بەکارھێنەر:Khanda abdulaziz/شلەی خێراکەری مووشەک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شلەی خێراکەری مووشەک (LRB) شلەی سوتەمەنی لەگەڵ (oxidiser) بەکاردێنێ بۆ پاڵنانی یاخود بەڕێکردنی شلەی مووشەکی دوانە وەکو خێراکەرێک لەکاتی نیشتنەوە یان لێکردنەوە،یان زیادکردنی ئەو بارەی کە دەتوانێ ھەڵیبگری لکێندراوە بە تەنیشتێکی مووشەکەکەوە بە پێچەوانەی مووشەکی ڕەقی دەتوانرێت نوقمبکرێت یان لە چوستیەکەی کەمبکرێتەوە لەھەر حاڵتێکی نەخوازراو بۆ بەدەست خستنی ھەلێکی زیاتر بۆ دەربازبوونی فرۆکەوانە ئاسمانییەکان.

مێـژوو[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٢٦ زانای ئەمریکی (Robert Goddard) ھەڵسا بە دروستکردنی مووشەک بە سەرکەوتوییی تاقیکردەوە بە بەکارھێنانی شلەی سوتەمەنی لە شاری (Auburn,Massachusetts).

ھەڵدانی بارھەڵگری (Areane-٤٤LP) دوو دانە مووشەکی ڕەقی خێراکەری بچووک ، دوو دانە شلەی مووشەکی خێراکەری گەورەتر بەبێ بوونی ھیچ پاشەڕۆیەکی دوکەڵی دیار



بۆ سەردەمی جەنگی سارد مووشەکی( R-٧ semyorka) کە پاش ماوەیەک دەھێندرا بۆ مووشەکی Soyuz ئەو بیرۆکەیە ھەڵبژێردرا چونکە ڕێگەی دەدا ھەڵکردن و پشکنینی ھەموو مووشەکەکان لەسەر گۆڕەپانی ھەڵدان

لە ساڵانی ١٩٨٠کان مووشەکی) Energia (سۆڤیەتی چوار دانەی پڕکراو لە شلەی سوتەمەنی Zenit) (ی خێراکەری بەکارھێنا بۆ ھەڵدانی) Buran (وە مووشەکی ئاسمانی ئەزموونی ( Polyus ) لە دوو ھەڵدانی جیاوازدا

دوو جۆر لە مووشەکی ئاسمانی ژاپۆنی (H-IIA) یەک یان دوو دانەیان (LRB) کانیان بەکارھێنا بۆ بەدەست خستنی باری زیاتر بۆ ھەڵگرتنی سەتەلایتێکی باشتر بۆ سووڕی پەیوەندی لەگەڵ زەوی بەڵام دواتر لە لایەن (H-IIB) گۆردرا

ھەڵدانی مووشەکی ئاسمانی (Ariane ٤) دەیتوانی دوو یان چوار دانە لە (LRB)ەکان بەکاربێنێ لە جۆری ٤٢L ، ٤٤L لەگەڵ ٤٤LP وەکو نمونەیەک بۆ زیاد کردنی ئەو خێراییەی کە لە توانایدا ھەبوو وە جۆری سەرەکی ( Areane ٤٠) بەبێ خێراکەرەکان دەیتوانی ( ٢,١٧٥کگم ) ھەڵبگرێ بۆ سووڕی گواستراوەی سەتەلایت لەکاتێکدا جۆری ٤٤L دەیتوانی( ٤,٧٩٠کگم ) ھەڵبگرێ بۆ ھەمان سووڕی گواستراوەی سەتەلایت بەڵام بە زیادکردنی چوار دانە لە شلەی خێراکەر

لە بەرنامەی پێشکەوتنی گەشتکردن بەرەو ئاسمان زۆر جۆری (LRB) داھێندران وە پاش کارەساتی (Challenger) گەشتەکان بەردەوامیان ھەبوو ھەتا کاتی خانەنشینکردنی مووشەکی ڕەقی خێراکەر

پاش ئەوەی کە خانەنشین کرا ھەردوو کۆمپانیای (Pratt & Whitney Rocketdyne) و (Dynetics) ھاتنە ناو " پێشبرکێی خێراکەری پێشکەوتو"ی NASA بۆ قۆناغێکی تری مووشەکی پلەداری ھەڵسەنگێندراو لەلایەن مرۆڤەوە ، سیستەمی ھەڵدانە بۆشایی ئاسمانی ناسراو بە (SLS) بە دیزاینی خێراکەرەوە ناسرابوو بە (Pyrios) کە دوو جۆری پێشکەوتوتری بەکاردەھێنا لە (F-١B) بزوێنەرە خێراکەرەکە لە بزوێنەری (Rocketdyne F-١) بەدەستخرابو، (LOX/RP-١) ئەو بزوێنەرەبو کە لە یەکەم قۆناغی بارھەڵگر(Saturn V) بەکار ھاتبوو بۆ بەھێزکردنی لە بەرنامەی (Apollo) لە ساڵی ٢٠١٢،وە پێشنیازکرابو ئەگەر ھاتو بزوێنەری دوانەی خێراکەری (Pyrios) ھەڵبژێردرا بۆ (SLS Block ٢)،ئەوا بارەکەی دەتوانرا (١٥٠metric tons)(t) بێت بۆ سووڕی نزمی زەوی ٢٠ تۆن زیاتر لەو پێویستیەی کە داوا کرابو کە ١٣٠ تۆن بوو بۆ (LEO)و(SLS Block ٢) ، لە ساڵی ٢٠١٣ وا زانیاری درابو کە بەراورد دەکرا بە بزوێنەری(F-١) ،بزوێنەری (F-١B) وە دانرابو کە بەرەوپێشچونی لێھاتویی تێدابێت و تێچونی کاریگەری زیاتربێت و پارچەی بزوێنەری کەمتری تیادا بەکاربآ،ھەریەک لە (F-١B) وا دانراوە کە( ١,٨٠٠,٠٠٠ Ibf ) - (٨ MN) توانای ھەڵدانی ھەبێ لە ئاست رووی دەریا ، وەکو زیادەیەک بۆسەر جۆری سەرەتایی بزوێنەری (F-١) کە تەنیا توانای ھەڵدانی ( ١,٥٥٠,٠٠٠Ibf ) - (٦.٩MN) ھەبوو لە ئاست ڕووی دەریاوە

زۆرێک لە بارھەڵگری چینییەکان ھەڵدان شلەی خێراکەریان بەکار دەھێنا وە ئەوانەش کە کەسێکی چینی پلەی پێدابو بە ناوی (Long March ٢F) کە چوار شلەی خێراکەری مووشەکی بەکاردەھێنا ھەموویان کاریان دەکرد بۆ بزوێنەری خۆکاری (YF-٢٠B) ، وە مووشەکی جیاوازی خانەنشینکراوی (Long March ٢E) ھەمان تەکنیکی چوار شلەی خێراکەری مووشەکی بەکار دەھێنا ، ھاوشێوە لەگەڵ (Long March ٣B) جیاواز لە (Long March ٣C)، چین نیو-خێراکەری ( Cryogenic )ی بەکار ھێنا کە ئەو خێراکەرە کەمترین پلەی گەرمی ھەبوو بۆ ھەردوو نوێترین جۆری (Long March ٥)و(Long March ٧) بارھەڵگرە ھەڵدەرەکان بۆ ساڵ ٢٠١٧.

بەکارھێنانی ئێستا[دەستکاری]

(Delta IV Heavy) سازدەکرێت لە ناوەندی مووشەکی ناوکی ھاوبەش،(CBC) لەگەڵ دوو دانە CBC زیاد وەکو ( LRB ) جودا لە بارھەڵگری مووشەکی ڕەق (GEM-٦٠) بەکاردەھێندرا لەلایەن وەشەنەکانی ( Delta IV ) ناوەڕاست لەکاتی بەرزبووبەوە ھەر سێ ناوکەکە چوستی تەواویان بەکار دەھێنا پاش ٤٤ چرکە ناوکی ناوەڕاست چوستی کەم دەکردەوە بۆ  ٥٥% بۆ پاشەکەوتی سوتەمەنی ھەتا کاتی دابڕانی خێراکەرەکان ،(Angara A٥V) وە    (Falcon Heavy) لەڕوی بینینەوە ھاوتا بوون لەگەڵ (Delta IV Heavy).

( Falcon Heavy ) بە ڕەسەنی دیزاین کرابو بە تایبەتمەندیەک کە توانای پاڵنەری ھاوبەشی ھەبوو،بە پاڵپشتی بزوێنەری ناوکی ناوەڕاست کە لەلایەن ناوکە لاتەنیشتەکانەوە سوتەمەنی و (Oxidiser) پێدەدرا ھەتا کاتی دابڕان،بەکارھێنانی ھەموو بزوێنەرەکان بە چوستی تەواو لەکاتی ھەڵدان،سوتەمەنی کاتی جیاکردنەوە ڕاستەوخۆ لە مووشەکەکانی لایەکان وەردەگیرێت ،وە لەکاتێکی نزیکدا خێراکەری بەتاڵ دەبێتەوە،ڕێگەدان بە دابڕانەکانی پێشتر بۆ کەمکردنەوەی ئەو بارستەی کە تاودرابو،وە ئەوە زۆرترین پاڵنەری بەردەست لە ناوکی ناوەڕاست کەم دەکردەوە پاش دابڕانی خێراکەرەکان. Elon Musk لە ساڵی ٢٠١٦ ئاشکرای کرد کە دابەشکردنی –ھاوبەش جێبەجێ ناکرێ ،لەجیاتی ناوکی ناوەڕاست  چوستی کەم دەکردەوە پاش ماوەیەکی کەم لە بەرزبونەوە بۆ پاشەکەوت کردنی سوتەمەنی،وە بەردەوام دەبوو لە بەکارھێنانی چوستی تەواو پاش جیابونەوەی خێراکەرەکانی لاتەنیشتەکان.