بەکارھێنەر:Khaled Bahjat Haddad

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەڵەی ژێدەرەکان: داخەری ژێدەر </ref> بۆ تاگی <ref> بەردەست نییە</ref>

دەرمان - ئەسپرین


  • ناوی زانستی : Acetylsalicylic acid .
  • ناوی بازرگانی : ®Aspirin .
  • بە كارهێنان :

· دژی مەیینی خوێن . · سەرئێشان . · ئازاری كەم لەكاتی هەوكردنی جومگەكان . · ئازاری ماسولكە . · تای بەرز . · ددان ئێشان .

  • بەكارهێنانی ئەسپرین بەپێی ژەمی دەرمان (جرعة):

1 - ( كەمتر لە 300 مگ لە ڕۆژێكدا , وەك دژە خوێن مەیین بەكاردێ ) . 2 - ( لە نێوان 300 - 2400 مگ لە ڕۆژێكدا , وەك دامركێنەر (مسكن) بەكاردێ ) . 3 - ( لە نێوان 2400 - 4000 مگ لە ڕۆژێكدا , وەك دژە هەوكردن (ضد الالتهابات) بەكاردێ ) .

  • ڕێنمایی بەكارهێنان :

· خواردنەوەی پەرداخێك ئاو لەگەل هەر دانەیەك لەم دەرمانە . · ئەوانەی تەمەنیان لە 12 ساڵ زیاترە دەتوانن 1 یان 2 دانە لەم دەرمانە وەرگرن بۆ هەر چوار كاتژمێر جارێك یاخود دەتوانن 3 دانە لەم دەرمانە وەرگرن بۆماوەی هەر شەش كاتژمێر جارێك , ئاگاداربە نابێت لە ماوەی 24 كاتژمێر 12 دانە لەم دەرمانە زیاتر وەربگیرێت . · ئەوانەی تەمەنیان بچوكترە لە 12 ساڵ دەبێ بەپێی ڕێنمایی پزیشك ئەم دەرمانە وەرگرن .

  • لەم كاتانەدا ئەسپرین بەكارناێت :

· هیمۆفیلیا . · هەستیاری (حساسیة)بەم بەم دەرمانە . · خوێن بەربوونی گەدە و ریخۆلە . · لە هۆش خۆ چوون . · پێش نەشتەرگەری گەورە .

  • كاریگەریە خراپەكانی ئەم دەرمانە (تاثیرات الجانبیة) :
هەركاتێك ئەم دەرمانە یەكێك لە كاردانەوانەی هەبوو لەسەر لەش ئەوا پێویستە راستەوخۆ پەیوەندی بە پزیشك بكەی :

· گرفت لە گەدە و لەوانەیە توشی برینداربوونی گەدەت بكات (قرحة المعدة) , بۆیە پێویستە ئاوێكی زۆر بخورێتەوە لەگەڵی . · دەبێ حەفتەیەك پێش نەشتەرگەری ئەم دەرمانە نەخورێت , چونكە توشی خوێن بەربوون دەكات و كرداری خوێن مەیین كەم دەكاتەوە . Aspirin كاردانەوەی تری هەیە جگە لەمانە لەسەر لەش پێویستە لەكاتی وەرگرتن لە پزیشك بپرسی .

ئەمە دەرمانە :- - ئەم دەرمانە و گشت دەرمانێك بە دوور ڕابگرە لە ژێر دەستی منداڵان. - هەموو دەرمانێك كاریگەری لەسەر تەندرووستیت هەیە. ئەگەر بە پێچەوانەی ڕێنماییەكان بەكاری بهێنیت دەبێتە مایەی مەترسی بۆت. - بەوردی پابەندی ڕێنماییەكان و چۆنیەتی بەكارهێنانی ئەم دەرمانە بە , كە پزیشك و دەرمانساز پێیان ڕاگەیاندووی , پزیشك و دەرمانساز شارەزاییان لەم دەرمانە و لە سوود و زیانەكانی هەیە. - لە خۆتەوە وەرگرتنی ئەم دەرمانە ڕامەگرە و بەبێ پرسی پزیشك لە خۆتەوە ئەم دەرمانە دووبارە مەكەرەوە.

www.KurdRx.org