بەکارھێنەر:Hozandana

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نەخۆشی دەردە باریکە/سیل


نەخۆشی سیل نەخۆشییەکی درم و گواستراوەیە کە بە هۆی بەکتریای (مایکۆبەکتریەم توبەرکولۆسیس) ناسراو بە بەکتریای چیلکەیی کەسەکە توشی ئەبێت ، نەخۆشی سیل کار ئەکاتە سەر سییەکان بەڵام ئەشکرێت شوێنی تری جەستە توشی ببێت. زۆربەی توشبووەکان هیچ نیشانەیەکیان نییە لەم کاتەشدا نەخۆشییەکە پێی ئەوترێت سیلی دواکەوتوو. بە نزیکەیی لە سەدا (١٠)ی ئەو کەسانەی نەخۆشی سیلی دواکەوتویان هەیە بەرەوپێش ئەچێت بۆ نەخۆشییەکی چالاک وە لەم کاتەشدا ئەگەر بێتو چارەسەر نەکرێت ئەوە نیوەی ئەو کەسانە ئەکوژێت کە تووش بوون.

هۆیەکانی نەخۆشییەکە


هۆکاری سەرەکی توشبوون بە نەخۆشیی سیل بریتییە لە بەکتریای چیلکەیی، کە بەکتریاییەکی بچووکیی هەوایی جووڵۆکە. یەکێک لە سیفەتە جیاکەرەوەکانی ئەم بەکتریایە بریتییە لە بوونی رێژەیەکی زۆر لە چەوری تێیدا. لە ماوەی ١٦ بۆ ٢٠ کاژێردا دابەش دەبن کە ئەمەش دابەشبونێکی هێواشە لە چاو دابەشبونی بەکتریاکانی تردا کە لە ماوەی ١ کاژێر کەمتردا دابەش دەبن. بەکتریای سیل دوو پەردەی چەوریی دەرەوەی هەیە، ئەگەر رێگای گرام ستەین بەکاربهێنرێت کە ئەویش بریتییە لە بەکارهێنانی ڕەنگ ، یان ئەوەتا ڕەنگ زۆر بە کەمی ئەگرێت کە لەم ‌‌‌بارەدا پێی ئەوترێت گرام پۆسەتڤ، یان ئەوەتا بە هحچ شێوەیەک ڕەنگ ناگریتە خۆی بە بۆنەی زۆری چەوریی و ترشی مایکۆلیک لە دیواریی خانەکەیدا. ئەم بەکتریایە دەتوانێت لە ناوچەی وشک و ماددەی پاکژکەرەوەدا بۆ چەندین هەفتە بژی. لە سرووشتدا ئەم بەکتریایە تەنها دەتوانێت لە بوونی خانەخوێیەکدا بژی کە ئەمەش بریتییە لە بوونی هەر زیندەوەرێک، بەڵام  بەکتریای چیلکەیی دەتوانرێت لە تاقیگەدا بچێنرێت.


نیشانەکانی نەخۆشییەکە


هەرچەندە جەستەی کەسەکە بەکتریاکە دەگرێتە خۆی کە ئەبێتە هۆکاری نەخۆشیی سیل، سیستەمی بەرگریی کەسەکە دەتوانێت رێگر بێت لە تووشبوون بە نەخۆشی سیل. لەبەر ئەم هۆکارە پزییشکان جیاکارییەک دەکەن لە نێوان:

سیلی دواکەوتوو. لەم بارەدا بەکتریاکە لە لەشدا دەمێنێتەوە بە شێوەیەکی متبوو یاخود ناچالاک وە هیچ نیشانەیەک پیشان نادات. سیلی ناچالاک نەخۆشییەکی درم نییە. بەڵام دەکرێت ببێت بە نەخۆشیی سیلی چالاک بۆیە چارەسەرکردن بەکاردەهێنریت بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشیی سیلی ناچالاکیان هەیە و ڕێگریدەکەن لە بڵاوبوونەوی بەکتریاکە. بە نزیکەیی ٢ ملیار کەس لە جیهاندا تووشی نەخۆشی سیلی ناچالاک بوون.

سیلی چالاک. لەم دۆخەدا کەسەکە نەخۆش دەکەوێت وە لە زۆربەی بارەکاندا دەگوازرێتەوە بۆ کەسانی دیکە. لەوانەیە بە تووشبوون بە بەکتریاکە لە دوای چەند هەفتەیەک ڕووبدات،دەشکرێت دوای چەند ساڵێک ڕوو بدات. وە نیشانەکانی سیلی چالاک برتیین لەمانە:

.کۆکە/کۆخە کە ٣ هەفتە یاخود زیاتر دەخایەنێت

.کۆکە/کۆخە کە خوێنی لەگەڵدا دێتە دەرەوە

.ئازاری سنگ، یاخود ئازار لە کاتی کۆکین و هەناسەداندا

.دابەزینی کێشی جەستەی مرۆڤ بە شێوەیەکی خۆنەویست

.شەکەتی

.تا/پلەی گەرمی بەرز

.ئارەقی شەوانە لە کاتی خەوتندا/نووستندا

.لەرز و دانەچڕکە

.نەمانی ئارەزووی خواردن

نەخۆشی سیل دەکرێت چەند شوێنێکی دیکەی جەستە تووشبکات وەک: گورچیلە و دڕکەپەتک و مێشک. کاتێک یەکێک لە ئەندامەکانی دەرەوەی سنگ تووشی سیل دەبێت ئەوا نیشانەکان دەگۆڕدرێن بە پێی ئەو جۆرە ئەندامەی تووشی سیل دەبێت. بۆ نموونە سیل لە دڕکەپەتکدا لەوانەیە ئازاری پشتت بداتێ یان سیل لە گورچیلەکاندا ئەگەری هەیە میز خوێناویی بکات.

دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە


دەستنیشانکردنی نەخۆشێ سیلی چالاک تەنها لەسەر بنەمای نیشانە کارێکی ئەستەمە وە بۆ ئەو کەسانەش کە بەرگریی جەستەییان لاوازە، نەخۆشی سیل پێویستە لەو کەسانە دەستنیشان بکرێت کە نیشانەی سییان تێدا دەرکەوتووە کە ماوەکەی زیاترە لە دوو هەفتە. تیشکی ئێکس ڕەی کە دەتوانرێت بکرێت بۆ سینگەکان وە هەروەها چەندین وردەکاری دەربارەی بەڵغەم کە دەکرێن هەموویان بریتیین لە هەلسەنگاندنی سەرەتایی. دەستنیشآنکردنێکی زۆر باش و ورد دەکرێت کاتێک کە بەکتریا چیلکەییەکە لە نموونەی پزیشکیدا بەردەست بێت بۆ نمونە(بەلغەم،کێم یاخود چڵك ، یاخود توێژاڵێك لە شانەی لەش). بەڵام ئەم پرۆسەیە کە ئەویش بریتییە لە زۆرکردنی ئەم جۆرە بەکتریایە لە نمونەی پزیشکییدا کارێکی قورس و ئەستەمە چونکە لەوانەیە ئەم بەکتریایە دوو بۆ شەش هەفتەی بوێت تا گەورە دەبێت، بۆیە پزییشکان هەر زوو دەست دەکەن بە نوسینی دەرمان بۆ چآرەسەر. جۆرە پشکنینێک هەیە کە ئەویش بە دەرهێنانی خوێن دەبێت لە نەخۆشەکە وە پزییشکان دەتوانن لە رێی خوێنەکەوە ژمارەی دژەتەنەکان بپێون کە ئەوانیش دژی بەکتریا دەجەنگن ، بەڵام ئەمە کارێکی هەستیار یاخود تایبەت نییە بۆیە ئەم ڕێگایە پەسەند ناکرێت.

چارەسەر


دەرمانی دژە بەکتریا بەکاردەهێنرێت بۆ لەناوبردنی بەکتریاکە، بەڵام جآرەسەرکردنیی نەخۆشیی سیل کە کاریگەر بێت ئەستەمە چونکە بەکتریاکە دیواری دەرەوەی خانەی توند و بەهێزە و نائاساییە. سیلی چالاک چارەسەر ئەکرێت بە تێکەڵەیەک لە دەرمانی دژە بەکتریاکان بۆ ئەوەی مەترسیی ئەوە کەم بکاتەوە کە بەکتریاکە بەرگریی پەیدا بکات.سیلی دواکەوتوو چارەسەردەکرێت بە هەریەکە لە دەرمانی ایزۆنایازید یان ریفامپین بە تەنها.یاخود تێکەڵەیەک لە ایزۆنایازید لەگەڵ هەریەکە لە ریفامپیسین یاخود ریفاپێنتین.چارەسەرەکە سێ بۆ نۆ مانگی دەوێت بەپێی بەکارهێنانی جۆری دەرمانەکە. ئەو کەسانەی کە نەخۆشی سیلی دواکەوتوویان هەیە چارەسەردەکرێن بۆ ئەوەی رێگری لە بەرەوپێشچوونی  نەخۆشیەکە بگیرێت بەرەو نەخۆشی سیلی چالاک. پەروەردەکردن ، راوێژکردن لەوانەیە خێرایی چارەسەرکردنی سیلی دواکەوتوو باشتر بکات.



خێزان و هاوڕێکانت بپارێزە


ئەگەر نەخۆشیی سیلی چالاکت هەیە ئەوا باشتر وایە بەکتریاکە لای خۆت بهێڵیتەوە. بە شێوەیەکی گشتی پێویستت بە چەند هەفتەیەکە بۆ ئەوەی دەرمانی دژە بەکتریا کاری خۆیبکات لە دژی بەکتریای نەخۆشی سیل تا چیتر نەخۆشییەکە لە تۆوە بڵاو نەبێتەوە بەناو خەڵک و کەس و کاری ئازیز و خۆشاویستتدا. تکایە ئەم چەند خاڵەی لای خوارەوە ڕەچاو بکە بۆ ئەوەی کەسانی نزیکت تووش نەکەیت:

.لە ماڵەوە بمێنەرەوە،مەچۆ بۆ کار و قوتابخانە و لە ژوورێکدا مەخەوە کە لە یەک کەس تێپەڕ دەبێت لە ماوەی چەند هەفتەی یەکەمدا کە چآرەسەری نەخۆشییەکە وەردەگریت.

.هەواگۆڕکێ بە ژوورەکە بکە،بەکتریاکە لە شوێنی داخراو دەتوانێت بە شێوەیەکی ئاسان بڵاو ببێتەوە کاتێک هەوا ناجوڵێت.ئەگەر دەرەوە زۆر سارد نەبێت ئەوا پەنجەرەکە بکەرەوە و پانکەیەک دابنێ بە ئاڕاستەی دەرەوە بۆ ئەوەی هەوای ناو ژوورەکە بچێتە دەرەوە.

.دەمت دابپۆشە، هەمیشە پارچە کلێنسێک یاخود پارچە قوماشێک بەکار بهێنە لە کاتی پێکەنین و پژمە و کۆکەدا، پارچە پیسەکە بپێچەرەوە و بیخەرە ناو تەنەکەی خاشاک و دواتر فڕێی بدە دەرەوە.

.دەمامک بەکار بهێنە،کاتێک لەگەڵ کەسانی دیکەیت و لە ٣ هەفتەی یەکەمیت ئەوا بە لەبەر کردنی دەمامک یارمەتی دەدات ڕێژەی گواستنەوەی نەخۆشییەکە کەم بکاتەوە.


کۆرسی دەرمانەکان تەواو بکە


ئەمە گرنگترین هەنگاوە کە پێویستە بنرێت بۆ پاراستنی خۆت و کەسانی دەوروبەرت لە نەخۆشی سیل.ئەگەر وەستایت لە وەرگرتنی چارەسەر و بڕی تەواو وەرنەگریت  یان ژەمەکان بپەڕێنیت، ئەوا بەکتریای سیل دەتوانێت گۆڕانکاری بەسەر خۆیدا بکات کە وای لێدەکات خۆی ڕزکاربکات بەرامبەر بە بەهێزترین دەرمانەکانی نەخۆشی سیل.

ئەو بەکتریا تازەیەی کە گۆڕانکاری کردووە لە خۆیدا بە شێوەیەکی زیاتر بکوژە وە بە ئاستەنگ چارەسەر دەکرێت


كوتان

لەو وڵاتانەی کە نەخۆشی سیل زیاتر باوە تازە لەدایک بووەکان دەکوترێن بە ڤاکسینی BCG، لەبەر ئەوەی دەتوانێت ببێتە ڕێگر لە نەخۆشی سیلی مەترسیدار لە منداڵاندا. ڤاکسینی BCG پێشنیار نەکراوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکنی ئەمەریکا چونکە کاریگەر نییە لەسەر کەسانی پێگەییستوو. چەندین ڤاکسینی نوێی سیل لە قۆناغی جیاوازی بەرهەمێنان و تاقیکردنەوەدان.


سەرچاوەکان:

https://en.wikipedia.org/wiki/Tuberculosis

https://www.mayoclinic.org/diseases-conditions/tuberculosis/symptoms-causes/syc-20351250