بەکارھێنەر:Majeed salih

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مەجید ساڵح

ژیاننامە

ساڵی 1968 لە گوندی چوارکلاو لە خانەقین لە دایک بووە، باوک و دایکی لە ناوچەی زەهاوەوە هاتوون بۆ خانەقین، ساڵی 1975 دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلول لە گەڵ بنەماڵەکەیدا ئاوارەی ئێران بووە و لە شاری خوڕمەدەرە لە ئوستانی زەنجان نیشتەجێ بووە.

خوێندن

خوێندنی سەرەتایی لەوێ تەواو کردوە، لە ساڵی 1980 گەڕاونەتەوە بۆ کوردستان و لە شاری کەلار نیشتەجێ بووە و خوێندنی ناوەندی و دواناوەندی هەر لەوێ تەواوکردوە.

چالاکی

لە پۆلی چورەمی ئامادەیدا بووە لە ساڵی 1987 یەکەم بابەتی لە سەر هونەرمەندی سینەماکاری کور یەلماز گۆنی بڵاوکردوەتەوە لە رۆژنامەی هاوکاری و دواتر درێژەی بە نووسین داوە، ساڵی 1989 لە ئەکادیمایای هونەرە جوانەکانی بەغدا وەرگیڕاوە و تاوەکو قۆناغی دووەمی خوێندوە و بە هۆی راپەڕینی 1991 لە خوێندن دابڕاوە.

ساڵی 1995 تاوەکو 1999 لە رۆژنامەی کوردستانی نوێ کاری کردوە.

ساڵی 11997 بۆ ساڵی 2000 بەرپرسی لقی بنەکەی گەلاوێژ بووە لە کەلار.

ساڵی 2000 لە گەڵ چەند هاوڕێیەکیدا گۆڤاری (ئەنفال)یان بە زمانی عەرەبی و کوردی و ئینگلیزی دەرکردەوە و سەرنوسەری گۆڤارەکە بووە.

ساڵی 2000 بۆ تەواوکردنی خوێندن لە بەشی رۆژنامەنووسی کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتیەکان وەرگیراوە و 2004 تەواوی کردوە.

لە ساڵی 2007 بەشدار بووە لە دروستکردنی کۆمپانیای وشە بۆ راگەیاندن و وەک راوێژکاری رۆژنامەی رۆژنامە کاریکردوە.

2010-2011 سەرنووسەری گۆڤاری سەرچاوە بووە کە گۆڤارێکی سیاسی فیکری بووە و لە سلێمانی دەرچووە

ساڵی 2013 ماستەری لە راگەیاندن وەرگرتووە لە زانکۆی جینان لە لوبنان.

بڵاوکراوەکان

کۆمەڵێک کتێبی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و چەندین کتێبیشی نووسیووە و لە گۆڤار و رۆژنامەکاندا لێکۆڵینەوەی زانستی و بابەتی فیکری بڵاوکردوەتەوە.

ئێستا روێژکاری راگەیاندنە لە پەرلەمانی کوردستان