بەکارھێنەر:Lala Amanj

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە


نه‌خۆشی به‌رهه‌نگ

نەخۆشی بەرهەنگ نەخۆشیێکی درێژخایەنە کە کار لە بۆڕیەکانی هەوا دەکات. ئەوەش دەبێتە هۆی خیزەخیز و دەتوانێت هەوا هەڵمژین و هەناسە دانەوە سەخت بکات. هۆکارەکانی تەشەنەسەندنی ئەم نەخۆشیە بریتین لە کەوتنه‌ بەر ماددەی هەستیاری، تووشبونی ڤایرۆس، وەرزش کردن، دڵە ڕاوکێی عاتیفی، و چەندین هۆکاری دیکەی هەیە.

نەخۆشی بەرهەنگ وا لە بۆڕیەکانی هەوا دەکات کە تووشی هەڵئاوسان و هه‌وکردن بێت.

کاتێک کەسێک نەوبەی بەرهەنگی بۆ دێت بۆڕیەکانی هەوای دەئاوسێت و وا له‌ ماسوولکەکانی دەوروبەری دەکات کە گرژ ببن و هەڵمژینی هەوا سەخت دەکات.  

لە ساڵی ٢٠١٧، نزیکەی ٧.٩٪ کەس لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا تووشی نەخۆشی بەرهەنگ بوون. نەخۆشی بەرهەنگ زۆر جۆری هەیە و چەندین هۆکار هەیە کە دەبێتە هۆی ئەم نەخۆشیە یان په‌له‌پیتكه‌ی سەکتەیەکی توندی ئەم نەخۆشیە.  

ئەم وتارە باسی جۆرەکانی و هۆیەکانی نەخۆشی بەرهەنگ دەکات و هەروەها چۆنیەتی دیارکردنی ئەم نەخۆشیە لە لایان پزیشکێکەوە.

نەخۆشی بەرهەنگ چییە؟

نەخۆشی بەرهەنگ نەخۆشیێکی درێژخایەنە و کاریگەرێکی زۆری هەیە لەسەر بۆڕیەکانی هەوادا. ئەم نەخۆشیە وا لە سییەکان دەکات کە هەو بکات و بۆڕیەکانی ناوەوەی تەنگ و تەسک دەکات و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش هەڵمژینی هەوا سنووردار دەبێت.

نیشانه‌كان

هەندێک لە نیشانەکانی تووشبوانی ئەم نەخۆشیە:  

  • هەستکردن بە توندبوونی سینگ
  • خیزەخیز کردن
  • تەنگە نەفەس
  • کۆکین
  • زیاد بوونی بەلغەم

کاتێک نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە بەرەو زیاد و توندی دەڕوات ئەوە نەوبەی بەرهەنگ ڕودەدات، ئەم نەوبەیەش لە ناکاو رودەدات و دەتوانێت بە سوکی بێت یاخود مەترسیدار بێت.

لە هەندێک دۆخدا، بۆڕیەکانی هەناسە رێگری لە ئۆکسجیندا دەکەن و ناهێڵن بگاتە سییەکان و هەر لەبەر ئەم دۆخانەشدا، ئۆکسجین ناتوانێت بچێتە ناو خوێن یان بگاتە ئەندامە چاڵاکەکان. بۆیە ئەم کەسانەی کە نیشانەی توندی ئەم نەخۆشیەیان هەیە، دەبێت بە زووترین کات سەردانی پزیشک بکەن تاکو چارەسەری پزیشکیان بۆ بکرێت.  

جۆره‌كان

نەخۆشی بەرهەنگ چەندیین جۆر و هۆکاری جیاوازی هەیە، بەڵام هۆکارەکانی ئەم نەخۆشیە بە گشتی وەک یەکن و هۆکارەکانی ئەم نەخۆشیەش بریتین لە هەڵمژینی هەوای پیس، توشبونی ڤایرۆس، تووکی ئاژەڵ، کەڕوو، دوکەڵی جگەرە.  

نەخۆشی بەرهەنگ لە مناڵییەوە  

باوترین جۆری نەخۆشی بەرهەنگ لە مناڵاندایە کە دۆخێکی درێژخایەنە و دەکرێت لە هەموو جۆرە تەمەنێکدا دەربکەوێت بەڵام بە گشتی ئەم نەخۆشیە توشبووی مناڵی زیاتر هەیە لە کەسانی بە تەمەن.

لە ساڵی ٢٠١٧، مناڵانی تەمەن ٥-١٤ ساڵی ئەگەری زیاتریان هەبوو تووشی نەخۆشی بەرهەنگ ببن، ٩.٧٪ مناڵانی لەم تەمەنەدا تووشی ئەم نەخۆشیە بوون و هەروەها ٤.٤٪ مناڵانی تەمەن ٠-٤ تووشی ئەم نەخۆشیە بوون.  

لە هەمان ساڵدا، ٧.٧٪  کەسی تەمەن ١٨ ساڵی و بەرەو سەر تووشی نەخۆشی بەرهەنگ بوون.  

بەپێی کۆمەڵەی ئەمریکی بو سییەکان(American Lung Association)، هەندێک لە هۆیە سەرەکیەکانی تەشەنەسەندنی ئەم نەخۆشیە هی مناڵان بریتین لە:  

  • هەڵامەت یان سەرما بوون  
  • جگەرە کێشان  
  • بەرکەوتن به‌ر ماددە هەستیارەکان  
  • هەلمژینی هەوای پیسی دەرەوە و ژوورەوە  
  • خۆ خستنەبەر هەوای سارد  
  • گۆڕانکاری لە پلەی گەرمی لە ناکاو  
  • وروژاندن  
  • دڵەراوکێ  
  • وەرزش کردن  

زۆر گرینگە سەردانی پزیشک بکەیت ئەگەر مناڵەکەت هەستی بە نەفەس تەنگی کرد لەبەر ئەوەی ئەم نەخۆشیە ئەگەری هەیە ببێتە نەخۆشیێکی کوشندە، بۆیە بە سەردان کردنی پزیشک پزیشكه‌كه‌ دەتوانێت ئامۆژگاری و چارەسەری بە سوودت پێ ببەخشێت.  

لە هەندێک حاڵەتدا ئەم نەخۆشیە ئەگەری هەیە بەرەو باشبوون بچیتن، بەڵام بە گشتی ئەم نەخۆشیە نەخۆشیێکی درێژخایەنە.

نەخۆشی بەرهەنگ لە کەسانی بە تەمەن  

ئەم نەخۆشیە  لە هەموو تەمەنێکدا دەردەکەوێت و هەروەها کەسانی بە تەمەنیش دەگرێتەوە.  

بەپێی توێژینەوەیێکی ساڵی ٢٠١٣، کەسانی بە تەمەن نیشانەکانی ئەم نەخۆشیەیان توندترە لە منال و گەنجەکاندا.  

هەندێک لە هۆکارەکان کە دەبنە هۆی ئەوەی کە ئەم نەخۆسیە مەترسیدارتر بیت لە کەسانی بە تەمەن:  

  • نەخۆشیەکانی سینگ  
  • هەستەوەری(حەساسیە) و بەرکەوتن بەر ماددە هەستیاریەکان  
  • هۆرمۆنات  
  • قەڵەوی
  • دڵەراوکێ  
  • جگەرە کێشان

نەخۆشی بەرهەنگی پیشەیی

ئەم جۆرە نەخۆشیە ئەنجامی کەوتن بەر ماددە هەستیاریەکانه‌.  

هەندێک لە شوێنەکانی کارکردن کە ئەگەری هەیە تووشی ئەم نەخۆشیەت بکات:

  • نانه‌وا خانه‌، ئاش، چێشتخانە (مەدبەخ)
  • نەخۆشخانە
  • فرۆشگای ئاژەڵ یان گیانەوەری ناو ماڵ
  • باخچەی ئاژەڵان
  • تاقیگە یان ئەزموونگەکانی ئاژەڵ
  • کێڵگە و شوێنی کشتوکاڵی
  • ئەم پیشانەی کە ئەگەری هەیە تووشی ئەم نەخۆشیەت بکات:  
  • کەسانی ئۆتۆمبێل دروستدەکەن یان چاک دەکەن (فیتەر)
  • ئەندازیار و ئاسنگەر
  • دارتاشی
  • ئیشی ئیلیکترۆنیات و کارگە پیشەسازیەکان  
  • ئیشی ساڵۆن و جوانکاری پرچ
  • کارکردن لە شوێنی مەلەکردنی داخراو  

ئەم کەسانەی کە ژیانینان زیاتر لە مەترسی دایە بریتتن لە:  

  • جگەرە کێشەکان
  • هەستەوەری هەڵئاوسانی لووتیان هەبێت
  • پێشتر تووشی ئەم نەخۆشیە ببون بەڵام چاک بوونەوە

دەروبەری شوێنی کار کردن زۆر گرینگە لەبەر ئەوەی ئەگەری هەیە نەخۆشی بەرهەنگ بە مناڵیدا درێژەی پی بدات و ببێتە سەرەتای ئەم نەخۆشییە لە گەورەییت.

هۆکار و پەلەپیتکەکان

زانایان لە بواری تەندروستی بە تەواوی نازانن هۆی ئەم نەخۆشیە چییە بەڵام هۆکارە بۆ ماوەیی و ژینگەییەکان زۆر رۆلێکی گرنگیان هەیە.  

بەرکەوتن بەر مادە هەستیاریەکان ئەگەری هەیە ببێتە یێکێک لە هۆکارەکانی توشبون و پەلەپیتکەی نەخۆشی بەرهەنگ.

هەندێک لە هۆکەرەکانی تر لە خوارەوە ئاماژە پێ کراون.  

دووگیانی  

بە پێی توێژینەوەیەک دەرکەوت کە جگەرە کێشان لە کاتی دوو گیانی، کۆڕپەڵەکەی ناو  زگی لە مەترسی دابێت کە تووشی ئەم نەخۆشیە ببێت.  

لە هەندێک لە ئافرەتەکان نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە سەر هەڵدەدا لە کاتی دوو گیانی.  

قەڵەوی

بە پێی وتارێکی ساڵی ٢٠١٤، ئەم نەخۆشیە بە ئاستێکی بڵند لە کەسانی قەڵەودا هەیە. نووسەرەکانی ئەم وتارە تێبینی ئەوەیان کرد کە لە یێکێک لە لێکۆڵینەوەکانیان، ئەو مناڵانەی کە قەڵەو بوون بەڵام دواتر کێشیان هێناوەتەوە خوارەوە بۆیان دەرکەوت کە نیشانەکانیشیان بەرەو چاکبوون و نەمان دەچوو.  

ئەوەش دەبێتە بەلگەیەک کە هەردووک حاڵەت پەیوەندیان بە یەکدا هەیە.  

هەستەوەری (حەساسیەت)

هەستەوەری پەیدا دەبێت کاتێک لەشی کەسێک هەستیار دەبێت بەرامبەر ماددەکی دیاریکراو. کاتێک لەشت هەستیاری پەیدا دەکات ئەوە کاردانەوەی لەشت زیاتر دەبێت بۆ ئەم ماددە هەستیاریەی کە لەشت دیاری کردوە.  

مەرج نییە هەموو ئەوانەی نەخۆشی بەرهەنگیشیان هەبێت هەروەها کاردانەوەی هەستەوەریان هەبێت، بەڵام زۆربەی جار پەیوەندیان بە یەکدا هەیە. ئەو کەسانەی کە نەخۆشیەکانی هەستیاریان  هەیە، کەوتنەبەر ماددە هەستیاریاریەکان ئەگەری هەیە نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە پەیدا بکات.  

لە یێکێک لە لێکۆڵینەوەکانی ساڵی ٢٠١٣ پێشنیاری کرد کە ٦٠-٨٠٪ مناڵان و گەنجان کە ئەم نەخۆشیەیان هەیە بەلای کەمی هەستیارن بەرامبەر یەکێک لە ماددەی هەستەوەریەکان.

کێشانی جگەرەی تووتن

بە پێی کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ سییەکان، جگەرە کێشان دەبێتە هۆی په‌له‌پیتكه‌ی نیشانەکانی نەخۆشی بەرهەنگ.  

نەخۆشی بەرهەنگ، بە بێ ئەوەی جگەرە بکێشیت، ئازار بە سییەکانت دەگەینێت. ئەم دۆخەش ئەگەری هەیە ببێتە هۆی چەندین حاڵەتی دیکەی سییەکان کە پەیوەندە بە تووتن.   

هۆکاری ژینگەیی

پیس بوونی هەوا لە ژوورەوە و دەرەوە دەتوانێت کاریگەری هەبێت لەسەر تەشەنەکردن و پەلەپیتکەکانی ئەم نەخۆشیە.  

هەندێک لە پەلەپیتکەکانی ئەم نەخۆشیە لە  ژوورەوەی ماڵەوە بریتین لە:  

  • کەڕوو  
  • تۆز  
  • تووک و پرچی ئاژەڵ
  • بۆنی بۆیە و ماددە پاک کەرەواکانی ماڵەوە
  • سیسرک  
  • پەڕامووچ

هەندێک لە ماددە هەستیارەکەنی دەرەوەی ماڵەوە بریتین لە:  

  • هەڵالە
  • هەوای پیس لە ئەنجامی جەنجەڵەی شەقامەکان
  • چینی ئۆزۆن

دڵە راوکێ  

دڵەراوکێ و چەندین هەست و سۆزی دیکە دەتوانێت نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە زیاد بکەن. شادی و کامەرانی، توڕەیی، ورووژاندن، پێکەنین، گریان، و چەندین هەست و سۆزی دیکە هەیە کە کاردانەوەی پەلەپیتکەکانی ئەم نەخۆشیەیە.  

زانایان بەڵگەی ئەوەیان دیتیتەوە کە ئەو نەخۆشیە زیاتر لە ئەو کەسانە سەرهەڵدەدات کە تەندرووتی دەروونیان باش نیە وەک دڵ تەنگی یاخود خەمۆکی.  

هەندێک لە زانایانی تریش پێشنیاریان کردوە کە  دڵەڕاوکێی درێژخایەن گۆڕانکاری لە جێنیتیکس دەکات و ئەنجەمەکەشی نەخۆشی بەرهەنگی درێژخایەنە.  

هۆکارەکانی بۆ ماوەیی لە نەخۆشی بەرهەنگ  

هەندێک لە بەڵگەکان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە ئەم نەخۆشیە بۆ ماوەییە.  

لەم دواییەدا زانایان بۆیان دەرکەوت کە هەندێک گۆڕانکاری لە بۆ ماوەییەکان رولێکی گرنگیان هەیە لە تەشەنەسەندنی ئەم نەخۆشیە.  

لە هەندێک حاڵاتدا گۆرانی بۆ ماوەیی بەرپرسن لەم تەشنەکردنە. ئەمەش ڕودەدات کاتێک هۆکارە ژینگەیەکان دەبنە هۆی گۆڕانی جینەکە.

هۆکارەکانی هۆرمۆنی لە نەخۆشی بەرهەنگ  

نزیکەی ٥.٥٪ پیاوان و ٩.٧٪ ئافرەتان ئەم نەخۆشیەیان هەیە. سەرەرای ئەوەش، لەوانەیە نیشانەکان بگۆرێن بە گوێرەی قۆنەغەکانی زاوزێی ئافرەت و سووڕی مانگانەی. بۆ نموونە، لە ساڵانی زاوزێدا نیشانەکان بەرەو خراپبون دەچن لە ڕۆژانی تری مانگ، پزیشکانیش ناو لەمە دەنێن بەرهەنگی کاتی سووڕی مانگانە.  

لە کاتی تەمەنی بێ ئومێدی، نیشەنەکانی بەرهەنگ بەرەو باشتربون دەچن. هاندێک زانایان باوەڕیان وایە کە چاڵاکی هۆڕمۆنی کاریگەری هەیە لەسەر باری لەش. ئەم کەسانەی کە ئەم نەخۆشیەیان بە بەردەوامی نیە، نیشانەکانیان تەنها لە هەندێک کاتدا دەردەکەون.

ده‌ستنیشان كردن

پزیشکان پرسیارت دەربارەی نیشانەکان و مێژووی پزیشکی خانەوادەت و مێژووی پزیشکی تایبەتی خۆت لێ ده‌كه‌ن. هەروەها پزیشکان پشکنینی جەستەییت بۆ دەکەن و هەندێک پشکنینی دیکەت بۆ ئەنجام دەدەن.  

کاتێک پزیشکان ئەم نەخۆشیە دەستنیشان دەکه‌ن، لە هەمان کاتدا ئاماژە بەوە دەکەن ئەگەر ئەم نەخۆشیەت بە سووکی یان مامناوەندی یان بە توندی گرتیە و هەروەها هەوڵ دەدەن جۆرەکەی دەستنیشان بکەن.

ئەم کەسانەی تووشی نەخۆشی بەرهەنگ دەبن چاودێری نیشانەکان و پەلەپیتکەکانی ئەم نەخۆشیە دەكه‌ن وەکو یارمەتیەک بۆ پزیشکەکە تاکو بە راستی نەخۆشیەکەی دیاری بکات و ئەمەش زانیاری لەسەر ماددە هەستیارەکان لە شوێنی کار دەگرێتەوە.

پشكنین و چاره‌سه‌ر

ئەم بڕگەیەی خوارەوە هەندێک لە پشکنین و تاقیکردنەوەکان کە  ئەنجام دەدرێن بۆ دەستنیشان کردنی نەخۆشی بەرهەنگ:  

پشکنینی جەستەیی

پزیشکان زیاتر بایەخ بە کۆئەندامی هەناسەی سەروو و سینگ و پیست دەدەن. پزیشکان گوێ لە نیشەنەکانی خیزەخیز دەگرن کە نیشانەی ئەوەیە بۆڕیەکانی هەناسەت گیراوە و تووشی نەخۆشی بەرهەنگ بوویت.  

هەروەها لە هەمان کاتدا هەندێک پشکنینی تری بۆ دەکەن وەک:  

  • ئاو هاتنە خوارەوە لە لووت
  • ئەستووربونی ڕێڕەوی لووتی
  • هەر جۆرە گەشە کردنێک لە ناوەوەی لووت  

هەروەها سەیری پێستت دەکەن بۆ نیشانەکانی نەخۆشی ئیکزیمە یان هایڤس.

پزیشکان پشکنینێک دەکەن بۆ سییەکانت تاکو بزانن تا چ ڕادەیێک سییەکانت بە باشی ئیشدەکات.  

پشکنینی هەناسە پێوان نموونەیێکی ئەم جۆرە پشکنینەیە. دەبێت ئەم کەسە هەناسەیەکی قووڵ هەڵمژی و بداتەوە لە ناو لوولەیێک، ئەم لوولەیە به‌ستراوه‌ بە ئامێرێک بە ناوی سپایرۆمیتەر و بەم جۆرە ئامێرە بۆیان دەردەچێت تا چەند توانای ئه‌وه‌ت هه‌یه‌ هه‌ناسه‌ی هەڵبمژی و بده‌یته‌وه‌ و بە چ خێرایێکدا.

پاشان، پزیشکان ئەم ئەنجامانە بەروارد دەکەن لەگەڵ کەسێکیتری تەمەنی نەخۆشەکە کە نەخۆشی بەرهەنگی نییە.  

بۆ دووپات کردنی دەستنیشانکردنی ئەم نەخۆشیە، جۆرە دەرمانێک بۆ کردەنەوەی بۆڕیەکانی هه‌وا دەدەن بە نەخۆشەکە و پشكنینه‌كه‌ی دیسان بۆ دەکەن. ئەگەر ئەنجامەکان باشتر بن، ئەو کاتە ئەگەری زیاترە کە نەخۆشەکە نەخۆشی به‌رهەنگی هەیە.

بەڵام ئەم جۆرە پكنینه‌ بۆ منداڵان زۆر گونجاو نییە بۆیە پزیشکان لە جیاتی ئەم پشكنینه‌ دەرمانی تاینەت بە نەخۆشی بەرهەنگ بۆی دەنووسێت بۆ ماوەی ٤-٦ حەفتە و چاودێری گۆرانکاریەکانی نیشانەکان دەکەن.

جۆرەکانیتری پشکنین بۆ دەستنیشان کردنی ئەم نەخۆشیە:

پشكنینی وەرزشی

ئەم جۆرە پشكنینه‌ بۆ پزیشکەکە دەردەخات کە ئه‌گه‌ر هەوای سەرد یان وەرزش کار لە هەناسەدانی ئەم نەخۆشە دەکات یان نا.  

پشكنینی کونکردنی پیست

پزیشکان ئەم جۆرە پشكنینه‌ دەکه‌ن بۆ دیاری کردنی هەستەوەری یان حەساسیەکی دیاریکراو.  

پشكنینیتر بۆ چەند حاڵەتێکی تر

پشكنینی بەڵغەم  

ئیکس رەی (تیشك)

پشكنینیتر کە یارمەتی دەستنیشان کردنی هەو کردنی سییەکان و هەو کردنه گیرفانە هەواییەکان دەدات.

پوخته‌

نەخۆشی بەرهەنگ نەخۆشیێکی درێژخایەنە کە وا لە سییەکانت دەکات هەو بکات و بپەنمێت.  

هەموو جۆرە تەمەنێکیش تووشی ئەم نەخۆشیە دەبن و نیشانەکانی بە سووکی یان مامناوەندی یان بە تووندی دەبێت.  

لە زۆربەی حاڵەتەکاندا چارەسەرکردن بەردەستە و دەتوانێت سەرەڕای ئەوەی ئەم کەسە نەخۆشی بەرهەنگی هەیە بتوانێت کە ژیانێکی تەندروست و چاڵاک بژیت.

سەرچاوە

https://www.medicalnewstoday.com/articles/323523#diagnosis