بەکارھێنەر:Fa3oo/هاكه‌ر
هاكه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه كه ده‌توانێت چه‌ند كردارێكی نائاسیی ئه‌نجام بدات كه هه‌موو خه‌ڵك پێی ناكرێت وه ده‌شتوانێت پارێزگاری له سیسته‌مه‌كان به پێی شاره‌زاییان . گه‌یشتن به شوێنێكی نایاسایی و كۆنترۆڵ كردنی شوێنه‌كه ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و شوێنه‌ی هاك كرد (بڕی) هاك كردن له زمانی كوردی له بڕین نێزیكه ئه‌گه‌ر سایتێك هاك بكه‌ی واته سایتێكت بڕی . ئینجا چ سایت بێت چ كۆمپوته‌ر بێت چ ئه‌كاونتێك بێت چ نێتوڕكێك بێت هاكه‌ر كه‌سێكی شاره‌زایه له چه‌ند سیسته‌مێك و به پێی لێكدانه‌وه و تێكه‌ڵ كردنی شته‌كان و به‌كار هێنانی چه‌ند پێداویستیه‌ك ده‌توانێت كرداری بڕین ئه‌نجام بدات .
جۆره‌كانی هاكه‌ر :
white hat hackers -1
grey hat hackers -2
Black hat hackers -3
suicide hackers -4
ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه گشت جۆره‌كانی هاكه‌رن له دونیای هاك با بزانین جیاوازیان چیه ؟
1- وایت هات (كڵاو سپیه‌كان )
كڵاو سپیه‌كان ئه‌و هاكه‌رانه ده‌گرێته‌وه كه به مه‌به‌ستی خراپ كۆنترۆڵ و ده‌ستكاری سیسته‌مه‌كان ناكه‌ن به‌ڵكو خاوه‌ن سیسته‌مه‌كه ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه له‌و هه‌ڵانه‌ی هه‌یه‌تی جگه له‌وه‌ش هه‌وڵی پاراستنی سیسته‌مه‌كان ده‌ده‌ن و زانیاری پاراستن بڵاو ده‌كه‌نه‌وه security information به زمانی عه‌ره‌بی پێی ده‌ڵێن ( أمن معلومات ) له هه‌مان كات دا هاكه‌ری كڵاوسپی وایت هاك توانای كاول كردنی سیسته‌مه‌كه‌شی هه‌یه به‌ڵام ئه‌و كاره ناكه‌ن وه‌ك بڵێی به ڕه‌وشتن ( هكر أخلاقی ) وه ئه‌وان كاری نایاسایی ناكه‌ن به‌داخه‌وه ئه‌وانه له ناو كورد ڕێژه‌یان زۆر كه‌مه !
2- هاكه‌ری گرێی هات كڵاو سلڤه‌ر (ڕه‌ساسی ) ئه‌و هاكه‌رانه هه‌ڵسوكه‌وتیان له نێوان هاكه‌ری وایت هاك و بلاك هاته ، ئه‌وانه له كاتی هاك كردن ئه‌گه‌ر بزانن كاره‌كه‌یان سوودی هه‌یه بۆ خۆیان و بۆ ناوبانگیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن به چاك و خراپه‌وه و زۆربه‌ی كات دزی ده‌كه‌ن وه‌ك دزینی ماسته‌ر كارد له ناو سایته‌كان به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتێك سوودی نه‌بێت بۆیان خۆیان پێوه ماندوو ناكه‌ن و ده‌ستی لێ ده‌پارێزن و كاولی ناكه‌ن .. واته له‌سه‌ر هه‌وه‌س كار ده‌كه‌ن زۆر كاتیش له یاسا و پۆلیس ده‌ترسن ..
3- بلاك هات هاكه‌ر (كڵاو ڕه‌شه‌كان ) ئه‌و هاكه‌رانه به جۆره ترسناكه‌كه له قه‌ڵه‌م ده‌درێن و به هیچ شێوه‌یه‌ك حساب بۆ هیچ ناكه‌ن و ئه‌وه‌ی بێته پێشیان ده‌یفه‌وتێنن ئه‌وه‌ی ناوی سۆز بێت نیانه و هه‌رچی بۆیان بڕه‌خسێت كۆنترۆڵی ده‌كه‌ن و كاولی ده‌كه‌ن به چاك و خراپه‌وه وه‌ك هاكی ماڵپه‌ڕ و سێرڤه‌ر - نێتوڕك - ئیمه‌یل و ئه‌كاونت - كۆمپیوته‌ر - زانیاری دزین - هتد ... - جگه له‌وه‌ش ئه‌و جۆره‌ی هاكه‌ر زۆر زیره‌كانه فێل له یاسا ده‌كه‌ن و به هیچ شێوه‌یه‌ك نادۆزرێنه‌وه چونكه ئه‌گه‌ر نه‌زانێت كاری ئاسایش چیه بۆ دۆزینه‌وه‌ی خه‌ڵك ئه‌و كاره ناكات ! ته‌نانه‌ت پۆلیس و ئاسایشی وڵاتیش هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان نیه به‌رامبه‌ر ئه‌و هاكه‌رانه ! ئه‌و هاكه‌رانه زۆربه‌ی كات بوتنێت به‌كار دێنن بۆ كۆنترۆڵ كردنی زۆرترین ڤیكتم (توشبوو) و وه زۆربه‌ی كات خه‌ڵك توشی كێشه ده‌كه‌ن .
4- suicide hackers سه‌ر شێته‌كان
ئه‌وانه زیره‌كترین هاكه‌ره‌كانن به‌ڵام هه‌میشه ئه‌و زانسته‌یان بۆ كاری خراپ به‌كار دێنن و هیچ سوودێكیان نیه بۆ كۆمه‌ڵگا وه هیچ حسابێك بۆ ئاسایش و پۆلیس و ده‌وڵه‌ت و یاسا ناكه‌ن و یاسا كه‌مترین شته لای ئه‌وان ، هه‌میشه مایه‌ی زه‌ره‌رن بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت