بەکارھێنەر:Kosar.belgium
(سبه‌ی): هه‌مو خانه‌كانی له‌ش له سه‌ره‌وه تا سه‌ری په‌نجه‌كانمان پێویستی به ئاوه بۆ به‌رده‌وامبونی ژیان، له‌شی مرۆڤ نزیكه‌ی 2/3ی پێكهاته‌كه‌ی ئاوه، ئۆرگانێكی وه‌ك مێشك ئاو %90 پێكده‌هێنێت، بۆیه ئه‌گه‌ر ئاوی پێویست نه‌گاته مێشك و ئه‌ندامه‌كانی تر، ئه‌وا له‌ش ناتوانێت كاره‌كانی خۆی به‌باشی به‌ڕێوه به‌رێت، ئه‌گه‌ر هاوسه‌نگی رێژه‌ی ئاو له‌له‌شدا رانه‌گیرێت ئه‌وا زیان و ئازار به‌له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت. كاتێك مرۆڤ ماسولكه‌كانی له‌شی به‌كار ده‌هێنێت، بڕێكی زۆر ئاو به‌كار ده‌هێنێت و ونی ده‌كات، ته‌نها له جوڵه‌ی ئاسایی رۆژانه‌ی ماسولكه‌كاندا دو كوپ ئاو به‌كار ده‌هێنێت، كرداری هه‌ناسه‌دانی ئاسایی مرۆڤ رۆژانه نزیكه‌ی 3-4 كوپ ئاو له‌له‌ش ده‌كاته ده‌ره‌وه، سه‌ر باری ئه‌وه كه رێژه‌یه‌كی زۆری ئاو به چونه ته‌والێت و عه‌ره‌قكردنه‌وه ده‌كرێته ده‌ره‌وه. ئاو له له‌شدا رۆڵی بنه‌ره‌تی ده‌بینێت و كه به كورتی له چه‌ند خاڵێكدا كۆیده‌كه‌ینه‌وه: • گواستنه‌وه‌ی خواردن و ئۆكسجین بۆ خانه‌كانی له‌ش. • شێداركردنی هه‌وا له سیه‌كاندا بۆ راگرتنی سه‌لامه‌تی سیه‌كان. • یارمه‌تیدانی زینده‌چالاكیه‌كانی له‌ش. • رێكخستنی گه‌رمی له‌ش. • پاكردنه‌وه‌ی له‌ش له مادده زیانبه‌خشه‌كان • پێدانی زیندویه‌تی به سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی له‌ش و شێداركردنیان. خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌رێژه‌ی پێویست كۆمه‌ڵێك سودی زۆری هه‌یه كه گرنگه هه‌مومان بزانین تا به‌رده‌وام رێژه‌ی ئاوی پێویست بخۆینه‌وه: • خواردنه‌وه‌ی ئاو ده‌بێته هۆی دابه‌زاندنی كێش، چونكه یارمه‌تی شۆردنه‌وه‌ی له‌ش ده‌دات له پاشماوه‌ی هه‌رسكردنی چه‌وری، ئاو هیچ وزه‌یه‌كی تێدانیه كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌كارهێنانی چه‌وری له‌ش، خواردنه‌وه‌ی ئاو برسێتی كه‌م ده‌كاته‌وه‌و ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاره‌زوی خواردن. • زۆربه‌ی كات ژانه‌سه‌ر به‌هۆی كه‌می رێژه‌ی ئاوه‌وه‌یه له‌له‌شدا، بۆیه خواردنه‌وه‌ی ئاو هۆیه‌كه بۆ چاره‌سه‌ری ژانه‌سه‌ر به شێوه‌یه‌كی سروشتی، گرنگه پێش ئه‌وه‌ی بیر له به‌كارهێنانی ده‌رمانی ئازارشكێن بكه‌ینه‌وه، ئاو بخۆینه‌وه. • ئاو ده‌بێته هۆی شێداری پێست به‌م هۆیه‌ش پێكهاته لاستیكیه‌كه‌ی پێست ده‌پارێزێت و رێگری ده‌كات له چرچبون و وشكبونه‌وه. • چالاكی ده‌به‌خشێته له‌ش به‌هۆی چالاكردنی مێشك و یارمه‌تیدانی ماسولكه‌كان. • ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌رزش ده‌كه‌ن پێویسته رێژه‌ی پێویست ئاو بخۆنه‌وه به شێوه‌یه‌كی هێمنانه تا یارمه‌تی ماسولكه‌كان بدات و كرژبون و ره‌قبونی ماسولكه كه‌مبكاته‌وه به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی خۆراك و ئوكسجین بۆ ماسولكه‌كان و رزگاركردنی ماسولكه‌كان له پاشه‌ڕۆ خۆراكیه‌كان. • خواردنه‌وه‌ی ئاو جگه له‌كاتی خواردن، یارمه‌تیده‌ره له كرداری هه‌رس و دوركه‌وتنه‌وه له قه‌بزی و زیادكردنی جوڵه‌ی ریخۆڵه‌كان، به پێچه‌وانه‌وه زۆر ئاو خواردنه‌وه له‌كاتی نان خواردندا ده‌بێته هۆی رێگری له كرداری هه‌رس به‌هۆی دابه‌زاندنی ترشێتی گه‌ده و هه‌ڵاوسانی. خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌رێژه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ریه‌ك، ده‌بێته هۆی ژه‌هراویبون به ئاو (water intoxication)، به تایبه‌تی له مناڵی ساوادا كه رێژه‌یه‌كی زۆر ئاو له‌گه‌ڵ شیر وه‌رده‌گرێت (كاتێك كه شیری زۆر رونی پێده‌درێت) یا له‌كاتی كه‌ش و هه‌وای گه‌رم خواردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر یه‌كی ئاو، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی هه‌ڵئاوسانی خانه‌كانی له‌ش و كهمبونهوهوی خه‌ستی خوێن و به‌رزبونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن به‌هۆی زیادبونی قه‌باره‌ی خوێنه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی به‌رێژه‌یه‌كی گونجاو و به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست ئاو بخۆینه‌وه پێویسته ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بكه‌ین: • یه‌كێك له كاته باشه‌كان بۆ خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌یانیان پێش نانه تاوه‌كو بتوانین ماوه‌ی رۆژه‌كه ئاوی پێویست بخۆینه‌وه، له‌گه‌ڵ شه‌وان پێش نوستن كه ده‌بێته هۆی بونی رێژه‌ی ئاوی پێویست له‌له‌شدا به درێژای شه‌و چونكه زۆربه‌ی كه‌س ئه‌گه‌ر شه‌و تینوشی بێت ئه‌وا به‌خه‌به‌ر نایه‌ت تا ئاو بخواته‌وه.، له‌شی مرۆڤ رۆژانه پێویستی لانی كه‌م به 8 په‌رداخ ئاو هه‌یه، به پشتبه‌ستن به جۆری خۆراك و زۆر و كه‌می جوڵه‌ی له‌ش و گه‌رمی و وشكی كه‌ش و هه‌وا. • تینویه‌تی ته‌نها نیشانه نیه، به‌ڵكو یه‌كێكه له نیشانه‌كانی پێویستی له‌ش به ئاو، به‌ڵام ده‌گونجێ تینوشمان نه‌بێت و له‌شمان پێویستی به ئاو بێت، وه‌ك ئه‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه:
- ره‌نگی میز، ره‌نگی ئاسایی میز، ئاوی یان زه‌ردی كاڵه، به‌ڵام ره‌نگه‌كانی وه‌ك زه‌ردی تۆخ، پرته‌قاڵی، یان قاوه‌یی نیشانه‌ی كه‌می ئاوه له‌له‌شدا، جگه له هه‌ندێ حاڵه‌تی نه‌خۆشی.
- وشكبونه‌وه‌ی پێست له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا به‌هۆی كه‌می ئاوه‌وه‌یه.
- توڕه‌بون و بێهێزی، زۆركه‌س بڕوای وایه كه توڕه‌بون یا بێهێزی به‌هۆی (خواردن)ه‌وه‌یه، به‌ڵام كه‌می ئاو له‌له‌شدا هۆكاری سه‌ره‌كیه، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ستتكرد توڕه و بێتاقه‌تی ئه‌وا په‌رداخێك ئاوی فێنك بخۆره‌وه.
• له كاتی ئاو هه‌وای گه‌رم یان ئهرهقكردنهوهی زۆر باشتروایه له‌بری خواردنه‌وه‌ی ئاوی زۆر، شه‌ربه‌ت بخورێته‌وه تاوه‌كو رێژه‌ی ئیلیكترۆلایت له له‌شدا كه‌م نه‌بێته‌وه و توشی زیانی لاوه‌كی نه‌بین.