بەکارھێنەر:H.seyedi/منداڵ و خوێندنه‌وه
ئه‌و خاڵانه‌ی که ده‌بنه هۆی بایه‌خدان به شیرینکردنی خوێندنه‌وه لای منداڵان برییتین له :
1- شه‌ش ساڵی یه‌که‌می ته‌مه‌ن، ساڵانی چاره‌نووس ساز و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ن له پێکێنانی حه‌ز و خولیا و خواسته‌کانی منداڵدا... له‌به‌ر ئه‌وه گرنگیدان به خۆشویستن و شیرینکردنی خوێندنه‌وه له دڵی ئه‌ودا له‌م ته‌مه‌نه‌دا زۆر گرینگه، هه‌ندێک خێزان واده‌زانن ئاره‌زووی خوێندنه‌وه یان نه‌خوێندنه‌وه له‌و شتانه‌ن که له‌گه‌ل منداڵ له دایک ده‌بن، هه‌ربۆیه هیچ خۆیان ماندوو ناکه‌ن بۆ هاندانی منداڵه‌کانیان. ژماره‌یه‌کی دیکه‌شیان پێیان وایه هه‌رکاتێک بیانه‌وێ ده‌توانن منداڵ فێری خوێندنه‌وه بکه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م کاره پشتگوێ ده‌خه‌ن، بۆیه منداڵه‌که گه‌وره ده‌بێت و ده‌چێته قۆناغی هه‌رزه‌کارییه‌وه به بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاره‌زوویه‌کی خوێنده‌نه‌وه‌ی هه‌بێت.
2- ده‌سکردن به برۆسه‌ی خوێندنه‌وه له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نه‌وه پێوه‌ندییه‌کی گرینگی به به‌رزکرنده‌وه‌ی ئاستی خوێندن و به ده‌سهێنانی نمره‌ی به‌رزی هه‌یه له قۆناغه جیاوازه‌کاندا، هۆیه‌که‌یشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که زیره‌کبوون و داهێنانکاریی و سه‌رکه‌وتنی زۆر گه‌وره و روون به سه‌ر هاوپۆل و هاوچه‌شنه‌کانی خۆیدا به ته‌نیا قه‌تیس نابێت له سه‌ر خوێندنی پرۆگرامی خوێندن، به‌ڵکوو ئه‌و که‌سه‌ی که خوازیاری ئه‌وه‌یه پێویسته خه‌ون و خولیای خوێندنه‌وه‌ی هه‌بێت و کتێب بکاته هاوڕێی خۆی رۆژانه چه‌ند کاژێرێک بخوێنێته‌وه و بۆ ئه‌وه‌شی سوود له زانیاری و به دواداچوونه‌کانی وه‌ربگرێت.
3- خۆشویستنی خوێندنه‌وه ده‌رگایه‌کی فراوانی گه‌شه‌ی ئه‌قڵی و رۆحی له به‌رده‌م منداڵدا ده‌کاته‌وه، هه‌روه‌ها تێگه‌یشتنی بۆ شته‌کانی ده‌ورووبه‌ری زیاتر ده‌بێت و توانای بیرکردنه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی به‌هێزتر ده‌کات.بۆ نموونه له سووده‌کانی خوێندنه‌وه ئه‌وه‌یه که به‌رزخوازی له دڵ و ده‌روونی منداڵدا ده‌چێنێت و له سه‌ر ئه‌وه گۆشی ده‌کات که خه‌ون و خه‌یاڵی به‌رزی هه‌بێت، چونکه ته‌واوی پیاوه مه‌زن و ئافره‌ته ناوداره‌کانی دونیا له میانه‌ی خه‌ون و خه‌یاڵ و هیوا و ئاواته‌وه رێگه‌ی شکۆمه‌ندیی و سه‌رفرازییان گرته‌به‌ر. یان ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه رۆڵی رزگارکه‌ر بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی که له ژینگه‌ی نه‌فایم یان هه‌ژار و کوله‌مه‌رگدا ده‌ژین، ده‌بینێت. ئاشکرایه ژینگه‌ی تێکشکاو و ناله‌بار ، هیواو ئاواتی مندال ده‌کوژێت و وایان لێده‌کات به هه‌مووشتێ رازی بن.لێره‌دا رۆلی خوێنده‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات تا وه‌کوو منداڵ له‌و ژینگه ته‌نگ و سه‌رده‌مه ناله‌باره رزگار بکات.
4- هۆگربوونی منداڵ به کتێبه‌وه کاتی به تاڵی بۆ ناهێڵێت و له ته‌ماشاکردنی ته‌له‌فیزیۆنیش دووری ده‌خاته‌وه و ناهێڵێت به یارییه ئه‌لیکتۆنییه‌کانه‌وه زۆر سه‌رقاڵ بێت. ئه‌وه‌ی راستی بێت زۆر خێزان هه‌ن پێیان وایه ته‌له‌فیزیۆن یاریده‌ده‌رێکی باشه بۆ سه‌رقاڵکردنی منداڵه‌کانیان و دوورکه‌وتنه‌وه‌یان له ئازاردانی یه‌کتری، هه‌روه‌ها یامه‌تیان ده‌دات له سه‌ر خۆ بن و ئاکار و کرداریان جوان و شیرین بێت. ئه‌مه‌ش بۆچوونێکی هه‌ڵه‌یه بۆ کاره‌کان، راسته ته‌له‌فیزیۆن ئامێرێکه ده‌توانیت کاتی خۆشی له‌گه‌ڵدا به سه‌ر به‌رێت ، به‌ڵام گه‌لێک بیرۆکه و بیر‌و باوه‌ڕ و چه‌مک و بۆچوونی خراپ له مێشک و دڵ و ده‌روونی منداڵدا جێ ده‌هێڵێت، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ماوه‌یه‌ک بۆ دانیشتنی منداڵ به دیار ته‌له‌فیزیۆنه‌وه دیاری بکه‌ین، تا ته‌مه‌نی منداڵیش روو له هه‌ڵکشان بکات، ئه‌وا پێویسته ماوه‌ی دانیشتنی به دیار ته‌له‌فیزیۆنه‌وه که‌متر بکرێته‌وه.
چۆن یارمه‌تییان بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هۆگری خوێندنه‌وه بن؟
1. منداڵی شیره‌خۆره وا باشه دایکی چیرۆکێکی کورتی به گوێدا بدات که له خۆله‌کێک یان دوو خۆله‌ک زیاتر درێژه نه‌کێشێت، باش وایه رسته‌کانی کورت بن و ئاوازێکی دیاری کراویان هه‌بێت، ده‌شتوانێت به لایه لایه و گۆرانی کاتی راژه‌نینی درێژی بکاته‌وه، منداڵ له‌م ته‌مه‌نه‌دا ئه‌گه‌رچی وشه‌کان لێک ناکاته‌وه به‌ڵام چێژ له‌وه‌ی که ده‌یبیستێت وه‌رده‌گرێت ، توانا و لێهاتوویی گوێگرتنی لا چالاک ده‌کات.
2. کاتێک منداڵ ته‌مه‌نی ده‌گاته سێ ساڵ ، ئه‌وا ماوه‌ی خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکێک بۆی یان گێڕانه‌وه‌ی به شێوه‌ی سه‌رزاره‌کی که‌مێت درێژتر ده‌کرێته‌وه تا ده‌گاته پێنج خوله‌ک، چونکه توانای منداڵ بۆ گوێڕادێری و سه‌رنجدان هێشتا هه‌ر سنوورداره، بۆیه باش وایه له‌م قۆناغه‌ی ته‌مه‌ندا ئه‌و چیرۆک و سه‌رگۆزه‌شتانه‌ی که بۆ منداڵ باسده‌کرێن ده‌رباره‌ی که‌سانێک و شتانێکی ناسراو بێ لای منداڵ، چونکه ئه‌وه ده‌بێته مایه‌ی تێگه‌یشتنی له‌و شته‌ی بۆی ده‌گێڕدرێته‌وه.
3. کاتێک منداڵ ته‌مه‌نی ده‌گاته پێنج ساڵ ، ئه‌وا ئاستی سه‌رنجدان و گوێگرتنی زۆر باش ده‌بێت و ئاماده‌یی زیاتریشی تێدا ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی گوێبیستی شتی زیاتر بێت له به‌ر ئه‌وه دایک و باوک ده‌توانن ئه‌و چیرۆکه که درێژ به‌که‌نه‌وه بۆ ده خوله‌ک.به‌ڵام ده‌بی چ کاتێ منداڵ بێزار بوو کۆتایی به چیرۆکه‌که بهێنن. له‌م قۆناغه منداڵ دڵخۆشه به بیستنی چرۆکی رۆژانه و ئه‌و چیرۆکانه‌ی وا ئاژه‌ڵ تێیدا به زمانی مرۆڤ ده‌دوێت.
4. کاتێک منداڵ ته‌مه‌نی ده‌گاته شه‌ش ساڵ توانای گوێگرتنی تا پازده خۆله‌کیش هه‌یه. له‌م قۆناغه‌دا زۆر گرینگی به چیرۆکی خه‌یاڵی و هه‌ڵبه‌ستراو ده‌دات . واباشه چیرۆکی گاڵته ئامێز بایه‌خی زیاتری پێ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی بیخاته پێکه‌نین. هه‌روه‌ها له‌م ته‌مه‌نه‌دا منداڵ هه‌ست به جیاوازی نێوان راستێ و خه‌یاڵ ده‌کات.
سه‌رچاوه: منداڵێک ده‌خوێنێته‌وه: جه‌ند بیرۆکه‌یه‌کی کرده‌یی بۆ هاندانی منداڵان له سه‌ر خوێندنه‌وه/ نووسینی عبدالکریم بکار؛ وه‌رگێڕانی به‌هجه‌ت جه‌میل حامد؛پێداچوونه‌وه‌ی به‌هره محمدعلی.- سلێمانی:ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئارا، 2015.