بەکارھێنەر:Hejar.memuziny
ژیانی هونه‌رمه‌ندی فلكلۆری وده‌نگی ره‌سه‌نایه‌تی كوردی (مــــورات بـــه‌كــتاش)
هــــه‌ژار مه‌موزینی
هونه‌رمه‌ند مورات به‌كتاش له رێكه‌وتی25|7|1965له‌شاری ئامه‌دی باكوری كوردستان به‌چاو كوێری له‌دایك بووه‌وبه‌ئه‌سل خه‌لكی گوندی بافاوا سه‌ربه‌ناوچه‌ی ئۆمه‌ریه‌یی شاری مێردینه،ناوبراو له‌ته‌مه‌نی 7ساڵی فێری لێخستنی سازده‌بێت و كه‌به‌ئه‌وه‌وه 5بران، له‌ناویاندا له‌گه‌ل دووبرایدا له‌سالی1974گروپێكی موزیكی داده‌مه‌زرێنن ودواتر كۆنسێرت له‌شاره‌كانی باكوری كوردستان سازده‌كه‌ن" هونه‌رمه‌ند مورات به‌كتاش جیا له‌ژه‌نینی ساز(عود-دودك-ماندالۆینا)ده‌ژه‌نێت. هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندی ناوبراوله‌سالانی 92-93 به‌شداری بزاڤی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌بواری هونه‌ردا ده‌كات وهاوكات ئه‌لبومی هونه‌ری به‌رهه‌م ده‌هێنێت له‌گه‌ل هه‌ریه‌كه له‌هونه‌رمه‌ندان(شه‌هریبانا كوردی-فاتێ)"هه‌روه‌ها به‌رهه‌می فلكلۆری كوردی تۆمارده‌كات و ئیتر مورات له‌ناو گه‌لدا له‌هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان وبه‌تایبه‌تیش له‌باكوری كوردستان ده‌ناسرێت وجه‌ماوه‌رێكی به‌رچاو له‌ده‌وروبه‌ری خۆی كۆده‌كاته‌وه‌وسال بۆ سال به‌رهه‌می فلكلۆری وره‌سه‌نایه‌تی كوردی به‌رهه‌م ده‌هێنێت.بۆیه هونه‌رمه‌ند مورات به‌كتاش تادوا چركه له‌ژیانیدا له‌خزمه‌تكردنی هونه‌روموزیكی كوردی دانه‌براو به‌رده‌وام بوو، ئه‌وه‌بوو له‌ساڵی2000مورات له‌كۆنسێرتێكدا ده‌گه‌رێته‌وه له‌ئاكامی رووداوێكی ترافیكیه‌وه ژیانی له‌ده‌ست ده‌دات و به‌دوای خۆیه‌وه دومندال وخێزانه‌كه‌ی و به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌كانی به‌جی دێلێت. شایه‌نی گوتنه:زۆرێك له‌هونه‌رمه‌ندانی كورد خزمه‌تی هونه‌روره‌سه‌نایه‌تی موزیكی كوردی ده‌كه‌ن تادوا هه‌ناسه، به‌ڵام دوایی ئه‌وه‌ی له‌ژیاندا نامێنن ئه‌وا ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه له‌لایه‌ن كه‌ناله كوردیه‌كانه‌وه بایه‌خیان پێ نادرێت وپه‌راوێزده‌خرێن به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌كانی هونه‌رمه‌ند: – BARAN BARÎ – DÎLAN – CİZÎRA BOTAN - KOMA DÎLAN - HOY MAMO - DİLO CAN - OY FELEK - DAWETA ME 2 - SİPANÊ XELATÊ - OY NAZÊ