بەکارھێنەر:Honya jaff/خۆڵەپەتانێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نه‌خۆشیی برینی یاریده‌ده‌ری هەرسكردن[دەستکاری]

نه‌خۆشیی برینی یاریده‌ده‌ری هه‌رسكركردن (پی یوو  دی) پچڕانێکە لە ناوپۆشی ناوەکی گەدەکە،یەکەم بەشێک لە ڕیخۆڵەی بچووک،یان هەندێ جار سورێنچکی خوارووترە.برينێك لە گەدەكە بە ناوی برینێکی گەدە.(gastric ulcer)

ئەمە لە کاتێکدا یەک لە یەکەم بەشی ڕیخۆڵەکان برینێکی دوازدەگرێییە. باوترين نيشانەى برينێكى دوازدەگرێيى بە ئاگا هاتنە لە شەو لەگەڵ ئازاری  سەرەوەی سک و ئازاری سەرەوەی سک باشتر دەبێت لەگەڵ خواردن،بەڵام لەگەڵ بوونی برینی گەدە ئازارەکە لەوانەیە خراپتر بێت لەگەڵ خواردن. ئازارەكە زۆرجار باس دەكرێت هەروەك سووتاندن یاخود ئێشێکی بێزارکەر.نیشانەکانی تر بریتییە لە قڕقێنە لێدانی بەهێز،ڕشانەوە،دابەزاندنی کێش،یان نەمانی ئارەزووی خواردن.نزیکەی سێیەکی کەسانی بەساڵاچوو هیچ نیشانەیان نییە.ئاڵۆزکارییکان بریتین لە خوێن بەربوون،هەڵکۆڵین،و قەپات بوونی گەدەکە.لە ٪١٥ی حالەتەکان خوێن بەربوون ڕوودەدات.

نیشانەکان[دەستکاری]

نیشانەکانی برینێکی یاریدەدەری هەرسکردن یەک یان زیاتر لەمانەی خوارەوە دەگرێتەوە:

•ئازاری سک،بە تایبەتی سەرەوەی گەدە کە بە توندی بە یەک بەستراونەتەوە لە کاتی ژەمی نان خواردن.لە حالەتی برینی دوازدەگرێیی ئازەرەکە لە دوای نان خواردن بە سێ کاتژمێر دەردەکەوێت و هەروەها کەسەکە بەخەبەردێنێ

•ئاوسان و پڕبوونى سك

•دڵەکزێ

•هێڵنج دان و ڕشانەوەی زۆڕ

گەدەی تووش بوو بە برينى ياريدەدەرى هەرسكردن

•لەدەستدانى ئارەزووى خواردن و دابەزاندنى كێش، (لە برينى گەدە)

•زياد بوونى كێش، (لە برينى دوازدەگرێيى)، هەروەك ئازارەكە کەم دەبێتەوە بەهۆی خواردن

•ڕشانەوەی خوێن ئەمە روودەدات بەهۆی خوێن بەربوونی ڕاستەوخۆ لە لایەن برینێکی گەدەوە یاخود لە لایەن زیانێکەوە کە بە سورێنچکەکە گەیشتبێ بەهۆی بەردەوام بوونی ڕشانەوەی زۆڕ

•melena(پیسایی بۆن ناخۆش)بەهۆی بوونی ئاسنی ئۆکسیدایزد لە هیمۆگلۆبین کە لەناو خوێندا هەیە

•بەدەگمەن، برينێك دەتوانێت ببێت بە هۆى هەڵكۆڵينێكى دوازدەگرێيى و يان گەدە،کە ئەمەش وا دەکات هەست بە ئازارێکی زۆڕ بکرێت و دەستبەجێ نەشتەرگەری پێویست دەبێت

هۆیەکانی[دەستکاری]

helicobactera pylori H.pylori  [دەستکاری]

جۆرێکی بەکتریایە کە دەتوانێت بڕواتە ناو لەشەوە و لە کۆئەندامی هەرست بژی.ئەمە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانە بۆ توشبوون بە نەخۆشیی برینی یاریدەدری هەرسکردن.ئەم بەکتریایە جۆرە ئەنزیمێک (urease)له لەش بەردەدات تا دەوروبەرێکی تفت دروست بکات و شیاو بێ بۆ مانەوەی لە ژیاندا.  

 NSAIDs[دەستکاری]

gastric ulcer

وەرگرتنى دەرمانى دژە-هەوكردن بەتاڵ لە ستیرۆید (ئێن ئێس ئەى ئاى دى س) و ئەسپرين دەتوانێت مەترسيەكەى نەخۆشيى برينى ياريدەدەرى هەرسكردن زياد بكات بە چوار جار بەراورد لەگەڵ ئەوانەی ئەم دەرمانە بەکار ناهێنن.مەترسی توشبوون بە برینی یاریدەدەری هەرسکردن دوو جارە بۆ ئەو کەسانەی دەرمانی ئەسپرین بەکار دەهێنن.

 (Stress)   فشار[دەستکاری]

فشار بەهۆی گرفتی تەندروستی مەترسیدارەوە،وەکو ئەو چارەسەرانەی کە داوا کراوە لە یەکەپێکی چاودێری چڕ .کە ئەمەش بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆکاری توشبوون بە برینی یاریدەدری هەرسکردن کە هەروەها ناسراوە بە برینی دڵەڕاوکێ (stress ulcers)

پارێزی (Diet)[دەستکاری]

هۆی خۆراکی،وەکو بەکارهێنانی بەهارات تا وەکو کۆتاییەکانی سەدەی بیستەم وا دادەنرا کە دەبێتە هۆی برین،بەڵام ئەمە وا نیشان درابوو کە تا ڕادەیەک گرنگییەکی بچووکی هەبێت.

هەروەها بە شێوەیەکی گشتی وا بیر دەکرایەوە کە کافایین و قاوە ببنە هۆی یاخود زیاد بوونی برین کە ئەمە لە ڕاستیدا کاریگەرییەکی بچووکی هەیە.

بە هەمان شێوە,لەو کاتەی خوێندنەکان دەری دەخەن بەکارهێنانی مادە کحولییەکان مەترسی توشبوون زیاد دەکات کاتێک بەندە بە هەوکرندی بەکتریای پایلۆری (H.pylori).تەنانەت وا دەرنەکاوێت کە ئەمە بە تەنها مەترسییەکی زۆڕی هەبێ.

ئەوانی دیکە (others)[دەستکاری]

هۆى ديكەى نەخۆشيى برينى ياريدەدەرى هەرسكردن بریتین لە کەمی ئۆکسجین لە گەدە،بەکارهێنانی دەرمانی زۆڕ،بێزاری زیندەپاڵ، سايتەمێگەلەوڤايەرەس (سى ئێم ڤى)، چارەسەركردنی سەرەوەی سک بە تيشك، نەخۆشيى درێژخایەن ..هتد

ئاڵۆزییەکان

خوێنبەر بوونى گەدە و ڕيخۆڵە باوترين ئاڵۆزكاريە. خوێنبەر بوونى گەورەى كتوپر دەتوانێت ژيان بخاتە

مەترسییکی زۆڕەوە ئەمەش ٪٥-٪١٠ بەندە بە ڕێژەی مردن

هەڵكۆڵين (كونێك لە ديوارى كۆئەندامى گەدە و ڕيخۆڵە)دەبێتە هۆی برینی گەدە کە سەرئەنجام کۆسپێکی زۆڕی لە دواوە دێت ئەگەر  چارەسەرێکی خێرایی بۆ نەکرێت.

هەڵكۆڵينى ديوارى پشتەوە دەبێتە هۆی خوێن بەربوون بەهۆی بەژداربوونی خوێنبەرى گاسترۆدوۆدەنال کە دەکەوێتە پشت یەکەم بەشی ڕیخۆڵەی دوازدەگرێیی ڕێژەی مردن لەم حالەتە دەگاتە ٪٢٠

كون كردن شێوەيێكى هەڵكۆڵينە،کە تیایدا کونەکە دەبێتە هۆی برین و برینەکە بەردەوام دەبێت بۆ ناو ئەندامەکانی تەنیشت وەکو جەرگ و پەنکریاس  

ڕێ گرتنی دەرگەی گەدە (gastric outlet obstruction) تەسك كردنەوەى ئاودڕكەى پيلۆريك لەلایەن بریندار کردن و ئاوسانی کلۆری گەدە و ریخۆڵەی دوانزەگرێ بەهۆی برینی یاریدەدری هەرسکردن کە ئەمە وادەکات کەسەکە بە سەختی بڕشێتەوە

پايلۆريى هەليكۆباكتەر هۆیەکە وا دەکات ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی گەدە ٣-٦ جار زیاد بکات کە ئەمەش بەهۆی برینەوە دەبێت

دەستنیشان کردنی نەخۆشی[دەستکاری]

دەستنيشان كردنەكە بەشێوەيەكى سەرەكى دا دەمەزرێنرێت لەسەر بنەماى نيشانەى جياكەرەوە. ئازاری گەدە عادەتەن يەكەم نيشانەى برينێكى ياريدەدەرى هەرسكردنە. لە هەندێك حالەت، پزیشک لەوانەيە مامەڵە لەگەڵ برين بكات بەبێ دەست نیشانکردنی برینەکە لەگەڵ تاقیکردنەوەی دیاریکراو و تێبینی ئەوە بدەن کە ئایە تەنها بە نیشانەکان دەتوانن چارەسەر بکەن.بەم جۆرە نيشان دەدەن كە دەستنيشان كردنى يەكەمييان ورد بوو.

دووپات کردنەوەی دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە ئەنجام دەدرێ بە یارمەتی تاقیکردنەوەکان وەکو ئەندۆسكۆپيەس يان تيشكى ئێكسى جياوازيى باريۆم تاقيكردنەوەكان بە شێوەيەكى نموونەيى داوا دەکرێن ئەگەر نیشانەکانی نەخۆشی چارەسەر نەبن لە دوای چەند هەفتەیەک بە چارەسەر وەرگرتن

بەکارهێنانی کرداری esophagogastroduodenoscopy (EGD) شێوەیەکە لە شێوەکانی ئەندەسکۆپی ئەمە لە کاتێکدا لەسەر خەڵک ئەنجام دەدرێ کە گومانی برینێکی یاریدەدری هەرسکردنی لێ دەکرێت  

چارەسەر[دەستکاری]

وازهێنان لە جگەرە کێشان،وەستاندنی (NSAID’s) وازهێنان لە ماددە کحولییەکان،هەروەها وازهێنان لە دەرمان.