بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بەکارھێنەر:HavalMamar

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

”هەڤاڵ علي مامەر سورچی”

ناسراو بە ( هەڤال مامەر)

لە 8ی کانوونی دووەمی 1997 لە هەولێر لەدایک بووە، بازرگانێکی چالاکە لە بۆرسەی ئەمریکا و فرانکفۆرت و پسپۆڕە لە وەبەرهێنانی پشکەکانی ئەمریکا و بۆرسەی زێڕ، هەروەها شارەزایە لە کارگێری و سیاسەتی ئابووری جیهانی و ستراتیژی بازرگانی پێشکەوتوو. ئێستا لە کیێڤی ئۆکرانیا نیشتەجێیە و وەک چالاكوانێکی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسی بێلایەن کار دەکات. خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە بەڕێوەبردنی بازرگانی نێودەوڵەتی و بازاڕگەری لە زانکۆی تەکنیکی نیشتمانی ئۆکرانیا و ئێستا خوێندکاری دکتۆرایە لە زانكۆی پۆلیتەکنیکی کیێڤ. بە ڕەوانی زمانەکانی ئۆکرانی، ڕووسی، کوردی، ئینگلیزی و عەرەبی دەزانێت و خەریکی فێربوونی زمانی ئەڵمانی و ئیتاڵییە. وەک ڕۆژنامەنووس لە چەندین کەناڵی کوردی و بیانی دەرکەوتووە و جەختی لەسەر ڕووداوە جەنگییەکان، ئابووری و کێشەکانی کوردستان و ئۆکرانیا کردووەتەوە، سەردانی 32 وڵات و زیاتر لە 235 شاری کردووە. هەڵگری ئیقامەی ئۆکرانی و ئیتاڵییە کە ڕێگەی پێدەدات سەردانی دەیان وڵاتی ئەوروپا بکات، شارەزایە لە بەڕێوەبردنی وەبەرهێنە نێودەولەتیەكان و  بە تایبەتی لە بواری زێڕدا و لە ڕێگەی پلاتفۆرمە ئۆنلاینەکانەوە چەمکە ئاڵۆزەکانی دارایی  و شیكاریەكان بە شێوەیەکی ئاسان دەخاتەڕوو.​​​​​​​​​​​​​​​​