بەکارھێنەر:Deyarahmad/خۆڵەپەتانێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

((لەش جوانی،Bodybuilding))

پێشەکی یاری لەش جوانی ...

یاری لەش جوانی کەبە عەرەبی (کمال اجاسم)و بە ئینگلیزیش پێیی دەڵێن [Bodybuilding]یەکێکە لەویاریانەی کەتاکو ئیستەش نەچووەتە نێو یاریە ئۆڵۆمپیەکانەوە بەڵکو چونەنێو ڕیزبەندی یاریە وەرزشیەکانی (بوڵینگ و بلیارد و ئەیکید و مانوی و تۆپی دەست و هۆکی و کاراتی و ڕەکبی سومو خلیسکەی سەرئاو.)

مێژووی یاری لەش جوانی

یاری لەشجوانی تاكو سەرەتاكانی سەدەی نۆزدەهەم وەكو ئێستا نەناسرابوو، بەڵاملە كۆتایی سەدەی نۆزدەهەم وسەرەتای سەدەی بیستەم ئەم یاریە ناسرا دۆزرایەوە لەسەردەستی كەسایەتیەكی ئەڵمانی بە ناوی (یوجین ساندو [Eugen  sandow ] کەلەساڵی (1867_1925)ژیاوە.

. ئەو رۆژانە و لە بۆنە و یادەكاندا لەشی خۆی پیشانی خەڵك دەدا و پێی دەگوتن كە یاریەكی نوێی دۆزیوەتەوە كە لەو رێگەیەوە دەتوانرێ جوانی لەش و گەورەبوونی ماسولكەكان بەدیبێـت . هەر ئەو فیلمی مۆزیكی بەرەهەمهێنا و ئەوەش بووبە هۆبەدەستهێنانی خەڵاتی (ئۆسكار)، یوجین لە ساڵی1936توانی نازناوی (زیچفیڵدی مەزن) بەدەست بهێنێت . یوجین زیاتر پەرەی بە یاریەكەداو لە ساڵی 1901 لە شاری لەندەنی بەریتانیا پیشبركێیەكی لەشجوانی رێكخستوو تێیدا بووبە لیژنەی دادوری پێشبركێكە.لەساڵی 1904

پێشبركێیەكی دیكەی لەشجوانی رێكخست لە شاری نیویۆركی

ئەمریكا كە یەكێك لە رێبەرانی دوای یوجین كە بەشداری لەو پێشبكرێیە كرد (بیرنارد ماکفاند)(تشارلس ئەتڵس)و(ئەلویس سووبوردا)بوو .

سودەکانی یاری لەش جوانی

لەش جوانی سودی زۆری هەیە بۆ باشترکردنی تەندروستی گشتی لەش، ڕاهێنانەکان بەھێزی و قەبارەی ماسولکەکان زیاد دەکات و مەترسی مردن لە شێرپەنجە و نەخۆشی دڵ و گورچیلە و چەندین نەخۆشی دیكە کەم دەکاتەوە.

لە یاری ئاسندا گرنگترین خال تەرکیزە...

بۆچی تەرکیز گرنگترین خالە؟!

لە زانستی جەستەدا و لە هونەری یاری ئاسندا زوو هەست بەوە ئەکرێ کە پەیوەندیەکی هێجگار بەهێز لە نێوان لەش و مێشکدا هەیە.

ئەگەر لەش لاواز بێت توانا فیکری و دەروونیەکانیش بە خۆیەوە لاواز دەکات هەر وەکو چۆن ئەگەر فیکر و مێشک لاواز بن ئەوا بونیەتی لەش تێک دەدەن لەگەل خۆیاندا، ئەمە یەکێکە لە بنەماکانی تەندرووستی و خۆپاراستن لە نەخۆشی.

لە یاری ئاسندا پاکی دەروون و فیکرێکی دوور لە ترس و هیلاکی ئەبێتە هۆی بەهێزکردنی لەش و ڕێکبوونەوەی هۆرمۆنەکان، ئەمەش لە ئاکامدا دەبێتە هۆی گەیشتن بەو ئامانجانەی لە فیکری وەرزشکاردا درووست بووە.

دوای پاک کردنەوەی دەروون پێش دەستکردن بە وەرزش خالێکی گرنگی تر یەت کە هەر پەیوەندی بە تەرکیز کردنەوە هەیە، ئەویش تەرکیز کردنە لەسەر ماسوولکەیەکی دیاری کراو لە کاتی یاریدا.

بۆ نموونە/ تەرکیز کردن لەسەر ماسوولکەی قۆل و چاو خستنە سەر ئەو ماسوولکەیە لە کاتی یاری قۆلدا یارمەتی زووتر گەشە کردنی دەدات.

پاڵوانێتیەکانی لەش جوانی

گرینگترین پاڵەوانێتی ئەم یاریە

((مستەر ئۆڵۆمپیاتە))

سەرچاوەکان

• پەروەردەی جەستەو لەش جوانی[بەرگی1]

• کتێبی لەش جوانی