بەکارھێنەر:Hawbir

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

هاوبیر كامەران. ناوی هاوبیر كامەران حمەامین خانە و لەبنەماڵەی بەگزادەكانی بانەیە. ساڵی 1982 لەسلێمانی لەدایكبووەو خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەوێ تەواو كردووە. ساڵی 1997 دەستی داوەتە یۆگا. ساڵی 2000 بوەتە مامۆستای یۆگا لەكۆمەڵەی یۆگا لە كوردستان كە خۆی یەكێك بوو لەدامەزرێنەرانی كۆمەڵەكە. لە ساڵی 2000 ەوە بەدەیان كۆر و سیمیناری لەمەڕ یۆگا لە سلێمانی و كۆیە و هەڵەبجە بەستووە و بەشداری چەند نمایشێكی گرنگی یۆگای كردووە. ساڵی 2006 چوەتە دەرەوەی كوردستان بۆ بەشداریكردن لە سيمینارێكی فراوانی یۆگادا كەلە هەموو ئەوروپاوە خەڵكی بۆ هاتبوو. ساڵی 2007 هەستا بەرێكخستنی پرۆژەی رِواندنی نەمام لەهەندێ لەباخچەكانی شارى سليمانى له كوردستانى باشور. هەر ئەو ساڵە پرۆژەی یارمەتیدانی منداڵە هەژارەكانی خوێندنگە سەرەتاییەكانی سلێمانی رێكخست. ساڵی 2008 بۆجاری دووەم پرۆژەی یارمەتیدانی منداڵانی هەژاری رێكخست. یەكەمین ماڵپەری یۆگای بۆ یەكەمجار دامەزراند لە كوردستان و عێراق. ساڵی 2010 ژمارە سفری گۆڤاری یۆگای لەچاپدا و بووە سەرنوسەری گۆڤارەكە. ساڵی 2007 لەژێر ناوی (مرۆڤ شایەنی هەموو خۆشەویستیەكە) لەزۆرینەی قوتابخانە دواناوەندیەكانی شاری سلێمانی لەروانگەی یۆگاوە وانەی فیربوونی بەخشین و ئاشتی و خۆشەویستی بە خوێندكاران دەوتەوە و لەم گەرانەدا نزیكەی 100 كاتژمێر وانەی تیۆری وتەوە. تا ساڵی 2011 زیاتر لە 40 خولی یۆگای وتۆتەوە كە دەكاتە زیاتر لە 1500 وانەی تیۆری و پراكتیكی یۆگا.

بەرهەمە چاپكراوەكانی هاوبیر:

1.خاچ و گەیشتن بە خوا لەفەلسەفەی یۆگادا. نوسین

2. ئەو لە نیگاهێكدا. نوسین

3. یۆگا دارشان. نوسین

4. ئارامبونەوە لەڕێگەی یۆگاوە. نوسین

5. زانست و فەلسەفە ڤیداییەكان. نوسین

6. لەبارەی یۆگا و رۆحانیەتەوە. نوسین

7. ئایورڤیدا. نوسین

8. بەرەو كوێ. وەرگێڕان

9. ڕێگەی یۆگا. وەرگێڕان

10. هاتایۆگاپرادیپیكا. وەڕگێران

11. بهاگاڤادگیتا. وەرگێڕان

12. كۆی دوو دەریاكە (مجمع البحرین) . وەرگێڕان