بەکارھێنەر:Jndiany/خۆڵەپەتانێ
پاشا فەیسەڵی یەکەم
بەعەگالەوە، لە نیمچە دوورگەی عەرەبەوە بۆ تەختی پادشایەتی عراق
پێش جەنگی جیهانی یەکەم، وڵاتێک نەبوو بەناوی عراق، ئەوەی هەبوو هەر سێ ویلایەتی عوسمانی (بەغدا، بەسرا، موسڵ) بوون، دوای سەرکەوتنی هاوپەیمانان و شکستی عوسمانی و جەمسەر بەندییەکەی، ده‌وڵه‌تى بەریتانیا فەیسەڵی یەکەمى هێنا كه کوڕی حوسەینی عەلی بوو کە شەریفی مەکەیان پێده‌وت و لە١٩٢١دا پادشانشینی عراقی بۆ دامەزراند، کە سەرەتا هەردوو ویلایەتی بەغدا و بەسرای دەگرتەخۆ، پاشان دوای ریفراندۆم لەسەر چارەنووسی ویلایەتی موسڵ، ویلایەتی موسڵیشی خرایە پاڵ کە تەواوی خاكى باشووری کوردستانی دەگرتەخۆ، بێ ئه‌وه‌ى له‌و ریفراندۆمه‌دا بژارده‌ى سێیه‌م جێگیربكرێت كه بژارده‌ى (ده‌وڵه‌تى كوردیت ده‌وێت؟) له‌پاڵ هه‌ردوو بژارده‌ى (ئایا له‌گه‌ڵ كۆمارى توركیاى تازه دامه‌زراودا ده‌بیت، یاخود له‌گه‌ڵ پادشانشینى عراق كه تازه دامه‌زرێنرا بوو؟).
ئینگلیز له‌پێناو پاراستن و به‌رده‌وامیدان به به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورى و جیۆسیاسییه‌كانى له‌ناوچه‌كه، نیازی وابوو ئەم (دەوڵەتە زۆرملێ)یە بکاتە دەوڵەتێک کە لەگەڵیدا نەتەوەیەکی تازە بوونیاد بنێت بەناوی نەتەوەی عراق (الأمه العراقیه) به‌و ئومێده‌ى ببێته نه‌ته‌وه‌ى ئه‌لته‌رناتیف بۆ ئه‌و نه‌ته‌وه‌و پێكهاتانه‌ى كه له‌هه‌رسێ ویلایه‌ته كۆنه‌كه‌ى عوسمانی‌دا هه‌بوون، بەڵام چۆن چۆنى ئەم نەتەوەیە دروست دەبێت، له‌کاتێکدا پادشاکەی بەعەگال و چەفیەو عەباى عەرەبییە بێتە سەر تەختی پادشانشینی و بەزمانێک قسەبكات کە زمانی عەرەبییە؟!! بۆیە ئەم نیاز و پلانە جگه لەسەراب و درۆیێکی گەورە، زیاتر هیچیتر نەبوو، تەنانەت پاشا فەیسەڵی یەکەمیش لەدوا نووسیندا کە وەکو وەسیەتنامە هەژماردەکرێت، نائومێدی و شکستی خۆی نیشانداوە کە سەرکەوتوو نەبووە لەبوونیادنانی ئەم نەتەوەیەى (ئومه‌ى عراقی).
ئێمەی کورد، لەم ((دەوڵەتە)) سەیر و سەمەرە زۆرەملێیەدا هەمیشە خۆمان بەنامۆ و هاوڵاتی پلە سێ و چوار زانییوە، راسته زۆر جار كاربه‌ده‌ستى پله باڵامان هه‌بووه، به‌ڵام هه‌ر هه‌موویان زیاتر بۆ به‌هێزبوونى ئه‌م (ده‌وڵه‌ته زۆره‌ملێ)یه بوو، لەهەموو قۆناخەکانی ئەم (دەوڵەتە زۆرەملێ)یه‌دا ئەرکی یەکەمی ده‌وڵه‌ت، عەرەبوون و زاڵبوونی زمان و كه‌لتوور و هەژموونی نەتەوەی عەرەب بوو بەسەر زمان و نەتەوەی کورددا، لەسایەی ئه‌م ده‌وڵه‌تەدا كورد به‌شێكى زۆرى له‌خاك و خه‌ڵك له‌ده‌ست دا، كاره‌ساتى زۆر گه‌وره به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ى كورد داهات، نەتەوەی كورد له‌رێڕه‌وى پێشكه‌وتن و بونیادنان زۆر دواكه‌وت، له‌وساوه تاكو ئێستاش له‌خه‌باتى خوێناویدا بووه بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه ره‌واكانى كه بێگومان له‌كۆتاییدا مافى چاره‌نووس لوتكه‌ى ئه‌م مافانه‌یه.
هه‌موومان ئه‌و پاشاگه‌ردانییه‌ى ئێستا له‌عراقدا هه‌یه رۆژانه به‌چاوى خۆمان ده‌بینین کە هەمیشە ئه‌و راستییه‌مان پێده‌ڵێت و دووبارە دەکاتەوە كه عراق هه‌رگیز ده‌وڵه‌ت نه‌بووه‌و ناشبێته ده‌وڵه‌تێكى پێشكه‌وتوو، بۆیه مانه‌وه له‌گه‌ڵ عراقی عه‌ره‌بى، كات به‌فیڕۆدان و سووڕانه‌وه‌یه له‌بازنه‌یه‌كى داخراو، ئه‌و عراقه‌ى كه له‌ئێستادا شیعه و سوونه‌ى عه‌ره‌ب تیایدا دان به‌مافى سرووشتی یه‌كتردا نانێن و هه‌ردوولا كۆكووژى یه‌كترى ده‌كه‌ن، چۆن چۆنى دان به‌مافى نه‌ته‌وه‌یی كورد داده‌نێن؟!!
سه‌رچاوه: بابه‌تێكى هه‌لگورد عه‌بدولوه‌هاب جندیانییه له ئه‌كاونته‌كه‌ى وه‌رگیراوه به‌م لینكه
https://m.facebook.com/story.php?story_fbid=2824737607569704&id=100001004766814