بەکارھێنەر:Burhan br/خۆڵەپەتانێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کویزرەکە یان گازوانە [١] ڕووەکێکە گوڵی شینە و گەڵاکانی سپی و توکنن، قەدەکەی تا نزیکەی ٤٦ سم بەرزدەبێتەوە. تەمەنی یەکساڵەیە لە سەرەتای هاوینەوە تا نیوەیان گوڵ دەکات، دەیان جۆری ڕووەک لەخۆدەگرێت. جۆرەکانی کویزرەکە لە حەوزی دەریای ناوەڕاستدا بڵاون و بەزۆری لە نزیک بیستان و باخەکان گەشە دەکات بۆ ئەوەی لە ڕێگەی هەنگەکانەوە کرداری پیتاندن ڕووبدات، لە دەشتەکان لە نزیک شوێنی نیشتەجێبوون و گوفەکەکاندا گەشە دەکات.

لە کوردستاندا بە زۆر ناو دەناسرێت، کوڵەزوانە، هورمزە، گوێبەرخە، . وەک دەرمان بۆ چارەسەری هەڵامەت و زەردوویی و پشت ئێشە و گورچیلە بەکاردێت و وەک خۆراکیش وەک تۆڵکە دەخورێت.

  1. ^ إدوار غالب، الموسوعة في العلوم الطبيعية (ط. الثانية)، دار المشرق، بيروت، ج. الأول، ص.140، يُقابله Anchusa