بەکارھێنەر:Burhan br/میرزا مەھدی شقاقی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

میرزا مەهدی خان شقاقی (١٨٤٣-١٩١٩) کە نازناوی مومتەن ئەلدوولەى لێندراوە، یەکەم تەلارسازى ئێرانە.

لەدایکبوون و خێزان[دەستکاری]

ساڵی (١٨٤٣ز) لە تاران لە ناوچەى سەنگیلەج لەدایكبووە. باوکی میرزا قولی خان شەقاقی ناسراو بە مێژوونووسی گەرمروودی (میانە) کە چەندین کتێبی مێژوویی بەجێهێشتووە، کارمەندی وەزارەتی دەرەوە بووە و هاوڕێی میرزا سەعید خان موئتەمینولمولک وەزیری دەرەوەی رۆژگارى ناسڕەدین شا بووە. لە بتەڕەتدا لە هۆزى شکاکى کوردن کە لە میانە و سەراب و عەشتروودى ئازەربێجانى شەرقى نیشتەجێن.

خوێندن[دەستکاری]

مەهدی خان شقاقی، پاش چه‌ند ساڵ خوێندن له‌ قوتابخانه‌ی سەرەتایی و له‌ قوتابخانه‌ی نوێی دار الفنون کە له‌ ساڵی(١٨٥٧ز) دامه‌زراوه‌، به‌هۆی زنجیره‌یه‌ک ڕووداوی بنه‌ماڵه‌یی، به‌ فه‌رمانی ناسڕه‌دین شا، لەگەڵ یەکەم شاندی خوێندکاراندا چووەتە پاریس، دوای تەواوکردنی خوێندنی ناوەندی و بەدەستهێنانی بڕوانامەی ئەندازیاری تەلارسازی لە Ecole Normale Supérieure de Paris و قوتابخانەی تەلارسازی پاریس لە ساڵی (١٨٦٤ ز) گەڕایەوە ئێران.

خزمەتگوزارییە فەرمییەکان[دەستکاری]

دوای گەڕانەوەی بۆ ئێران، دەبێتە ئەندامی وەزارەتی دەرەوە و بەرزدە کرێتەوە بۆ پۆستی جێگر و راوێژکاری وەزیری دەرەوە. مەهدی خان بە درێژایی ماوەی کارى وەزیرایەتى عەباس قەوام ئەلدەوللەى قومی لە وەزارەتى دەرەوەدا پۆستى ڕاوێژکار بووە و لە سەفەری ناسرەدین شا بۆ ئەوروپا هاوشاند بووە. بۆ ماوەیەکی زۆر لە پۆستی راوێژکاری وەزارەتی دەرەوە ماوەتەوە.

میرزا مەهدی خان شقاقی له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانیدا ده‌نووسێت له‌ چۆن به‌هۆی کارى وه‌رگێڕان و داڕشتنى كتێبی یاسای نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌ نازناوی تاقیكاری ده‌وڵه‌ت (ممتحن الدولە) وەرگرتووە، هه‌روه‌ها بە هۆکارى راسپاندنى وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی زانستی سیاسی و نووسینی بەرنامەی ئەم قوتابخانەیە.

کارە تەلارسازییەکان[دەستکاری]

میرزا مەهدی خان شەقاقى لە دیزاینی بینایەکدا لە نێو کارە تەلارسازییە بەناوبانگەکانیدا، دەتوانین ئاماژە بە بیناکانی مزگەوتی سوپاسالار (ئێستا شەهید مطهرى)، ئەنجومەنى نیشتمانی (مجلس شوراى ملى)، پارکی ئەتابەک و کۆشکی فیروزە، کۆشکی سەردارى موفەخەم تایبەت بەیار محەمەد خانى شادلوى میرى کوردانى بوجنوورد بکەین، کە ئەو بەرپرسی دیزاین و وێنەکێشان بووە و سەرپەرشتی دروستکردنیان کردووە.

بەرهەمە نووسراوەکانى[دەستکاری]

نووسەری یەکەمین کتێبى فارسییە لەسەر ڕێساکانی دیپلۆماسی و یاسای نێودەوڵەتی بە ناوی "مەئاثیرى مەهدییە" . ئەم کتێبە یەکێکە لە یەکەم وەرگێڕانی یاسای نێودەوڵەتی و دیپلۆماسی بۆ زمانی فارسی . کتێبەکە لە سەردەمی جێگرەکەی لە وەزارەتی دەرەوە و بە فەرمانی ناسرەدین شا و بە کەڵک وەرگرتن لە دەقە ئەوروپییەکان نووسراوە. کتێبێکی دیکەی شقاقى، بیرەوەرییەکانییەتی، کە چیرۆکی ژیانی دەگێڕێتەوە و لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئەمیر کەبیرەوە بڵاوکراوەتەوە. لە نێو نووسینەکانی دیکەی دا دەتوانین ئاماژە بە کتێبی وتە مێژووییەکانی گەورەکانی جیهان و گۆشەکانی مێژووی دێرینی ئێران بکەین، کە نووسەر لە کتێبە جۆراوجۆرەکانەوە هەڵیبژاردووە و وەریگێڕاوە، لەوانە لارۆس. ساڵى ١٩١٩ لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا لە تاران کۆچی دوایی کرد.

وەچەکانى[دەستکاری]

مەهدی شقاقی لە دوو هاوسەرگیرییەکەیدا ١٣ منداڵی هەبووە، سێ منداڵی نێرینەی لە ماوەی ژیانیدا کوژراون: گیومەرت شقاقی کە لە ساڵی ١٩١١ی زایینی لەلایەن ئەبو ئەلقاسم لاهۆتی کۆمۆنیستى ناودارى کوردى ئێران کوژرا. محەممەد عەلی خان شقاقی لە جەنگی جیهانی یەکەمدا وەک خۆبەخشێک پەیوەندی بە فەیلەقى بیانی فەرەنساوە کرد. لە بەرەی جەنگی نێوان فەرەنسا و ئەڵمانیا بە گازی ژەهراوی کوژرا و بەبێ ئەوەی ناوی بناسرێت بە خاک سپێردرا. عەمید حەسەن عەلی خان شقاقی - فەرماندەی شەڕی سیمی روم لە ساڵی ١٩٤٤ لە ئاژاوەى قەشقاییان کوژراوە. دوو کوڕەکەى ترى یەکیان کە بە سەرهەنگ جەنەڕاڵ هادی خان شقاقی (حصن الدولە) ناسراوە، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سوپا، جێگری ئەرکانی سەربازی ژەنەڕاڵی سوپا (بارەگای سوپا) بوو هەردوو زمانی ڕووسی و فەرەنسی دەزانى و هەروەها لە هونەری سوارچاکی و ڕاهێنانی ئەسپدا ناوازە بوو. لە ساڵی ١٩٥٩ لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد کوڕەکەی دیکەی، عەمید حوسێن قالی خان شقاقى - بەتەمەنترین فڕۆکەوانی ئێرانی کە لە تەمەنی ٩٨ ساڵیدا لە ساڵی ٢٠٠٤دا گیانی لەدەستدا .

سەرچاوەکان[دەستکاری]

Burhan br (لێدوان) ‏١٩:٢٤، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)

ويكیپیدياى فارسى