێکخراوێک، بڵاوکراوەیەک یان هەر شتێکی تری پەیوەست بە کوردستان و کورد. - تەواوی بابەتەکانی پۆلی رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) تا ساڵی 2010 لە داتابەیسی هاوڕێنامەوە وەرگیراوە، بڕوانە: هاوڕێنامە بۆ مێژووی کوردستان و کورد – دانانی: هاوڕێ باخەوان - چاپی یەکەم – بنکەی چاپ و پەخشی سەردەم - زنجیرە (16) - چاپخانەی روون – سلێمانی – 1999. هەر تۆمارێک بێتە نێو کوریدپێدیاوە، بە شێوەیەک لە شێوەکان پەیوەندیی بە کوردستان و کوردستانییانەوە هەیە، هیچ بابەتێک لە دەرەوەی ئەو تەوەرانە تۆمار ناکرێت. لەو تێڕوانینەوە هەندێکجار ژیان و کارنامەی کەسێکی ناکورد دەبینیت، ئەو کەسە یان کوردناسە و خاوەنی باسێکە لەسەر کورد یان کوردستانییە، یاخود پەیوەندیی بەڕووداوێکی کوردستانییەوە هەیە. کوردیپێدیا، هیچ پەیوەندییەکی بە ویکیپێدیا و هەر رێکخراوێکی ترەوە نییە، پڕۆژەیەکی سەربەخۆیە و ئەرکێکی تایبەتیی رێکخراوی کوردیپێدیایە. تکایە ئەگەر هەر زانیارییەک لەم داتابەیسەدا بۆ بەڕێزتان گونجاو نییه و ناخوازن لێرەدا ببێت، ئەوا کوردیپێدیای لێ ئاگاداربکەنەوە. کوردیپێدیا هەر زانیاری و وێنەیەک لە هەر سەرچاوەیەکەوە وەربگرێت، بۆ مەبەستێکی بازرگانی بەکاریناهێنێت. کوردیپێدیا بەردەوامە لەسەر پاکژکردنی بابەتەکان و وەرگێڕانی ساڵە کۆچی و هەتاوییەکان بۆ ساڵی زایینی بەشێوەیەکی دروست، تکایە لە هەڵە و کەموکورتییەکانمان ببوورن. هەر زانیارییەک لە کوردیپێدیاوە وەربگیرێت، پێویستە ناوی سەرچاوەکەیی و ناوی کوردپێدیای لەسەر بنووسرێت. ماڵپەڕ و داتابەیسی کوردیپێدیا بە دۆت نێت - C شاڕپ و SQL بەتایبەت بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا ئامادە و بەرنامەکراوە، بەردەوامیش لە باشکردن و گەشەکردندایە. رۆژانە لەسەر دوو سێرڤەری جوودا بەکئەپی داتا و وێنەکان دەکرێت، تاوەکو پارێزراوبن لەهەر هێرشێکی هاکەرەکان!. ماڵپەڕی کوردیپێدیا لەسەر براوسەرەکانی ئنتەرنێت ئێکسپلۆرەر، فایەر فۆکس، سەفاری، ئۆپێرا و گووگڵ کرۆم بەتەواوەتی تێست کراوە و بەبێ کێشە کاردەکات، تکایە ئەگەر هەر کێشەیەکتان بوو ئەوا ئاگادارمان بکەنەوە.. بەهۆی هەوڵەکانی هاوکارمان کاک (هەڤاڵ نەژاد)ەوە، کوردیپێدیا لە رۆژی 11-11-2013 بووە رێکخراوێکی فەڕمی و لە هەولێر لە فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان تۆمارکرا. بەهیوای ئەوەی کوردیپێدیا بکەینە پڕزانیاریترین سەرچاوەی کوردی و بانکی زانیاریی نەتەوەیی کورد! -- Manu barzingi (لێدوان) ‏٠٨:٥٩، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)