بەکارھێنەر:Lala A. Hussein

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی تایبه‌ت به‌شی نه‌خۆشییاكانی ئافره‌تان و منداڵبوون[دەستکاری]

نەخۆشخانەی زانکۆی تایبەت یەکێکە لە نەخۆشخانە تایبەتییه‌کانی شاری هەولێر کە لە بەرواری ٢٠١٧/١٢/٢ دەستی کرد بە پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ هاوڵاتیان و لەم نەخۆشخانەیەدا داتا و زانیاریارییەکانی تایبەت بە نەخۆش له‌ رێگای سیستەمی کۆمپیوتەری دۆکیومێنت دەکرێت و دەگوازرێتەوە بۆ بەشەکانی تری نەخۆشخانەکە. بەشی نەخۆشییەکانی ئافرەتان و منداڵبوون یەکێکە لە بەشە سەرەکییەکانی نەخۆشخانەی زانکۆی تایبه‌ت کە تییایدا چارەسەری پێویست ئەنجام دەدرێت بۆ نەخۆشییەکانی ئافرەتان و دووگیانی و ئەم بەشە دەکەوێتە نهۆمی سێیەم ناخۆشخانه‌كه‌ و ٢٤ کاتژمێر کراوەیە بۆ پێشكه‌شكردنی خزمەتگوزاری هاوڵاتیان لە لایه‌ن کارمەندە لێهاتوو و بە توانایه‌کان. لەم بەشەدا، ڕۆژانە ١٠ - ١٥ نەخۆش نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت و نزیکەی ١٠ نەخۆش سەردانی ئه‌م به‌شه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ دەکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەری گونجاو بۆ نەخۆشییەکانی ئافرەتان و دووگیانی.  

کارمەندانی بەشی نەخۆشییەکانی ئافرەتان و منداڵبوون[دەستکاری]

١- پەرستیاری  [دەستکاری]

پەرستیارەکان رۆلێکی گرنگیان هه‌یه‌ و ڕۆژانە بە سێ شەفتی جیاواز کار دەکەن:  

  • شەفتی بەیانیان کە ٦ کاتژمێرە لە کاتژمێر ٨:٠٠ بەیانیەوە تاکو ٢:٠٠ نیوەڕۆ    
  • شەڤتی ئێواران کە ٦ کاتژمێرە لە کاتژمێر ٢:٠٠ نیوەڕۆ تاکو ٨:٠٠ شەو  
  • شەفتی شەوان کە ١٢ کاتژمێرە لە ٨:٠٠ شەو تاکو ٨:٠٠ بەیانی

کارەکانیان بریتیە لە:  

  • پەرستیاری قاوش کە چاودێری نەخۆشەکان ده‌كات له‌پێش و له‌دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری.  
  • پەرستیاری بەشی منداڵبوون کە بە بەردەوامی لەم بەشەدا دەمێنێتەوە بۆ چاودێری نەخۆشەکە لە کاتی منداڵبوونی سرووشتی کە بە هەمان شێوە بە سێ شه‌فت ئێشكگیری ده‌گرن.
٢- پزیشکی خولاو[دەستکاری]

ئەم پزیشکانە دەبێت بە بەردەوامی لەم بەشە بمێننەوە و جاودێری نەخۆشەکان بکەن.  

٣- پزیشکی نیشتە جێی دێرین[دەستکاری]

ئەم پزیشکانە گرنگترین ڕۆلیان هەیە لەم بەشە لەبەر ئەوەی ئەگەری هەیە کە هەر یەک لە نەخۆشەکان لە نەکاو تووشی خوێن بەربوون ببێت و ژیانی نەخۆشەکە بخاتە مەترسییه‌وه‌، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش پێویستە بە بەردەوامی لەم بەشەدا بمێننەوە لەبەر ئەوەی توانای ئەوەیان هەیە چارەرسەرێکی گونجاو بۆ نەخۆشه‌كه‌ بکەن تا پزیشکی پسپۆر دەگاتە نەخۆشخانە.  

٤- پزیشکی پسپۆر[دەستکاری]

ئەم پزیشکانە پێویست ناكات به‌ به‌رده‌وامی له‌ ناخۆشخانه‌ بمێننه‌وه‌ و ته‌نها لە کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری یان منداڵبوونی سرووشتی یاخود لەبارچوونی کۆرپەلە یان روودانی حاڵەتێکی نەخوازراودا پەیوەندیان پێوە دەکرێت و سەرپەرشتی پزیشکی نیشتەجێی دێرین دەکات.

٥- پۆرتەر[دەستکاری]

ئەم کارمەندانە ئەرکی سەرەکیان گواستنەوەی نەخۆشە لە بەشێکه‌وه‌ بۆ بەشێکی تر.

ژووره‌كانی بەشی نەخۆشییەکانی ئافرەتان و منداڵبوون[دەستکاری]

١- هۆڵی منداڵبوونی سروشتی[دەستکاری]

هەموو حاڵەتە نەخوازراوەکانی تایبەت بە خانمانی دووگیان و نەخۆشیەکانی ئافرەتان ڕه‌وانی ئەم هۆڵە ده‌كرێت و لەم هۆڵه‌دا مامانی شارەزا لەگەڵ پزیشکی نیشتە جێی دێرین بە بەردەوامی لە ئامادە باشیدان بۆ ئەوەی ئەرکەکانی خۆیان جێ بە جێ بکەن.

دوو هۆڵی منداڵبوونی سروشتی هەیه‌ لەم بەشە و لە هەر ژوورێکدا ئەم ئامێر و پێداویستیانەی تێدا هه‌یە:

  • دایەنگەی منداڵ: کە منداڵە تازە لەدایکبوەکەی لەناو دادەنرێت و بووژاندنەوەی بۆ دەکرێت لە لایه‌ن پزیشکی پسپۆری منداڵان.  
  • قەرەوێلەی دایک: ئەم قەرەوێلەیە بە جۆرێک دروست کراوە کە بتوانرێت بەرز و نزم بکرێت بە پێی پێویستی نەخۆش و پزیشکه‌كه‌ و هەروەها دەتوانرێت پێیەکانی نەخۆشه‌كه‌ لەسەر دابنرێت بەو جۆرەی کە حاڵەتی نەخۆشەکە دەخوازێت.  
  • ئۆکسجین: شێوازی گواستنەوەی ئۆکسجین بە بەکار هێنانی بۆڕی لووت یان ماسک کە یارمەتیدەرە بۆ دابینکردنی رێژەی ئۆکسجین بۆ ناو سییەکان لەوێشەوە بۆ ناو خوێنی نەخۆشەکە کاتێک دوچاری حاڵەتێک دەبێت کە نەتوانی ئۆکسجینی تەواو وەربگرێت و ژیانی لە مەترسی بپارێزێت.  
  • ئامێری نەخشەکێشانی منداڵدان (CTG): ئەم ئامێرە ئەرکی تۆمار کردنی چاڵاکی کارەبایی منداڵدان لە ئەستۆ دەگرێت لەگەڵ ترپەی لێدانی دڵی کۆرپەلە و بە ئەمەش ئاگادارمان دەکاتەوە لە هەبوونی هەر مەترسیەک لەسەر کۆرپەلە و دایکەکە.  
  • دۆلاب: کەل و پەلی پزیشکی و چارەسەریەکانی وەک کانیولا، پلاستەر، لۆکە، گۆز، سۆندەی میز، کیسەی میز،سێتی نەشتەرگەری، پاککەرە و چەندان پێداویسی تر دەگرێتە خۆ.  
٢- ژووری چاودێری دوای لە دایکبوون[دەستکاری]

ئه‌م ژوورانه‌ ژمارەیان دوو ژوورە و نەخۆش، دوای لە دایکبوونی سروشتی، دەبردرێتە ئەم ژوورە و چاودێری دایک و کۆرپەکەی لێ دەکرێت بۆ چەند کاتژمێرێک دوای منداڵبوون لە لایەن پزیشک و پەرستیاردا.

ئەم چاودێریەش بریتیە لە:

  • چاودێری کردنی خوێن بەربون
  • پەستانی خوێن
  • لێدانی ترپەی دڵ
  • ، پێوانی پلەی گەرمی لەش
  • کرژبوونی ماسوولکەکانی هێلکدان
  • گەڕانەوە بۆ باری ئاسایی خۆی
  • چاودێری کردنی شیردانی سروشتی لە لایەن دایکەکە بۆ کۆرپەکەی
  • پشکنینی خوێن، هەر یەک لە دایک و منداڵ ئەگەر خوێنەکانیان نەگونجاو بێت دەبێت دەرزی تایبەت لە دایکەکە بدرێت.
٣- ژووری چاودێری دوای نەشتەرگەری[دەستکاری]

ئەم ژوورانە ژمارەیان ١٦ ژوورە و بۆ چاودێری نەخۆش لە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری بە شێوەیەکی گونجاو بە کار دێن، کەل و پەل و پێداویسیەکانی هه‌ر ژوورێك له‌م ژوورانە بریتیه‌ لە:

  • مۆنیتەری فریا گوزاری پزیشکی : لە هەر ١٦ ژووردا هه‌یه‌ بۆ چاودێری کردنی ترپەی دڵی نەخۆش، پەستانی خوێن، رێژەی ئۆکسجین لە خوێن، شیکاری دڵی نەخۆش و ئەم زانیاریانە هەمووی لە سەر شاشەی چاودێری (مۆنیتەر) دەردەکەوێت.  
٤- ژووری راوێژکاری پزیشکی[دەستکاری]

لەم ژوورەدا، پزیشکی ئێشکگر بە بەردەوامی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر پشکنین دەکات بۆ ئەو ئافرەته‌ نەخۆش و دووگیانانەی کە سەردانی نەخۆشخانە دەکەن و چارەسەری پێویستیان بۆ دابین دەکات.  

٥- شوێنی پەرستیارە ئێشکگرەکان[دەستکاری]

دوو شوێنی تایبەت بە پەرستیارە ئێشکگرەکان هەیە لەو نهۆمە دا، کە تیایدا چاودێری نەخۆشەکان دەکەن و له‌ رێگه‌ی سیستەمی کۆمپیوتەری داتا و زانیاریەکانی نەخۆش دەخرێتە بەر چاوی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی.

ئامێره‌كانی بەشی نەخۆشییەکانی ئافرەتان و منداڵبوون[دەستکاری]

  • ئامێری شۆکی کارەبایی (D.C): ئەم ئامێرە بۆ ئەو کەسانە بەکاردێت کە ناڕێکییان لە لێدانی دڵ هەیە یاخود دڵیان لە لێدان دەوەستێت، بەم ئامێرە لە ڕێگەی ناردنی تەزووی کارەبا لێدەنی دڵ دەگەڕێتەوە باری ئاسایی و ژیانی نەخۆشەکە ڕزگار دەکات.  
  • ئامێری هێڵکاری دڵ (ECG): ئەم ئەمێرە ئەرکی تۆمار کردنی چالاکی کارەبایی دڵ لە ئەستۆ دەگرێت و بۆ هەر نەخۆشێک پێش چوونە ژووری نەشتەرگەری، ئەم هێڵکاریە ئەنجام دەدرێت و هەندێک جار دوای نەشتەرگەریش لەکاتی دەرکەوتنی هەندێک لە ماکەکان ئەنجام دەدرێت.  
  • ئەمبوو باگ: ئەم ئامێرە بۆ هەناسەدانی دەستکرد بەکار دێت به‌ شێوەیەکی کاتی.
  • ئامێری پێوانی ئۆکسجین: ئەم ئامێرە رێژەی ئۆکسجین لە خوێندا دیاری دەکات.  
  • ئامێری پێوانی دڵی کۆرپەلە: ئەم ئامێرە ئامێرێکی بچووکە و بە ئاسانی دەتوانرێت بگوازرێتەوە لە شوێنێکه‌وه‌ بۆ شوێنێکی تر و بەکار دێت بۆ بیستنی لێدانی ترپەی دڵی کۆرپەلە و هەموو نەخۆشێک، پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری منداڵبوون، دەبێت بەم ئامێرە پشکنینی بۆ بکرێت لە لایەن پزیشکی نیشتە جێی خولاو. ئەگەر گوێبیستی دەنگی لێدانی دڵی کۆرپەلە بوو پاشان نەشتەرگەریەکەی بۆ ئەنجام دەدرێت.  

جۆرەکانی نەشتەرگەری بەشی نەخۆشییەکانی ئافرەتان و منداڵبوون[دەستکاری]

  • نەشتەرگەری منداڵبوون
  • نەشتەرگەری لابردنی منداڵدان
  • نەشتەرگەری لابردنی گرێی منداڵدان  
  • نەشتەرگەری لابردنی کیسی هێلکدان  
  • نەشتەرگەری بەرزکردنەوەی میزڵدان و جوانکاری زێی ئافرەتان  
  • نەشتەرگەری بەستنی ملی منداڵدان  
  • نەشتەرگەری کورتاج  

ناونیشان[دەستکاری]

هەولێر: شەقامی زانکۆ، چوار ڕێیانی شارەوانی- بەرامبەر قوتابخانەی محمد ماجیدی.

سه‌رچاوه‌[دەستکاری]

زانیاری وه‌رگیراو له‌ لایه‌ن سەرۆكی به‌شی نەخۆشییەکانی ئافرەتان و منداڵبوون له‌ نه‌خۆشخانە‌ی زانكۆی تایبه‌ت، د.ساز سالح.